top of page
خالید عه‌زیزی: ئینسانییه‌ت زۆر له حیزبایه‌تی گه‌وره‌تره، ئه‌گه‌ر قه‌راره حیزبایه‌تی ئێمه ئینسانه‌کان خراپ بکاو دایم له دژی یه‌کتر بین ئه‌وه حیزبایه‌تییه‌کی خراپه |
له‌م وتووێژه‌دا به‌ڕێز سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان، دوایین ئاڵوگۆڕه‌کان له سه‌حنه‌ی سیاسیی ئیران و هێندێک پرس و بابه‌تی سیاسی و هه‌ڵوێستی حیزبی دێموکراتی کوردستان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پرسی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان شرۆڤه ده‌کا که به‌هۆی گرنگیی ئه‌و بابه‌تانه، رۆژنامه‌ی «کوردستان» ده‌قی ئه‌م وتووێژه‌ی کاک خالید عه‌زیزی له‌گه‌ڵ کوردکاناڵ بڵاو ده‌کاته‌وه.
_کاک خالیدی بەڕێز! وێڕای سڵاو و ماندوو نه‌بوونتان خۆشحاڵین بۆ ئاماده‌بوونتان.
خالید عه‌زیزی: رێزوسڵاو بۆ ئێوه‌و هه‌روه‌ها بۆ بینه‌رانی تلویزیۆنی کوردکاناڵ.
ئێوه وه‌کوو حیزبی دیمۆکرات له‌چه‌ند ساڵی رابردوو ده‌کرێت بڵێین، سیاسه‌تێکی تازه‌تان ڕچاو کردوه، به‌شێوه‌یه‌ک له گه‌ڵ پرسه سیاسییه‌کان به‌رخوردتان کردوه، که جیاواز بووه له‌گه‌ڵ پێشوو. بۆ نموونه لە ئینتخاباتی پێشوو که هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان ئاگادارن جیاوازتر له ئه‌حزابی دیکه روانیوتانه ئه‌و پرسه سیاسییه، ئه‌وه‌ی که ئێوه «تاکید»ی لەسەر ده‌که‌نه‌وه رێز لە ده‌نگی خه‌ڵکه، ئێستا که چه‌ند مانگێک له‌م ده‌وڵه‌ته تازه گوزراوه ئێوه هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌م چهندمانگهی ده‌وڵه‌تی تازه چۆن هه‌ڵده‌سنگێنن؟
خالید عه‌زیزی؛ به باوڕی من جه‌وهه‌ری کاری سیاسی بۆ حیزبێکی سیاسی، که ستراتیژی و دووره‌دیمه‌نێکی ڕه‌چاو کراوی هه‌یه، به تایبه‌ت وه‌ک حیزبی دیمۆکرات که له‌ماوه‌ی نزیک به 68 ساڵ تێکۆشانی خۆی دژی ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌تی مه‌رکه‌زی هه‌وڵی داوه به شێوازی جۆراجۆر تێ‌بکۆشێ و داواکاریه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان، داخوازییه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کان بیانکات به فهرههنگو «نهادینه» بکرێن، خه‌ڵکی بۆ سازمان بدات‌و بیانهێنێته گۆڕێ.
