top of page

سپای پاسدارانی کوماری ئیسلامی ایران گەوره ترین لاینی ئابوری
سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی له ئێستادا هیچ وێکچویه‌کی له گه‌ڵ کاتی دامه‌زراندنه‌که‌ی نه‌ماوه؛ سپایه‌ک که له کاتی شۆڕشی گه‌لانی ئێران‌دا به‌ناو وه‌ک هێزێکی به‌سیج و خۆبه‌خش ده‌ستی به کار کرد، ئه‌مڕۆکه ئیتر له لایه‌که‌وه بۆته غوولێکی زه‌به‌لاحی ئابووری که زۆربه‌ی کاناڵه ره‌سمییه‌کانی ئابووری و ژێرزه‌وینی ئێرانی له کۆنتڕۆڵی خۆی دایه و له‌لایه‌کی‌تره‌وه بۆته ماشێنی سه‌رکوتی رێژیم بۆ سه‌رکوت و دامرکاندنه‌وه‌ی هه‌ر چه‌شنه ناڕه‌زایه‌تییه‌کی مه‌ده‌نی. ئه‌مڕۆ ئیتر راده‌ی سه‌روه‌ت و سامانی سپای پاسداڕان، ناخه‌مڵێنرێ، به‌ڵام به سه‌دان میلیارد دۆلار مه‌زنده ده‌کرێ؛ له راستیدا به یارمه‌تی هه‌ر رۆژه‌ی سه‌رانی رێژیم له سپای پاسداران به مه‌به‌ستی کۆنتڕۆڵ و ده‌ست به سه‌ر دا گرتنی هه‌رچی زیاتری ئابووری ئێران، ئه‌م تیۆرییه له ناو کارناسانی وڵات‌دا به‌هێز بووه که مودێلی حکوومه‌تی بۆ داهاتووی ئابووری ئێران، به جێی که‌رتی تایبه‌ت، نیزامی‌سازییه. په‌ره‌سه‌ندن و ده‌ست‌رۆیشتوویی ده‌سه‌ڵات و هێزی سپا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تاکانی ده‌یه‌ی 90ی زایینی و حه‌فتای هه‌تاوی، کاتێک که هاشمی ره‌فسه‌نجانی، سه‌رکۆماری ئه‌و کاتی ئێران سپای هاندا تاکوو له سه‌نعه‌تی بیناسازی ئێران‌دا به‌شداری بکا، چونکه ناوبراو پێیوابوو که سپا ده‌توانێ له ره‌وتی ئاوه‌دانکاری و نووژه‌نکردنه‌وه‌ی ئێرانی دوای شه‌ڕ یارمه‌تیده‌ر بێ، ئه‌وه له کاتێک دایه که ئه‌مڕۆ هاشمی ره‌فسه‌نجانی وه‌ک که‌سێکی ده‌ست‌رۆیشتوو له پانتایی سیاسی و ئابووری ئێران له لایه‌ن هه‌ندێک له هه‌مان فه‌رمانده‌رانی سپاوه بێ‌ڕێزی پێ‌ده‌کرێ و لۆمه و سه‌رزه‌نشت ده‌کرێ. به پێی بۆچوونی ناوبراو، سپا له ماوه‌ی شه‌ڕدا ببووه خاوه‌نی رێژه‌یه‌کی زۆر له ماشێنی قورس که له ساڵانی سه‌ره‌تای ئاوه‌دانکاری و پێویستی زۆری وڵات به‌م که‌ره‌ستانه، ئه‌م رێکاره له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه گیرایه‌به‌ر. ده‌کرێ زاڵ بوونی هێزی نیزامی سپا به سه‌ر کاناڵه هه‌ره پێویسته‌کانی ئابووری کۆمه‌ڵگه، له قاڵبی تۆڕی زه‌به‌لاحی "خاتم‌الانبیا"دا ببینین. ئه‌م دامه‌زراوه‌یه له ژێر چاوه‌دێری سپای پاسداڕان له ساڵی 1368ی هه‌تاوی و به بڕیاری عه‌لی خامنه‌یی دامه‌زرا و بیچمی گرت. له ده‌وڵه‌تی "سازنده‌گی" و چاکسازی‌دا، حوزووری