top of page

کوردانی نۆروێژ بە خۆپێشاندان و مانگرتن پشتیوانی خۆیان بۆ کوبوودوەند دووپات کردەوە
ناوەندی هەواڵ_نۆروێژ: بەشێکی بەرچاو لە کوردانی نۆروێژ بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی محەممەدسەدیق کەبوودوەند سەرۆکی رێکخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی کوردستان کە ماوەی ٣١ رۆژە لە بەندیخانەی رێژیمی کۆماری ئیسلامی مانی لە خواردن گرتووە خۆپێشاندانیان ئەنجامدا.ئەمرۆ سێ شەممە، رێکەوتی ١٨ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی بە دەستپێشخەری حیزبی دێموکراتی کوردستان، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و رێکخراوی خەباتی شۆرشگێری کوردستان بۆ پشتیوانی کردن لە داوا رەواکانی زیندانیانی سیاسی کورد بە تایبەت کەبوودوەند خۆپێشاندانێکیان لەبەر دەرگای وەزارەتی دەرەوەی نۆروێژ و بەردەم سەفارەتی کۆماری ئیسلامی ئێران پێکهێنا.سەرەتا لە لایەن بەشداربوانەوە بە زمانەکانی نۆروێژی، کوردی و فارسی چەندین دروشم بە دژی رێژیمی ئێران کوترانەوە، ئینجا داواکارییەک کە لە لایەن بەرێوەبەرانی خۆپێشاندانەکە ئامادەکرابوو لە لایەن بەرێز ئەسعەد خزری بەرپرسی پێوەندیی هێزە کوردستانییەکان حیزبی دێموکراتی کوردستان لە نۆروێژ خوێندرایەوە، لە داواکارییەکەدا وێرای ئاوردانەوەیەک لە وەزعی کوردستان، زیندانیانی سیاسی کورد بە تایبەت محەممەدسەدیق کەبوودوەند سەرۆکی رێکخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی کوردستان کە لە ژێر ئەشکەنجەی زیندانبانەکانی رێژیمی ئێراندان داوا لە حکوومەتی نۆروێژ کرا کە هەڵوێستی خۆی لە بەرانبەر ئەو زوڵم و زۆرییە دەربرن و داوا لە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی بکەن کە کەبوودوەند و هەموو زیندانیانی سیاسی کورد ئازاد بکەن.دواتر هەمان داواکاری کە بە زمانی نۆروێژی تەرجوومە کرابۆوە، درایە نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی نۆروێژ و ناوبراو بەڵێنیدا کە داواکارێکە بە وەزیری دەرەوەی نۆروێژ بگەێێنێ.دوای کاتژمێرێک مانەوە لە بەردەم وەزارەتی دەرەوەی نۆروێژ، خۆپێشاندەران بەرەو سفارەتی رێژیمی ئێران کەوتنەرێ، دوای ئەوەی کە خۆپێشاندەران گەیشتنە بەردەم سفارەتی ئێران دەستیان کرد بەدروشم بە دژی کۆماری ئیسلامی و داوایان کرد سفارەتی ئێران کە لانەی جاسووسی ئەو رێژیمەیە دابخرێت.جێگای ئاماژە پێکردنە کە چەند چالاکوانی کورد لە رۆژی رابردووە لە بەردەرگای وەزارەتی دەرەوەی نۆروێژ بۆ پشتیوانی کردنی زیندانیانی کوردو کەبوودوەند مانیان لە خواردن گرتووە کە ئەو مانگرتنە ٥ رۆژ دەخایەنێ.شایانی باسە کە کۆمیتەی رێکخستنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو بەشداری رێپێوانەکەیان کرد و پشتیوانی خۆیان لە گەلی کورد لە رۆژهەڵات و بە تایبەت زیندانیانی سیاسی کورد کرد.سپاس بۆ ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان کە بەشێکی بەرچاویان لە خۆپێشاندەران پێکهێنابوو.دوای ٢ کاتژمێر خۆپێشاندانەکە کۆتایی پێهات.وێنەگر: ئاسۆ عومەرزادەبەشی راگەیاندنی کۆمیتەی نۆروێژی حیزبی دێموکراتی کوردستان




1/23



![]() | ![]() |
---|---|
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |





bottom of page