top of page

پەیامی یەکیه‌تیی لاوانی دێمۆکراتی رۆژهەڵات کوردستان بۆ کۆنفرانسی شەشەمی لاوان لە وڵاتی نۆڕوێژ
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌كیه‌تیی لاوان. كۆمیته‌ی یه‌كیه‌تیی لاوان به پێی به‌رنامه و پێڕه‌وی ئه‌و رێكخراوه، به به‌شداری به‌شێكی زۆر له ئه‌ندامانی ئه‌و رێكخراوه له وڵاتی نۆڕوێژ، پاش دوو ساڵ كار‌و تێكۆشانی بێ وچان هه‌وڵ بۆ پێكهێنانی شه‌شه‌مین كۆنفڕانسی خۆی ده‌دا. پێویسته هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئاماژه به‌وه بده‌ین كه گرتنی كۆنفڕانس یان كۆنگره له رێكخراوی لاوان دا، له لایه‌ك خستنه‌به‌رچاوی كاروباری رێكخراوه‌یی، چالاكی مه‌ده‌نی و هه‌ڵوێسته جیا جیاكانی رێكخراوه‌كان و له لایه‌كیتریشه‌وه ده‌ستاوده‌ست كردنی ده‌سه‌ڵات له نێو ئه‌ندامانی لاوان دایه. ئه‌وه جگه له‌وه‌ی به چاوخشاندنه‌وه به رابردووی كار‌و چالاكییه‌كانمان كه یارمه‌تیمان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی به به‌رچاوڕوونییه‌كی زۆرتره‌وه كار‌و چالاكییه‌كانمان درێژه بده‌ین، هه‌روه‌ها چه‌شنێك هه‌وڵدانه بۆ فێربوونی هه‌رچی زیاتری دێمۆكڕاسی له نێو رێكخراوه‌كه‌مان دا كه كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی بیری سیاسی رێكخراوه‌كه‌شمانه. به‌ڕێزان، به‌شداربووانی هێژا، یه‌كیه‌تیی لاوان له هه‌لومه‌رجێك دا كۆنفڕانسی شه‌شه‌می له وڵاتی نۆڕوێژ ده‌گرێ كه وه‌ك هه‌میشه لاوان له نێوخۆی وڵات پێویستیان به یه‌كگرتووی و هاوده‌نگی بۆ به‌رپرچدانه‌وه‌ی سیاسه‌ته دژی ئینسانییه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌یه و لاوان له نێوخۆی وڵات له هه‌موو كات زیاتر، دوور له هه‌ر چه‌شنه په‌رته‌وازه‌یی سیاسی و فیكری له نێو هێزه سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا پێویستیان به هاوفكری و یه‌كیه‌تیی هه‌یه. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌ش دا خراپ نیه كه وه‌بیر رێكخراو و لایه‌نه سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بێنینه‌وه كه یه‌كیه‌تیی لاوان وه‌ك هه‌میشه لایه‌نگر و هه‌وڵده‌ره بۆ ته‌بایی و ئاشتی، هاریكاری و یه‌كگرتوویی هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و له‌و پێناوه‌ش دا خراپ نیه وه‌بیر بێنینه‌وه كه یه‌كیه‌تیی لاوان پێی وایه كه پێویسته هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات هه‌وڵ بۆ یه‌كگرتوویی و هاریكاری زۆرتر له‌گه‌ڵ یه‌كتری بده‌ن. ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌كیه‌تیی لاوان، رێكخراوه مرۆڤدۆست و ئاشتیخوازه‌كان، به پێویستی ده‌زانین وه‌بیری هه‌موو لایه‌ك بێنینه‌وه كه كۆنفڕانسی یه‌كیه‌تیی لاوان له وڵاتی نۆڕوێژ وه‌ك پێڕه‌وی له سیاسه‌تی بنچینه‌یی رێكخراوه‌كان داكۆكی له مافی ئه‌و ئازادیخوازان كه‌ه ده‌كات له نێوخۆی وڵات ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن و به‌ره‌وڕووی هه‌موو چه‌شنه ئه‌شكه‌نجه و ئازارێكی نامرۆڤانه ده‌بنه‌وه. هه‌روه‌ك ئاگادارن كۆماری ئیسلامی ئێران له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا له‌به‌ر سێبه‌ری هه‌وڵدان بۆ درووستكردنی چه‌كی ناوكی و به خوڵقاندنی سه‌دان كێشه و گرفتی ناوچه‌یی و جیهانی هه‌وڵی زیاتری بۆ كپكردن