سپا له پانتایی ئابووریی دا ته‌نیا له چوارچێوه‌ی پڕۆژه ژێربیناییه‌کان، به‌نداوسازی و جاده‌سازی‌دا به‌رته‌سک ده‌بۆوه. گه‌رچی له ناوه‌ڕاسته‌کانی ده‌یه‌ی حه‌فتادا، دامه‌زراوه‌ی "خاتم‌الانبیا" پڕۆژه قازانج‌هێنه‌کانی خستبووه ئه‌وله‌وییه‌تی کاری خۆیه‌وه و هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه خۆخزاندنه ناو پڕۆژه پووڵ‌سازتره‌کانی وه‌ک نه‌وت له لایه‌ن فه‌رمانده‌رانی سپای پاسداڕانه‌وه به‌رده‌وام تاوتوێ ده‌کرا؛ به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش پێکهاته‌ی نیزامی "قرارگاه خاتم‌الانبیا" و نه‌بوونی ئه‌زموون له ناوه‌قه یان حه‌وزه به‌گرێوگۆڵه فه‌نییه‌کان، ببوونه کۆسپی سه‌ره‌کیی سه‌ر رێگای چوونه ژووره‌وه بۆ ناو ئه‌م حه‌وزانه. له ئێستادا ئه‌م دامه‌زراوه‌یه، له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ئێران خاوه‌نی 812 کۆمپانیای جۆراوه‌جۆره. به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی ره‌ند، سپای پاستاڕان له کاتی ته‌واوبوونی شه‌ڕه‌وه تاکوو ئێستا، له رێگه‌ی دامه‌زراوه و تۆڕه‌کانی پێوه‌ندیدار به خۆیه‌وه، 7650 گرێبه‌ستی واژۆ کردووه. ماڵپه‌ڕی "روزانلاین"یش له زمان شیکارگه‌ره‌کانی ئێرانه‌وه باس له‌وه ده‌کا که داهاتی سپا له سه‌رچاوه نایاساییه‌کان، له ساڵ دا ده‌گاته 12 میلیارد دۆلار. هه‌ڵبه‌ته له بیرمان نه‌چێ که تاکوو ئێستا هیچ راپۆرتێکی ماڵی سه‌باره‌ت به چالاکییه ئابوورییه‌کانی سپاوه بڵاونه‌بۆته‌وه و بوودجه‌که‌شی به نهێنی ماوه‌ته‌وه. داڵده و پشتیوانییه‌کانی حکوومه‌ت له‌م ده‌موده‌زگایه به مه‌به‌ستی ده‌ست‌پێڕاگه‌یشتن و کۆنتڕۆڵی پڕۆژه جۆراوجۆره‌کان، بۆته هۆی ئه‌وه‌یکه "قرارگاه خاتم‌الانبیا" له 20 ساڵی رابردوودا، ببێته گه‌وره‌ترین په‌یمانکاری پڕۆژه ده‌وڵه‌تییه‌کان. گه‌رچی پڕۆژه‌ی درووست کردنی ئیسکله‌ی به‌نده‌ری هه‌ناردنی پێترۆشیمی له "عه‌سه‌لوییه" درابوو به‌م دامه‌زراوه‌یه، به‌ڵام ساز کردنی پاڵاوگه و رێبه‌ری کردنی کۆنسێرسیۆمه نه‌وتییه‌کان، کارێک بوو که "قرارگاه خاتم‌الانبیا" هیچکات خۆی تێدا تاقی نه‌کردبۆوه. به هاتنه سه‌ر کاری ده‌وڵه‌تی نۆیه‌م و پشتیوانی بێ‌ئه‌ملاولای ئه‌حمه‌دی نژاد له سپا، "قرارگاه خاتم‌الانبیا" له‌م 5 ساڵه‌ی دواییدا توانیویه‌تی براوه‌ی زۆرێک له که‌مبه‌رکێ یان ته‌نده‌ره بێ‌خه‌نیمه‌کان، ته‌نانه‌ت به‌بێ به‌ڕێوه‌بردنی داموده‌ستووری ته‌نده‌ره‌کان بێ؛ ته‌نده‌ر یان موناقسه‌گه‌لی