ئێمه له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوو، هه‌ڵبژاردنی ئه‌خیر، زۆرتر مه‌به‌ستمان ئه‌وه بوو که کاتێک کۆماری ئیسلامی تێده‌کۆشێ مه‌سه‌له‌ی کوردستان له په‌ڕاوێز بخات، له میدیاکانی خۆی مه‌جال نادا که ئه‌م مه‌سه‌له ئاماژه‌ی پێ بکرێ و خه‌ڵکانێکی زۆر له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان به داخه‌وه به باشی له قه‌زیه‌ی کورد ناگه‌ن و زانیاریی ته‌واویان نیه، هه‌وڵی ئێمه ئه‌وه بوو که له‌و ده‌رفه‌تانه که‌ڵک وه‌ربگرین و مه‌سه‌له‌ی خۆمان‌و ویست و داخوازییه‌کانی خۆمان بێنینە گۆڕێ. هۆیه‌که‌یشی ئه‌وه‌یه که ئێمه له حیزبی دیموکرات ده‌مێکه له‌و باوه‌ڕه‌داین باشترین شێواز که له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی بۆ به‌ربه‌ره‌کانی ئه‌وه‌یه‌که زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکی کوردستانی ئێران خۆیان له جوارچێوه‌ی سیاسه‌ته‌کانی حیزبی دیموکرات ببیننەوە، جێی خۆشحاڵییه که له‌و باره‌وه حیزبی دیموکرات مه‌سئوولانه ده‌جووڵێته‌وه، نفۆزێکی باشی جه‌ماوه‌ری هه‌یه، ڕابردوویەکی جێی شانازیی هه‌یه. به‌ڵام پێمان وایه هه‌ر ئه‌وه به ته‌نێ کافی نیه. مادام ئێمه به‌دوای چاره‌سه‌ری کێشه‌ی خۆمان له چوارچێوه‌ی ئێران‌دا ده‌گه‌ڕین، خه‌ڵکی جیا له کوردیش ده‌بێ که‌م و زۆر له [پرسه‌که‌ی] ئێمه تێبگه‌ن. ئه‌گه‌ر قه‌رار بێ به دیموکراسی ئیداره بکرێ و ده‌وڵه‌تێکی دیموکراتیک دابهمهزرێت له ئاێندهدا، کورد به به‌راورد له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیکه، ره‌نگه وه‌ک رێژه له پاڕلمان که‌م بێت، هه‌ر به‌و [رێژه] که‌مه ناکرێت کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ین، ده‌بێ تێ‌بکۆشین خه‌ڵکێکی زۆرتر له کێشه‌ی ئێمه تێبگات. جا له ژێر رووناکایی ئه‌و سیاسه‌ته‌دا ئێمه هه‌میشه هه‌وڵمان داوه ده‌رفه‌تێک که دیته گۆڕێ یه‌ک «بعدی» چاوی لێنه‌که‌ین و ده‌بێ لایه‌نه‌کانی ئه‌و مه‌سه‌له له به‌ر چاو بگرین و له ئاکامدا تێ‌بکۆشین مه‌جال بۆ خه‌ڵکێکی زۆر بێڵینه‌وه، که بێنه ناو مه‌جال و ده‌رفه‌ت و پرۆسه‌کانی ئێمه.
به نیسبه‌ت هاتنه سه‌رکاری ئاغای رووحانی، هه‌ر به‌و شێوه که هه‌مووان ئاگادارن له ده‌ورانی فه‌عالییه‌تی ئینتخاباتیدا ئاغای رووحانی کۆمه‌ڵێک قسهوپرسیاری هێنا گۆڕێ، ئێمه ئێستا به ئاغای رووحانی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی که هاوکارین له ده‌وڵه‌تی تازه‌دا ده‌ڵێین ده‌بێ ئاوڕێک له‌قسه‌کانی خۆی بداته‌وه، له سه‌رده‌می ئینتخابات چی گوتوه. [چۆن] ده‌بێ به کرده‌وه بهداویاندا بڕوات. هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکیش ئه‌رکیانه، که وه‌بیری بێننه‌وه وپێ بڵێن ئێمه ئینتزاراتێکمان هه‌یه که ده‌بێ جێبه‌جێ بکرێن. به باوڕی من به‌شداری خه‌ڵک له هه‌ڵبژاردن کارم به که‌م و زۆری نییه، جیاواز له سروشتی «طبیعتی ذاتی» هه‌ڵبژاردن ناچمه نیو ئه‌و مەوزووعه، به‌ڵام هێندێک ئه‌رک و وه‌زیفه‌ی بۆ ئاغای رووحانی و ده‌وڵه‌تی ئه‌و داناوه. ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین ئه‌گه‌ر بکرێ و عه‌مه‌لی بێ خه‌ڵک له مه‌یدانی جۆربه‌جۆری سیاسی ئه‌و [پرسانه] بێننه پێشێ. بۆێه لێره ده‌کرێ خوێندنه‌وه‌یه‌ک ئه‌مه بێ که ئایا له جمهووری ئیسلامی‌دا له بنه‌ڕه‌تدا لانیکه‌م داخوازیه‌کانی کورد، مافی ژن، ئازادی زیندانیانی سیاسی و ئازادی ئه‌حزاب و زۆر شتی دیکه جێبه‌جێ ده‌کرێت. ئێمه ده‌بێ تێ‌بکۆشین ئه‌مانه بکه‌ین به ویست و دواخوازی کۆمه‌ڵگاو حکوومه‌تی کۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ ئه‌مانه رووبه‌روو بێته‌وه. ناکرێت ته‌نیا له‌سه‌ر لێکدانه‌وه‌کانی خۆمان و ئه‌و ئاره‌زوو وئامانج و ئیدهئاڵانهی که هه‌مانه جمهووری ئیسلامی [هه‌ڵسه‌نگێنین] و له شرۆڤه‌ی نه‌هاییدا بڵێن که ئه‌و نیزامه ئیستعدادی هیچی نیه و هیچ شتێک جێبه‌جێ ناکات و جیاوازییه‌ک له نێوانی ئاغای رووحانی و ئاغای ئه‌حمه‌دی نژاددا نیه. ئه‌وه گرفتێک چاره‌سه‌رناکات، هۆیه‌که‌یشی ئه‌وه‌یه ئاغای رووحانی له ئێران و له چوارچێوه‌ی ئه‌و سیستمه‌دا ئینتخاب کراوه.
کاک خالید! هەروا کە جەنابیشت فەرمووت ئه‌م دوو روانگه هه‌یه روانگه‌یه‌ک پێی وایه که ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌نی رووحانی له گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌کانی پێش خۆی هیچ فه‌رقێکی نیه، له ماهییه‌تدا یه‌کێکن و درێژه‌ده‌ری ده‌وڵه‌تانی پێش خۆیه! به‌ڵام روانگه‌یه‌کی دیکه پێی وایه که نه‌خێر به [سه‌رنجدان] به ئاڵوگۆره‌کانی ناوچه و ده‌نگ دانی ماناداری خه‌ڵک، ره‌نگه ئاڵوگۆرێک یا گۆڕانێک به‌داوی خۆیدا بهێنێت، به‌رێزت ئه‌م دوو روانگه‌یه چۆن لێک ئه‌ده‌یته‌وه؟
خالید عه‌زیزی: ئێمه پێشهکێی ده‌بێ بزانین کۆماری ئیسلامی کێیه‌و ئێمهکین؟ کۆماری ئیسلامی ده‌وڵه‌تێکه به‌رهه‌می ئینقلابه، نزیک به 34ساڵه له ده‌سه‌ڵات دایه، ئێمه سابقه‌ی سی وچوارساڵ تێکۆشانی ته‌شکیلاتی، دیپلۆماسی و تهبلیغاتیمان له دژی ئه‌و حکوومه‌ته‌دا هه‌یه. هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکیش له ناوخۆی کوردستان ئه‌و تهجرووبهیانهیان هه‌یه