و سه‌ركوتی ئازادیخوازانی نێوخۆیی داوه. ئاماری له‌سێداره‌كان له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا باشترین به‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك به چاوی ویژدان و هه‌ستی مرۆڤدۆستانه‌وه هه‌ر وه‌ك كێشه‌ی ناوه‌كی و قه‌یرانه ناوچه‌ییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، سه‌یری كێشه ئینسانی و مافییه‌كانی دانیشتوانی وڵاتی ئێران و یه‌ك له‌وان رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بكات. ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوان له وڵاتی نۆڕوێژ، ئێمه له كاتێك دا كۆنفرانسی شه‌شه‌می رێكخراوه‌كه‌مان له‌م وڵاته‌دا ده‌گێڕین كه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا دیارده‌ی كۆچی لاوان، به تایبه‌تی لاوانی تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌ورووپایی هه‌مووانی تووشی سه‌رسووڕمان كردوه. بۆ هه‌مووان ئاشكرایه كه كۆچكردن و جێهێشتنی زێد شتێكی یه‌كجار ناخۆش و دڵهه‌ژێنه، به‌ڵام نابێ ئه‌وه‌شمان له‌بیر بچێ كه لاوانی كورد چ له كوردستان و چ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌توانن باشترین هێز و وزه بن بۆ ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی له كوردستان دا به‌هێزتر و چالاكتر بێ. له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا به پێویستی ده‌زانین كه هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به تایبه‌تی یه‌كیه‌تیی لاوان، بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه، كۆكردنه‌وه و وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی تواناییه‌كانی ئه‌و لاوانه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی بخاته‌گه‌ڕ و هه‌وڵ بدات كه له‌مه‌وبه‌دوا به یارمه‌تی و به‌شداری ئه‌و لاوانه بتوانێ باشتر و به‌گوڕتر له جاران ئه‌رك و چالاكی رێكخراوه‌یی له پێناو به‌ژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی دا بخاته‌گه‌ڕ. هاوڕێیانی خۆشه‌ویست، ئێستا به به‌شداری ئێوه‌ی هێژا، هه‌وڵ بۆ پێكهێنانی شه‌شه‌مین كۆنفڕانسی یه‌كیه‌تیی لاوان ده‌ده‌ین. هیوادارین كه به به‌شداری ئێوه‌ی به‌ڕێز له باس و بابه‌ته جۆراوجۆره‌كان دا، هه‌وڵ بده‌ن بۆ هه‌رچی زیاتر به‌هێز و به‌پێزتركردنی هه‌وڵوێست و بابه‌ته‌كان. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌ش دا كۆمیته‌ی لاوان به پێویستی ده‌زانێ كه سپاسی به‌شداری یه‌ك به یه‌كتان بكات و هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی و ماندوونه‌بوونی له هاوڕێیانی به‌رپرس و هه‌ڵسووڕی كۆمیته‌ی پێشووی یه‌كیه‌تیی لاوان له وڵاتی نۆڕوێژ بكات. به‌و هیوایه‌ی كۆمیته‌ی هه‌ڵبژێردراوی داهاتووی لاوان بتوانێ له جاران باشتر كار و چالاكییه‌كانی رێكخراوه‌كان به‌ڕێوه ببات. سه‌ركه‌وێ خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ی كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان. سه‌ركه‌وێ ئاشتی، ئازادی و مرۆڤایه‌تی. كۆمیته‌ی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێمۆكڕاتی رۆهه‌ڵاتی كوردستان ـ نۆڕوێژ


![]() | ![]() |
---|---|
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() |



bottom of page