top of page
لە نامەیەک دا بۆ ئەنترپۆل، حیزبی دێموکراتی کوردستان داوای دەسبەسەرکردنی قاتڵی شەهید قاسملوو دەکا
لە نامەیەک دا بۆ پۆلیسی نێودەوڵەتی ئەنترپۆل، سکرتاریای دێموکراتی کوردستان داوای دەسبەسەرکردنی تێرۆریست، جەعفەر سەحراروودی، یەکێک لە بەرێوەبەرانی تەرحی عەمەلیاتی تێرۆری سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستان، شەهید دکتور قاسملوو دەکا کە لە گەڵ هەیئەتێکی دەوڵەتی ئێران بۆ بەشداری لە رێکخراوی ئای. پی، یو سەردانی "ژنێڤ"ی کردوە.
دەقی نامەکەی سکرتاریای حیزبی دێموکرات بۆ ئەنترپۆل: بۆ پۆلیسی نێودەوڵەتی ئەنترپۆل! بە گوێرەی زانیارییەکان، جەعفەر سەحراروودی کە بەرپرسیار بوو لە تێرۆرکردنی رێبەری حیزبی دێموکرات، دوکتور قاسملوو، ئێستا ئەندامی هەیئەتی ئێرانە بۆ بەشداری کردن لە رێکخراوی ئای.پی. یو لە ژنیف. کاتی خۆی پۆلیسی ئوتریش لە رێکەوتی 22 مانگی 1989 بڕیاری دەستگیرکردنی ناوبراوی دا، بڕیارێک کە ئێستەش هەر له جێگەی خۆیەتی. حزووری ئەم تێروریستەو بەشداری لەو کۆبوونەوەیە لە ژنێف جێگەی داخ و نارەحەتیی خەڵکی ئێران و کوردستانە. بۆیە ئێمە داوا لە ئێوە دەکەین بەگوێرەی قەراری ئەو کاتی پۆلیسی ئوتریش ناوبراو دەسبەسەر بکرێ و بدرێتە دادگای نێودەوڵەتی و بەرانبەر بە تاوانەکەی وڵامدەر بێ. حیزبی دێموکراتی کوردستان سکرتاریا 2013\10\10




![]() | ![]() |
---|---|
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |





bottom of page