باشترین حاڵه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی که خه‌ڵک له ئێران به دیمۆکراسی بگات ئه‌وه‌یه که سیستمی جمهووری ئیسلامی نه‌مێنیت، مادام قسه له‌سه‌ر نه‌مانی سیستمی جمهووری ئیسلامی ده‌کرێت تۆ ده‌بێ کۆمه‌ڵێک سیناریۆ دابنێت، که کام ئیحتمال له گۆرێ‌دا هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌وسیستمه ده‌مێنێت به‌ڵام له نێو خۆی وڵات ئاڵوگۆڕ دێنێتە پێشێ، ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ش ئیحتمال دابنێی. حه‌سه‌نی رووحانی که ئینتخاب بوو، بۆ ئه‌وه ئینتخاب نه‌بووه که به‌رنامه‌و پرۆگرامی حیزبی دیمۆکرات بباته پیشێ، بۆیه ئینتخاب بووه که له چوارچێوه‌ی نیزامی جمهوری ئیسلامی‌دا تێ‌بکۆشێ که گیروگرفته‌کانی ئه‌و نیزامه جێبه‌جێ بکات. ته‌عه‌هودات و ئیلزاماتی ئه‌و له چوارچێوه‌ی ئه‌و نیزامهدایه. به‌ڵام حه‌قیقه‌تێک له گۆرێ دایه ئه‌ویش ئه‌وه‌یە که نیزامی جمهووری ئیسلامی له گه‌ڵ چالشێکی به‌ربه‌رین و به‌ربڵاوی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک، نێوخۆیی، ناوچه‌یی، نێوده‌وڵه‌تی له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و فشاره [ئابووری]یە که له‌سه‌ریه‌تی، مه‌سه‌له‌ی هه‌سته‌یی، مه‌سه‌له‌ی دیموکراسی، کێشه‌ی ماف، بۆ ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکێکی زۆر له نێۆ خۆی وڵات ده‌یانهه‌وێت حکوومه‌ت وه‌ڵامده‌ر بێ، خه‌ڵکه‌که‌ش به‌شداری بکه‌ن له چه‌ندوچۆنی به‌رێوه‌چوون و ئیداره‌ی وڵات، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه رووبه‌روویه. مادام ئه‌م کێشانه هه‌یه به‌دوای حهللێکدا ده‌روات، ئه‌و حهلله ده‌ورانێکی زۆر فشار‌و ئهشکهنجهوئیعدامی و .....له کوردستاندا بووه، به‌ڵام ئێستا له ده‌وروبه‌ری رووحانی وا هه‌ست پێده‌کرێ ئه‌گه‌ر بۆ نه‌جاتی خۆشیان بێت،(تعدیل)ێک بده‌ن له چۆنیه‌تی سیاستی خۆیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵک و له ناوچه‌که‌و له گه‌ڵ دنیای ده‌روه.
حیزبی سیاسی ده‌بێ وه‌زع به‌و جۆره که هه‌یه بیبێنێت. ئێمه لێره له‌گه‌ڵ واقعیاتێکدا رووبه‌رووین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر بێین لە به‌ینی سفر و سەد عەدەدێک دابنین له چۆنیه‌تی «تعامل» له‌گه‌ل کۆماری ئیسلامی، من ئاره‌زووم ده‌کرد که سهدهکهمان(100) بۆ جێبه‌جێ ببێت، یانێ ئه‌و سیستمه نه‌مابا به‌ڵام مادام ئه‌وه عه‌مه‌لی نیه، خۆ من نابێ هه‌ر دابنیشم و بڵێم جمهووری ئیسلامی وه‌ڵامی بۆ هیچ شتێک نیه وئیستعدادی بۆ هیچ شتێک نیه‌و نیزامێکه که ئەگەر حه‌سه‌نی رووحانی بێته سه‌رکار هیچ ناکات، خاته‌میش بێته سه‌رکار هیچ ناکات! ده‌ی مادام که من پێم نارووخێ و[پرسی] رووخاندنی حکوومه‌تی مه‌رکه‌زی مهسئهلهیهکهو، ئوپۆزسیونی ئێران لاوازه‌و نه‌بووه به ئاڵترناتیڤ، نه‌یتوانیوه کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له‌گه‌ڵ خۆی بکات، مه‌سه‌له‌ی شۆرش به‌و شێوه