وه‌ک ساز کردنی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی یان گازی، درووست کردنی تونێل، ساز کردنی رێگه‌ی ئاسنی ژێرزه‌وینی و دامه‌زراوه‌گه‌لی ناو‌کی. ئه‌م قه‌رارگایه هه‌روه‌ها براوه‌ی ته‌نده‌ری گه‌وره‌ی یه‌ک میلیارد و 300 میلیۆن دۆلاری ساز کردنی هێڵی لووله‌ی 900 کیلۆمیتری گازی سرووشتی له عه‌سه‌لوییه‌وه بۆ ئێرانشار بووه، ئه‌م گرێبه‌سته دواتر هاوپێچی گرێبه‌ستێکی‌تری دوو و نیو میلیارد و 98 میلیۆن دۆلاری‌تر بۆ درووست کردنی مه‌یدانی گازی پارسی باشوور کرا، که له‌م پڕۆژه زه‌به‌لاحه‌ش‌دا گرێبه‌ستی فازی یه‌که‌می راکێشانی هێلی لووله‌ی گاز که قه‌رار بوو له 30 مانگ دا ته‌واو بێ، به‌ڵام چه‌ندین ساڵی خایاند و ئێستاشی له گه‌ڵ بێ ته‌واو نه‌بووه؛ ئه‌وه‌ش له کاتێک دایه که ماوه‌یه‌ک له‌وه‌پێش فازی دووه‌می ئه‌م گرێبه‌سته دیسانه‌وه درایه‌وه به‌م قه‌رارگایه و ئه‌م دامه‌زراوه‌یه هه‌روه‌ها توانی ته‌نده‌ری 2 و نیو میلیارد دۆلاری پڕۆژه‌ی ساز کردنی کێشانی هێڵی رێگای ئاسن بۆ لێواره‌کان چابه‌هاریش بۆ خۆی مسۆگه‌ر بکا
"قرارگاه خاتم‌الانبیا" به کرده‌وه وه‌ک تاکه‌سواری مامه‌ڵه‌گه‌لی ئابووری که‌ڵان ده‌ژمێردرێ، له مانگی مارسی 2010 تۆڕێکی سپی کردنه‌وه‌ی پاره له وڵاتانی عه‌ڕه‌بی که سه‌ر به سپای پاسداڕان بوو دۆزرایه‌وه، که ده‌وترێ ئه‌م پاره‌یه له رێگه‌ی قاچاغی مادده بێهۆشکه‌ره‌کانه‌وه وه‌ده‌ست هاتبوو. هه‌روه‌ها به دۆزینه‌وه‌ی 12 میلیارد دۆلار مادده‌ی بێهۆشکه‌ر له ئه‌ندوونزی، که له رێگه‌ی وڵاتی سوورییه و قه‌ته‌ره‌وه ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته کرابوو، دواتر ئه‌وه پشت راست کرایه‌وه که ئه‌م رێژه زۆره له مادده‌ی بێهۆشکه‌ریش به هاواهه‌نگی سپای پاسداڕان جێبه‌جێ کراوه. جۆزه‌ردانی 88، کۆمپانیای "ئێعتمادێ موبین" که کۆنسێرسیۆمی به‌ستراوه به "قرارگاه خاتم‌الانبیا"یه، هه‌ر به که‌وتنه بورسی شیرکه‌تی موخابراتی ئێران، سه‌تا په‌نجاویه‌کی ئه‌م شیرکه‌ته‌ی کڕییه‌وه؛ ئه‌م مامڵه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌ش وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی رووداوی فڕۆکه‌خانه‌ی خومه‌ینی بوو، چونکه له دوایین چرکه‌ساته‌کانی ته‌نده‌ری شیرکه‌تی موخابراتیش‌دا، خه‌نیم یان ره‌قیبی سه‌ره‌کی سپای پاسداڕان به هۆکاری ئه‌منییه‌تی وه‌لانرا. له ئێستا زیاتر له 30 پڕۆژه‌ی گه‌وره و چووکه‌ی سه‌نعه‌تی نه‌وتی ئێران به شێوه‌ی راسته‌وخۆ له