top of page

پشتیوانیی کوردەکانی نۆروێژلە ڕاپەڕینی خەڵکی مەهاباد
کوردەکانی نۆروێژبۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی خەڵکی مەهاباد خۆپیشاندانێکیان بەڕێوەبرد.ڕۆژی ٤شەمە٢٣ بانەمەڕ لە ئۆسلۆولەسەر بانگهێشتنی چەندین ڕێخراوه ی کوردی بۆ پشتیوانی لەڕاپەڕینی خەڵکی مەهابادو، بە مەبەستی ئیدانەکردنی کوشتنی خاتوو فەریناز خوسرەوانی و پشتیوانی لە رووداوەکانی دوایی ئەو کردەوەیە لە شاری مەهاباد و مەحکوم کردنی دەست وپێوەندەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە وکردەوانە .نیشتمانپەروەرانی کورد کۆبوونەوەیەکیان وەڕێ خست.،وبەشدار بووان بە دروشمی جۆراوجۆر توانیان سەرنجی خەڵکیکی بەرچاو بۆ خۆپێشاندانەکە ڕاکێشی.خۆپێشنادەران داوایان لە کۆڕ و کۆمەڵ و ناوەندە بەشەر دۆستەکان لە نۆروێژکرد،کە سیاسەتی کوشتن و هەڵاواردن و دەستدرێژیەکانی کۆماری ئیسلامی لە کوردستان، مەحکوم بکەن و پشتی گەلی کورد و گەلانی دیکەی زوڵم لێکراو بگرن هەر وەها داوا کاری ئازاد کردنی کەسانێک لە لەم خۆپێشنادانە لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی رژیم دەست بەسەرکراون و هەروەها تەواو زیندانیانی سیاسی و رۆژنامەوانان کە لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی دان بە زوترین کات ئازاد بکرێن .بەشێک لە ئەو دروشمانەی لە کۆبوونەوەیەدا دەگوترانەوە بریتی بوون ، فەریناز تەنیا نییە. رۆژهەڵات هۆشیاره ،لەداگیرکەربێزارە/ مەهاباد تەنیا نیە،کاتی سەربەخۆیی یە / با هەموومان یک دەنگ بین،کوردستانمان سەردەخین /گەلی کوردی قارەمان،با راپەرین هەموومان/ با ئازاد بێ کوردستان،لە ژێردەستی دوژمنان /بروخی کۆماری کونە پەرستی ئیسلامی ئێران .شایانی باسە کە بەشێکی زۆر لە ئەندامانی حیزب دێمکراتی کوردستان بەشداری ئەم خۆپێشاندانە بوون کە لە لایەن رێخراوەکانی خوارەوا پێک هاتبوویەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانیەکیەتی -لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان -کۆمەڵەی کولتووری کوردی رۆمەریکە-کۆمیتەی پشتگیری لە سەر بەخۆی کوردستان -کۆمیتەی پشتیوانی لە سەرۆکی مافی مرڤی کوردستان محمەد سەدیق کبودوەند




1/37



![]() | ![]() |
---|---|
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |





bottom of page