له گۆرێ‌دا نیه، کێشه‌ی نیزامی یان هه‌مان هێرشی نیزامی له دنیای ده‌روه پێوه‌ندی به قه‌زیه‌ی ئێمه‌وه نیه، که کێشه‌یه‌که به‌ینی تاران و واشنگتۆن و شوێنه‌کانی دیکه‌یە، خۆ ئێمه نابێ ده‌ست له‌سه‌ر ده‌ست دابنێین و بڵێین: تا حکوومه‌تی کۆماری ئیسلامی نه‌رووخێ هیچ شتێک جێبه‌جی نابێت و وه‌داوی هیچ شتێک ناکه‌وین. به باوڕی من ئه‌وه سیاسه‌تێکی دروست نیه. له دوای ئه‌وه‌ش ئه‌وه (توهم) نیه، له سیاسه‌تدا یان حیزبێکی سیاسی و میلله‌تێک که‌نزیک به 34ساڵ له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی له کێشه‌دایه دڵنیام کۆماری ئیسلامی باش ده‌ناسن هونه‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌و فرسه‌ته که ئێستا هاتووته گۆڕێ چۆنی که‌ڵک لێوه‌ربگرین؟ چۆن خه‌ڵک بێنینه نێو مه‌سه‌له‌که؟ چۆن خه‌ڵک شه‌رت دابنێ؟ چۆن خه‌ڵک جمهووری ئیسلامی مه‌جبوور بکات به‌دوای ویست وداخوازییهکانیاندا بڕوات؟ ئه‌ویش ئه‌رکی ئێمه‌یه. ئێمه ده‌ورانێکی زۆر سیاسه‌تێکی یه‌ک «بعدی»مان هه‌بووه، ئه‌ویش ئه‌وه بووه که هه‌موو شتێکمان له خانه‌ی رووخانی کۆماری ئیسلامی‌دا خولاسه کردووته‌وه. له‌و خانه‌یه‌دا هه‌وڵمان داوه ئینتخابات که تەحریم بکەین، سه‌رنجمان به ویست وداخوازیه‌کانی خه‌ڵک له راسیدا زۆرجار که‌م بووه.خه‌ڵک له هه‌ڵبژاردن به‌شدارییان کردوه سه‌ره‌رای ویستی ئێمه، ئه‌مانه ده‌بێ سیگناڵێگ بۆ ئێمه بنێرن، پرسیارێک بۆ ئێمه ئه‌حزابی کوردی دروست بکا، حیزبێکی سیاسی وه‌ختێک شوعارێک دێنێته گۆر، به‌رنامه‌یه‌ک دێنێته گۆڕێ، ئه‌و به‌رنامه، ئه‌و داوایه ئه‌گه‌ر زۆری وه‌ڵام نه‌داوه ده‌بێ به‌دوایدا بچێت بزانێ هۆیه‌که‌ی چیه؟ به‌داودا چوونه‌که‌ی به‌شێکی ئه‌مه‌یه که جمهووری ئیسڵامی که ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌ی تێدا هه‌یه وه‌ڵامی هیچ شتێک ناداته‌وه، مه‌جال به هیچ شتێک نادا، منیش پێم وایه مه‌جال به هیچ شتێک نادا، ده‌ی باشه جمهواری ئیسلامی مه‌جال به هیچ شتێک نادا، منیش بۆم ناڕووخێ، ئەی چی بکەین؟ به‌ڵام ئێستاکه که‌ش و هه‌وایه‌ک دێته گۆڕێ دەکرێ کاری له‌سه‌ر بکه‌ین. به باوڕی من سیاسه‌ت ئه‌و شته‌یه که چۆن بتوانی وه‌ڵامی ئه‌و شتانه بده‌یته‌وه. دوای ئه‌وه‌ش له کۆمه‌ڵگای ئێران‌دا کۆماری ئیسلامی به‌ره‌و ئهوهدهروا مکانیزم وسیستمی خۆی له «تعامل» له گه‌ڵ ئیداره‌ی وڵات و خه‌ڵکی خۆی له ئینتخابات ببینێته‌وه، پێم خۆشه ئاماژه به حه‌قیقه‌تێک بکه‌م ئه‌ویش ئه‌وه‌یه خوێندنه‌وه‌ی به‌شێکی زۆرله ئینسانه سیاسییه‌کان و ئه‌حزابی سیاسی له کۆماری ئیسلامی خوێندنه‌وه‌یه‌کی «یک بعدی»یه، به‌و مانایه که سیستمی کۆماری ئیسلامی سیستمێکی ئیستبدادیه، سیتمێکی دیکتاتۆرییه. ئه‌مه