لایه‌ن "قرارگاه خاتم‌الانبیا"وه له حاڵی جێبه‌جێ کردن دایه. ساز کردنی دامه‌زراوه‌ی ئاوگیری پێترۆشیمی کاویان، کۆمه‌ڵگه‌ی ئووره و ئاموونیاکی پێترۆشیمی په‌ردیس، تولومبه‌خانه‌ی نه‌وتی چه‌مران، دامه‌زراوه‌ی ئاوگیره‌ی په‌ره‌پێدانی مه‌یدانی گازی کیش، دیزاین و دابین کردنی یه‌که‌کانی تایبه‌ت به سڕینه‌وه‌ی خوێ له مه‌یدانی گازی کیش و هه‌مباره میکانیزه‌کان و دامه‌زراوه‌کانی گۆگردی ئه‌م شوێنه و ئیسکله‌ی خه‌ده‌ماتی پارسی باشوور و ... بڕیاره له لایه‌ن ئه‌م قه‌رارگایه‌وه جێبه‌جێ بکرێن. هه‌روه‌ها له ساڵی 85دا کۆمپانیای "ئیتاڵ ئۆیڵ" به ته‌واوی که‌لوپه‌ل و سه‌رمایه‌که‌یه‌وه درا به "قرارگاه خاتم‌الانبیا" که به‌هاکه‌ی به 90 میلیۆن دۆلار مه‌زنده کرابوو. له هه‌مان کات دا هه‌نووکه، کۆمه‌ڵگه یان "موجته‌مه‌ع"ی "قورب" به‌ستراوه به "قرارگاه خاتم‌الانبیا" یه‌کێک له گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین په‌یمانکاره‌کان له ئێران‌دایه؛ ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌ش له سایته‌که‌ی خۆی‌دا، پێڕستی چالاکییه‌کانی خۆی له بواره‌کانی ئه‌ندازیاری رێگه و خانووبه‌ره، سه‌نعه‌ت و کانگاکان، کشتوکاڵ و دیزاین ده‌ست‌نیشان کردووه. له‌م سایته‌دا، به شانازییه‌وه راگه‌یه‌نراوه که ئه‌م کۆمپانیا یان شیرکه‌ته، 750 گرێبه‌ستی گرینگی له بواره جۆراوجۆره‌کانی وه‌ک رێگا و بیناسازی، به‌نداوسازی، سیستمه‌کانی ئاودێری، شاڕێکان، تونێل و پێکهاته قایمه‌کان، بینای ده‌که‌ڵه‌کانی سه‌ر ئاوی ده‌ریا و لووله‌کێشی بۆ ئاو و گاز و نه‌وت واژۆ کردووه. ئه‌م دامه‌زراوه‌یه هه‌روه‌ها ئیددیعا ده‌کا که بۆ 170 پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی دیکه، وه‌ک راوێژکار دیاری کراوه. له هه‌مان کات دا "قرارگاه خاتم‌الانبیا" جگه له گرێبه‌ستی 12 میلیارد دولاری میترۆی تاران و گرێبه‌ستی خه‌تی شه‌شی میترۆی تاران بۆ بونیادی "موسته‌زعه‌فان" و گرێبه‌ستی 341 میلیۆن دولاری ئیسکله‌ی به‌هێشتی له چوار مه‌حاڵ و به‌ختیاری، شیرکه‌ته ده‌وڵه‌تییه‌کانی وه‌ک مه‌عده‌نی ئه‌نگووران، شیرکه‌تی ته‌راکتۆرسازی ته‌ورێز، شیرکه‌تی نه‌وتی سه‌درا، شیرکه‌تی سیگاری به‌همه‌ن، شیرکه‌تی سایپا، پێترۆشیمی کرماشان و ده‌یان شیرکه‌تی دیکه‌ی هاوپێچی خۆی کردووه. جگه له سپای پاسداڕان، ئێستا ئیتر هێزه چه‌کداره‌کانی دیکه‌ش خۆیان خزاندۆته ناو گۆڕه‌پانی ئابوورییه‌وه و خه‌ریکی به‌هێز کردنی خۆیانن، شه‌ش شیرکه‌تی