top of page

من هه‌ناسه‌ی نیوه مردووی ئه‌وکی ژێر دار‌و په‌تم
بۆچی ده‌گرین بۆ ژیانم من که ژینی میلله‌تم
پێشی وێکنان ده‌فری چاوم پڕ ده‌کاتن ژانی خاک
یه‌ک به یه‌ک ده‌ڕوانمه زامی دایک و باب و خوشک و کاک
لێگه‌ڕێن با دواهه‌ناسه‌م بچته سینگی نیشتمان
تا ببێته ده‌نگی ناڵه‌ی شیوه‌نی بێ پشتیوان
نیمه تاوان بێ له داوای ماف و ئازادیی گه‌لم
دوژمنی ئازادیی خاکم داویه حوکمی په‌ل په‌لم
له‌م وڵاته ده‌نگی گریان بۆ وه‌ته‌ن بۆته خه‌تا
هه‌ر بگریهی کپ ئه‌که‌ن ده‌نگت له زنجیر‌و په‌تا
سوێند به ئاڵا، سویند به خاکم من نه‌ترساوم له‌وان
چوون ئه‌ترسێم گه‌ر بترسێم شادی بێته ناخی وان
من له شوێنی بانگی قازی، ڕۆژێ پێنج جار ئه‌چمه وێ
ڕوو به سێداره ده‌ڵێم من مه‌رگی کوردانه‌م ده‌وێ
پێشه‌وای زانای گه‌لم فه‌رموویه کورد نابڕێته‌وه
هه‌ر له بن دارێ وه‌کوو دار سه‌رله‌نوێ ده‌ڕوێته‌وه
ناگریم من بۆ وڵاتێ خه‌نجه‌ری لێ خامه بێ
لێگه‌ڕێن با نووکی خامه، مه‌ڵحه‌می ئه‌م زامه بێ
بسکی کیژی زێده‌که‌ی من وا ده‌خنکێنێ ئه‌وان
من له بۆ فهرزادو شیرین، گڕ ده‌ده‌م ڕووحی شەوان
باش ئه‌زانن من به مردن ڕیشه داوێمه زه‌وی
چون به‌ڵێنم داوه بمرم قه‌ت نه‌که‌م گه‌ردن نه‌وی
تاکە هیوای دوژمنم هه‌ر مەرگ و فه‌وتانی منه
بۆیه ده‌بمه نووکی خه‌نجه‌ر بۆ دڵی ئه‌و دوژمنه



![]() | ![]() |
---|---|
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |





bottom of page