حه‌قیقه‌تێکه به‌ڵام چۆن له نێو دیمۆکراسییه‌کاندا فه‌رق وجیاوازی هه‌یه، دیمۆکراسیی ئه‌مریکاو دیمۆکراسیی سویس ودیمۆکراسیی بریتانیا و دیمۆکراسیی تورکیا فه‌رقی هه‌یه، هه‌ر به‌م شێوه له نێو ئیسبداد ودیکتاتۆرییهکانیش فه‌رق هه‌یه. هه‌ر له نێو ئه‌و سیستمی ئیستبدادی کۆماری ئیسلامییه‌دا ره‌قابه‌تی ئینتخاباتی هه‌یه، خه‌ڵک (که‌سه‌کان) ده‌ورانێک سهمبولن دوایه له زیندان ده‌کرێن و دوایی ئازاد ده‌کرێن! ره‌قیبه‌کان له دژی یه‌کتر شت ده‌ڵێن، ره‌قابه‌ت به‌ینی ده‌وڵه‌ت و مه‌جلیس وته‌نانه‌ت خه‌ڵکی ده‌وروبه‌ری «ولی فقیه» و سپای پاسداران و ئه‌و ئورگانانه هه‌یه. مادام ئه‌وه تایبه‌تمه‌ندییه‌کی کۆماری ئیسلامییه که له نێو خۆیدا مه‌جالی ره‌قابه‌ت دەهێڵێتەوە، سروشتییه خه‌ڵکێکی زۆر له‌وێدا خۆیان به‌به‌شدار ده‌زانن، مادام خۆیان به‌به‌شدار بزانن ده‌چنه نێو گه‌مه‌که، مادام ده‌چنه نێو گه‌مه‌که ده‌بن به به‌شێک له چه‌ندوچۆنی حه‌لی مه‌سه‌له‌که. ئه‌مه‌ش به باورێ من کورد وه‌کوو به‌شێک له دانیشتوانی ئێران ده‌بێ بچێته نێو ئه‌و گه‌مه‌یه، ده‌بێ به‌رنامه‌و ته‌رحی هه‌بێ له‌و چوارچێوه‌یه‌دا.
کاک خالید! ئه‌وه‌ی که جه‌نابت ده‌فه‌رمووی کوردیش ده‌بێ بچێته نێو ئه‌و گه‌مه سیاسیانه‌وه، سه‌ره‌ڕای گشت ئه‌مانه که ئاماژه‌ت پێ‌کرد که کۆماری ئیسلامی دیکتاتۆره، ئیستبدادی تێدایه وهتد، به‌ڵام کورد به تایبه‌ت چالاکانی ناوخۆ له ئه‌م ده‌رفه‌ته ئینتخاباتیانه هه‌میشه هه‌وڵیان داوه که که‌ڵک وه‌ربگرن به سوودی میلله‌ته‌که‌یان، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه قسه‌له‌سه‌ر دامه‌زراندنی حیزبێکی کوردی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌کرێ، وه‌ک ده‌گوترێ داوای ئه‌وه‌یان کردوه بەڵام تا ئێستا دەوڵەت جوابی نەداونەتەوە. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت ئیجازه‌ی به دامه‌زراندنی حیزبێکی کوردی دا هه‌ڵوێستی ئێوه چ ده‌بێ؟
خالید عه‌زیزی: ئێمه وه‌ک حیزبی دیمۆکرات له‌و باوه‌ره‌داین هه‌روه‌ک که ئاماژه‌م پێکردو ده‌مێکیشه ئه‌و سیاسه‌ته‌مان هه‌یه که خه‌ڵک ده‌بێ له‌هه‌موو مه‌جال وده‌رفه‌ته‌کانی قانوونی و هه‌ر هه‌لومه‌رجێک که دێته گۆرێ به شێوازی جۆرواجۆر که‌ڵکی لێ وه‌ربگرن. هه‌روه‌ها ئهگهربهدوای هاتنه سه‌رکاری رووحانی که ئێستا باس له ئازادی ئه‌حزاب ده‌کرێ له چوار چێوه‌ی ئه‌و نیزامه‌دا، قسه له ئازادی زیندانیانی سیاسی ده‌کرێ، قسه لهئاوردانهوهیهک له مافی «اقوام»ده‌کرێ، به‌و شێوه که خۆیان ده‌ڵێن، قسه‌له خوێندن به‌زمانی دایک ده‌کرێ و زۆر شتی دیکه.. زه‌مانێک ئه‌وانه عه‌مه‌لی ده‌کرێ که کورد له کوردستانی ئێران بڕێک خۆی سازمان بدا وه‌ک دیارده‌یه‌کی