top of page

بارودۆخی کۆمەلگا وبەتایبەت لاوان وژنان لە رۆژهەلاتی کوردستان لە ژێر سێبەری رژیم ئیسلامی ئێران‌دا
ئەزمونی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان وبە تایبەت لاوان لە ماوەی زیاتر لە سێ دیەی رابردوودا نیشانیداوە کە کاربەدەستانی
کۆماری ئیسلامی ئێران، لە ترسی گەشە و پەرەسەندنی بزوتنەوەی شۆڕشگێڕی لە کوردستان، تەنانەت لە ژێر سەرنێزەی هێزە چەکدارەکان وسپای پاسدارانیشدا ئاماده‌ی دروستکردنی پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی کورت ماوه‌و درێژماوە و گەشەی ئابووری لەم ناوچانه‌دا نییە.
ئه‌مڕۆكه ئەوان بۆ کەم کردنەوەی موسیبەتەکانی بێ‌کاری نە تەنیا لە بیری رەخساندنی هەلی کاردا نین، بەڵکو لەم بارودۆخه وه‌كوو دەرفەتێکی تر بۆ تاڵان كردنی هێزی کار له کوردستان و دەرەوەی سنورەکان كه‌ڵك وه‌رده‌گرن. ئه‌گه‌رچی کۆماری ئیسلامی له ئێستادا دەزگا ئیتلاعاتی و ئەمنیەتیەکانی بە شیرەی گیانی کرێکاران و خەڵکی بێبەش په‌روه‌رده و به‌هێز دەکات و هاوکات هیچ ئاوڕێکیشیان وێناداته‌وه! له ڕاستیدا ئه‌و پرسانه بە ڕادەیەک روون و ئاشکران که شانۆگه‌ری و سواغدانێکی ئاسایی ناتوانێ دایانپۆشێ و بیانشارێته‌وه. ئه‌گه‌رچی تا ئێستا ئامارێکی دروست له مه‌ڕ بێ‌کاری له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا له به‌ر ده‌ستدا نیه، به‌ڵام نیشانەکان ئەوە دەردەخەن کە بێ‌کاری راستەقینە لە رۆژهەلاتدا زیاتر له ٥٠ لە سەدە، پڕۆژەکانی سپای پاسداران کە وەک چالاكی ئاوه‌دان كردنه‌وه باسیان لێدەکرێ،هیچ نین بێجگە لە قازانج کۆکردنەوەی سپا له رێگای که‌ڵک وه‌رگرتن لە خێڵی بەرینی بێکاران لەم ناوچەیەدا. ته‌نانه‌ت بەکارهێنان و چەوساندنەوەی هێزی هەرزانی لاوان و تازە لاوانیش ته‌نیا و ته‌نیا لە پێناو ئەو پڕۆژانه دان که زیاتر په‌ره به دابین کردنی دۆخی ئەمنیەتی و سەرکوتی خەڵکی کوردستان ده‌ده‌ن!. بەمجۆرە دەوڵەتی رۆحانیش وەک هاوقەتارەکانی پێشووی خۆی، چارەسەر كردنی کێشەی بێ‌کاری و دۆخی خراپی ئابوری لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا بە سپای پاسداران دەسپێرێت! لە سەرەتای دەست پێکردنی خۆێندنی مندالان و مەحروم کردنیان لە خۆێندن بە زمانی شیرینی دایک و مەجبور کردنیان بۆ زمانێکی بێگانە و دورخستەوەیان لە فەرهەنگ وکلتوور و مێژووی نه‌ته‌وه‌یی کورد، به گەیشتنیشیان بە تەمەنی لاوی رژیم هەوڵی ئەوە دەدا کە سیاسەت و بیری نەتەوایەتی لە کۆمەلگای کوردی دوربخاتەوە و سەرنجی لاوه‌کان بەرەو ئێعتیاد بە مادە هۆشبەرەکان و پرسه لاوه‌کیه‌کان راکێشت و کایه به ژیان و گیان هاوڵاتیان بکات. دیاردەیکی مه‌ترسیدار کە لە مێژە رژیم کاری بۆ کردوە و لە کاتی سەرهەڵدانی داعش ئەو دیاردەیە زەقتر بۆتەوە سەلەفیەتی تەکفیری وپەرەسه‌ندنی گروپە ئیسلامیە توندرەوەکان لە رۆژهەلاتی کوردستانە کە ئەگەر له کاتی گونجاو‌دا لاوان و کۆمەلگای رۆژهەلاتی کوردستان بۆ خۆیان بەرەوڕوی نەبنەوە و هه‌ستی نەتەوایەتی و کوردایەتیان له کۆمه‌ڵگادا زال نەکەن لە داهاتوودا تۆشی قەیرانێکی دژوار ده‌بین که ده‌رباز بوون لێی ئه‌سته‌م و ڕه‌نگیشه مه‌حاڵ بێ. دەبێ ئه‌وه‌ش بڵێین کە به خۆشیه‌وه لاوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە ژیر سیستمی سەرکوتکاری کۆماری ئیسلامی‌دا بەو پەڕی وشیاریه‌وه دژی بڵاوکردنەوەی مادەی هۆشبەروسەلەفیەتی تەکفیری و به‌سیج کردن و هەر چەشنە کارێك لە ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی وەستاونه‌وه. وەک دەزانین لە کۆمەڵگا پێش کەوتوەکان دا کارکردن بۆ لاوان لە پێشەوەی کارەکانە ولاوان رۆڵی سەرەکیان لە دەستەبەرکردنی ئازادی و دیموکراسی و یەکسانیدا هەیە، خەونەکانی لاوانیش تەنها نەبەستراونەوە بە هەلی کار، بەڵکو پێگەیشیان دەوێت، بۆیە کاتی ئەوە هاتوە دەنگی لاوان له نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه بە شێوەیەکی کاریگەرتر تێکه‌ڵ به پرۆسەی بڕیاردان له هه‌موو ئاسته‌کاندا بکرێت. ئەگەر سەیر وڵاتە گەشەسەندووەکانی دونیا و ئەو تازەگەرییانە بکەین کە لە رەوتی مێژووی گەشەی وڵاتاندا هاتوونه‌ته ئاراوە، بۆمان دەردەکەوێ کە گەنجان دەوری کاریگەرییان هەبووە، نەک وەکوو هێزێکی چاو و گوێ بەستراو و بێ ئیرادە، بەڵکوو بە زۆری وەک رێبەرانی بزوتنەوە گەورەکان هاتونەتە مەیدان.لەو گۆڕانکارییانەدا.رۆژهەلاتی کوردستانیش هەر بەم شێوەیە خاوەنی هەندێک دیاردەی نوێخوازی کاریگەر بووە لە مێژووی هاوچەرخی خۆیدا کە وەک نمونە دەتوانین باس لە ده‌وری لاوان له ژێکاف و کۆماری کوردستان و شۆڕشی 46_47 و کۆتایی دەسەڵاتی پاشایەتی و پاشانیش به‌شداری و پێشه‌نگایه‌ی شۆڕشی نوێی ڕۆژهه‌ڵات و به‌رده‌وامی تا ئێستای بکه‌ین.ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هاوشان له گه‌ڵ کێشه‌ی لاوان کێشه‌ی ژنانیشی هه‌یه‌و ڕێژه‌ی ته‌ڵاق ڕۆژ به ڕۆژ له هه‌ڵکشان دایه که باسکردن له هۆکاره‌کانی له توانای ئه‌م وتاره دانیه. 32 له سه‌دی ژنان بە هۆی جیابوونە تووشی کاری سه‌خت بۆ دابین کردنی بژیوی ژیان بوون. ئەو رێژەیە تەمەنیان لە خوارووی ٣٣ ساڵانە.رێژەیێکی زۆری پیاوان گیرۆدەی مادە هۆشبەرەکانن. کە ئەوە خۆی ئەرکەکانی ژنان قوورس دەکات و ژنان ناچار دەبن خۆیان کار بکەن، ئه‌وه‌ش رێژەی بەرپرسیارەتی ئه‌وان بۆ ماڵبات دەباتە سەر، .ئەو ژنانه‌ی سەرپەرشتی مالیان دەکەوێتە سەرشان ٨٠% بێکار و٧٥%یان نە خۆێندەوارن کە ئەمە خۆی دەبێتە هۆی ئەوەی کە کارێکی باشیان دەست نەکەوێت و داهاتووی منداڵەکانیان تا رادەیەک نادیار بێت. بە ئاوڕدانەوەیەک لە رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست، کە هەر وڵاته و بە کولتوورێکی جیاوازەوە دەژین، لەگه‌ڵ ئەوەشدا لە کولتووری دواکەوتوویی و زاڵبوونی ئایین بەسەر کۆمەڵگەدا هاوبەشن. ئەو وه‌ڵاتانه‌ی کە کوردستانیان بەسەردا دابەش بووە مێژوییه‌کی ئیسلامی به‌سه‌ریاندا زاڵه ئه‌مه‌ش جارێکی دیکە ژنانی کردۆتەوە قوربانی ئەو شێوە بیرکردنەوانە و بە گوێرەی ئامارەکان ژنان ڕۆژه به ڕۆژ دۆخی ژیانیان خراپتر ده‌بێت و ئه‌وه‌ش به داخه‌وه هانیان ده‌دات بۆ خۆ کووشتن و ته‌سلیم بوون! شتێک که ده‌بێ کۆمه‌ڵگا دژی به‌وه‌ستێته‌وه‌و ژنان له جێی خۆ کووشتن ده‌بێ بوێرانه له پێناو ماف و ویسته‌کانیاندا تێ‌بکۆشن و هه‌وڵی سه‌رکه‌وتن بده‌ن نه‌ک ته‌سلیم بوون به سیستم و دهسهڵاتبێگومان هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌مه لایه‌نه‌ی دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ورد و زانستی ده‌وێت و چاره‌سه‌ریشی کار و تێکۆشانی بێ وچان، بۆیه هیوامه هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات ئاوڕێکی جیددی له پرسه کۆمه‌ڵایه‌تی و کلتوریه‌کان بده‌نه‌وه‌و بنچینه‌کانی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازا‌و ئازاد دابمه‌زرێنن.
( حەسەن بێورانی (قەرەنی



![]() | ![]() |
---|---|
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |





bottom of page