top of page

٧٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی لاوان لە نۆروێژ بەرزڕاگیرا
رۆژی شەممە، رێکەوتی ٢٣ی مانگی ئاپریلی ٢٠١٦ی زایینی
٧٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە وڵاتی نۆڕوێژ بەرز ڕاگیراسەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سرودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ ریزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردوکوردستان و بە تایبەت دواین شەهیدی ڕێکخراوەکە، شەهید هەژاری قاسمی دەستی پێکرد ئینجا لە لایەن ئاشنا مامەش و حەسەن بێورانی جێگرانی کۆمیتەی یەکیەیتی لاوانی دێموکراتی ڕۆژههڵاتی کوردستان بەخێرهاتنی بەشداربوان کراو مۆمی ٧٣ ساڵەی دامەزرانی یەکێتی لاوان لە لایەن بەرێزان رۆژگار سهلیمپوور، لانه ئەحمەد، عوسمان نۆباری و خاتوو مریم فەقێزادە داگیرسێندرا.ههر بهو بۆنهوه پەیامی یەکێتی لاوانی دێموکراتی ڕۆژههڵاتی کوردستان لە لایەن نیان هەمزە زادە بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لاوان لە ناوچەی ئۆستفۆڵد پێشکەش کرا، بەرێزیان لە پەیامەکەدا ئاماژەی به چۆنییهتی دامهزرانی یهکیهتی لاوان و رۆڵی گرینگی لاوان له کۆماری کوردستان و بهردهوام بوونی کارو تێکۆشانی یهکیهتی لاوان له قۆناغه جیاوازهکانی شۆرشی گهلی کورد له رۆژههڵاتی کوردستان کرد.پاشان پەیامی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە لایەن بەرێز حەسەن خەمبار بەرپرسی کۆمیتەی ئۆسفۆلدی حیزب لە نۆروێژ پێکەش کرا، داوبەدوای پیامی حیزب پەیامی یەکیەیتی ژنانی دێموکڕاتی کورستان له لایهن نازی عەلیدوست پێشکەش کرا.پەیامی ڕێکخراوهکانی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی لە سوریە لە لایەن بەرێز مەحمود برۆ، سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە لایەن بەرێز عەلی بەهرامی، کۆمەلەی کلتوری کوردی لە ئۆسفۆلد لە لایەن بەرێز وەستا سالار خوێندرانهوه.یهکێک له بڕگهکانی تری ئه و مهڕاسمه سمینارێک بوو له ژێر ناوی لاوی کورد لە دیاسپورا، کۆسپ وهەل رەخساوەکان لە لایەن خاتوو ئەوین رۆستەمی شارەزا لە بواری پەروردە وفێرکردن پێشکەشی ئامادە بووان کرا.دواتر لە لایەن دەستەی بەرێوەبەری یەکیەتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەلاتی کوردستان له نۆروێژ به سپاسنامە و چەپکه گۆل ڕێز له چهندین ئهندامی پێشووی یهکیهتی لاوان که ساڵانێکی زۆر له ڕێزی ڕێکخراوهکهمان دابوون گیرا. ههر لهو ڕاستایه دا لە لایەن بەرێز کاک عوسمان نوباری کادری دێرینی ناو رێزەکانی یەکیەیتی لاوان و پێشمەرگەی دێرینی حیزب چەند وتەێك پێشکەش کرا.دوا بڕگەی ڕێورەسمەکە بە هەلپەرکێ وشایی لە لایەن بەشداربووان بە هاوکاری هونەرمندان باوان کەریمی ،کاروخ دەروێشی ،بێهروز لوتفی و ئاماج مەعروفی تا درەنگانی .شەو درێژەی هەبوو




1/16



![]() | ![]() |
---|---|
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |





bottom of page