یهکرهنگ و یه‌کده‌نگ له‌گه‌ڵ ئه‌و شتانه «تعامل»بکات. دەبێ هەر لە ئیلامه‌وه هه‌تا ده‌گاته ورمێ گوفتمانێکی کوردی‌یان هه‌بێ، به‌و مانایه که به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له ئێران بڵێن که کۆماری ئیسلامی به دیدی ئه‌منییه‌تی خۆیه‌وه نەیویستوە که مه‌سه‌له‌ی کورده‌کان له ئێران دیار بێ، به‌ڵام حه‌قیقه‌تێکه‌و له گۆرێ دا هه‌یه. له‌گه‌ڵ تاران که داده‌نیشن، له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ئاڵوگۆرخواز که داده‌نیشن ره‌نگه که‌مێک گوێیان بده‌نێ یان له گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی که داده‌نیشن بڵێن له رۆژئاوای ئێران دیارده‌یه‌ک به‌ناوی دیارده‌ی کورد هه‌یه، رۆژبه‌رۆژ له حاڵی گه‌شه‌دایه له کوردستانی عیراق فاکتۆرو فورسه‌ته بۆ داهاتووی عێراق، له تورکیا ئینکار ناکرێت و تورکیا به‌دوای حهللیدا ده‌گه‌ڕێت، له سووریه‌ش به‌شارئه‌سه‌د بمێنێ یان نه‌مێنی کورد تازه فاکتهرێکهو ئێعترافی پێ ده‌کرێ، که‌وایه بۆ ئێوه له ئێران ئێعتراف به مه‌سه‌له‌ی کورد ناکه‌ن و به‌دوای حه‌للی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ناگه‌رێن. بۆیه به باوڕی من دروست کردنی حیزبێک شتێکی باشه، به شه‌رتێک، له هه‌نگاوی یه‌که‌مدا ئه‌و خوێندنه‌وه‌یان هه‌بێ که ببێت به چه‌ترێکی وه‌حده‌تی هه‌موو [جۆراوجۆرییه]کانی کورد له هه‌موو کوردستانی ئێران. به‌هه‌موو زاراوه‌کان و ئایین و ئایین زاکانهوه هه‌موو خۆ له‌وێدا ببیننه‌وه، ته‌جرووبه‌یه‌کی ناخۆش که ئێمه له بیرۆکه‌ی ئه‌حزاب له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌مانه که ئێستاش له ده‌ره‌وه‌ی ئێران زیاتر له‌یه‌ک جیا بوونه‌وه‌و یه‌کتر بۆغزاندن و ره‌قابه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌کتر کردن و زۆر جار یه‌کتر ته‌حمول نه‌کردنه.... هیوادارم ئه‌و ته‌جرووبه خراپه‌ی ئێمه که هی تاراوگه‌یه نه‌چێته‌وه نێوخۆ، ئه‌وانیش به‌دوای ئه‌وه‌دا نه‌ڕۆن. پاشان تێ‌بکۆشن که ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که له‌وێ خۆ ده‌بینێته‌وه ره‌نگه کۆماری ئیسلامی و سیستمی ئیتلاعات و سپای پاسداران به‌دناویان بکات و ناوی جۆراوجۆریان لهسهربنێ، پشتیوانی له هێندێکیان بکا، له دژی ئه‌وانی دیکه. ئه‌وان له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تی «تعامل» له‌گه‌ڵ ئه‌و موشکیلاته به حهوسهلهبن، هه‌ر زۆر زوو نێو و ناتۆره له‌سه‌ریه‌ک دا دانه‌نێن. تێ‌بکۆشن ئه‌و حیزبه‌ی که داده‌مه‌زرێ مێحورێک بێ که خه‌ڵکانی زۆر خۆیتێدا ببیننهوهی




![]() | ![]() |
---|---|
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |





bottom of page