پێترۆشیمی وڵات دراون به سازمانی ده‌سته‌به‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی یان سازمانی "ته‌ئمینی ئیجتماعی" هێزه چه‌کداره‌کان؛ پێشتریش پیشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تاران و چه‌ند رێژه‌یه‌ک له پشکی شیرکه‌تی هه‌ڵکۆڵه‌ری باکوور به هۆی دره‌نگ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌کانیان خرانه سه‌ر سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی هێزه چه‌کداره‌کان. به کۆنتڕۆڵ کردنی کۆمپانیا گه‌وره و چووکه‌کان له لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه و گه‌وره بوونه‌وه‌ی ئه‌م بنیاته نیزامییه، په‌یمانکارانی که‌رتی تایبه‌ت به‌کرده‌وه وه‌لانراون و ئه‌گه‌ر بیانه‌وی کارێک وه ئه‌ستۆ بگرن ده‌بێ ببێته یه‌کێک له ده‌ستوپێوه‌نده‌کانی "قرارگاه خاتم‌الانبیا" یان سپای پاستاڕان. قه‌رارگای سازنده‌گی قائێم، قه‌رارگای سازنده‌گی نووح، قه‌رارگای سازنده‌گی که‌ربه‌لا، قه‌رارگای سازنده‌گی که‌وسه‌ر، چوار ژێرکۆمای "قرارگاه خاتم‌الانبیا"ن که تاکه‌سواری مامڵه‌گه‌لی ئابووری ئێرانن. به‌م پێیه به له به‌ر ده‌ست دابوونی هێز و توانایی ئابووری و به‌رێوه‌به‌ری له ده‌ست سپای پاسداران، ئه‌م بنیاته له کرده‌وه‌دا زیاتر له سه‌تا حه‌فتای بازاڕی ئابووری ئێرانی بۆ چینی ده‌سه‌ڵاتدار پاوان کردووه. مه‌حکوومییه‌ته نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی پێوه‌ندیدار به قاچاغ و فرۆشی چه‌کوچۆڵ بۆ ولاتانی ناوچه، قاچاغی مادده بێهۆشکه‌ره‌کان، بازرگانییه نایاساییه‌کان و سپی کردنه‌وه‌ی پاره یان پوولشوویی، سپای پاسداڕانی کردۆته رێکخراوێکی تیرۆریستی و له‌م رێگایانه‌وه وێڕای یارمه‌تی دانی گرووپه توندئاژۆکان، راهێنان و چه‌کدار کردنیشیانیشی وه‌ئه‌ستۆ گرتووه. هه‌روه‌ها رۆڵی به‌رچاوی سپا له ئابووری ئێران دا، بۆته هۆی ئه‌وه‌یکه ده‌وڵه‌تانی رۆژاوا و به تایبه‌تی ئه‌مریکا ئه‌م رێکخراوه وه‌ک یه‌کێک له باسکه‌کانی کۆماری ئیسلامی له قه‌ڵه‌م بده‌ن و گه‌مارۆی توندی ئابووری بخه‌نه‌سه‌ر؛ تاکوو ئێستا کۆمپانییه‌کانی مه‌که‌ین، ره‌هاب، فاتێر، موهه‌ندسینی راوێژکاری به‌رگری‌سازی له شیرکه‌ته‌کانی به‌ستراوه به "قرارگاه خاتم‌الانبیا" که‌وتوونه‌ته لیستی گه‌مارۆکانی وه‌زاره‌تی خه‌زانه‌داری ئه‌مریکاوه
حەسەن بێورانی(قەرەنی




![]() | ![]() |
---|---|
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |





bottom of page