top of page

لە نۆڕوێژ رێز لە پێشمەرگە و ئاڵای کورستان گیرا

 

ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز رۆژی ئاڵا و رۆژی پێشمەرگەی کوردستان، بە بەشداری بەرچاوی ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و دۆستان و لایەنگرانی ئەو حیزبە، رێوڕەسمێکی بەشکۆ بەڕێوە چوو و رێز لەو رۆژە گیرا. رۆژی شەممە ٢٧ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، کومیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی نۆڕوێژ، بە هاوکاریی یەکێتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان و یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستان و کۆمەڵەی کلتووریی کوردیی "رۆمەریکە"، بۆ رێزگرتن لە ئاڵای پیرۆزی کوردستان و پێشمەرگەی کوردستان، بە ئامادەبوونی سەدان کەس لە ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، رێوڕەسمێکی بە شکۆیان بەڕێوە برد و رێزیان لە پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان گرت. سەرەتا پێشکەشکاران هاوڕێیان "بەفرین رۆستەمی" و "سۆران مەحموودی" دەستپێکی رێوڕەسمی رێزگرتن لە رۆژی ئاڵا و پێشمەرگەیان راگەیاند و بەرنامەکە بە سروودی نەتەوایەتی و دوژمن شکێنی "ئەی رەقیب" لە لایان کۆڕسی یەکێتی لاوان و چەند ساتێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان دەستی پێ کرد. پاشان هاوڕێ "سەردار مەرەسەنە" بەرپرسی بەشی تەشکیلاتی کومیتەی نۆڕوێژ پەیامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز رۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان پێشکەش کرد. لە بەشێک لە پەیامەکەی دەفتەری سیاسیدا هاتبوو: "٢٦ی سه‌رماوه‌ز (١٦ی دیسامبر) رۆژێکی گرینگە لە مێژووی جووڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان‌دا. ٧١ ساڵ له‌مه‌و پێش به‌ ده‌ستی رۆڵه‌ دڵسۆز و به‌ ئه‌مه‌گه‌کانی گه‌له‌که‌مان ئاڵای پیرۆزی کوردستان وه‌ک هێمایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی له‌ به‌شێک له‌ شار و گونده‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌ڵکرا و شه‌کایه‌وه‌. به‌ مه‌ودایه‌کی کورت پاش ئه‌م رووداوه‌، ناوی “پێشمه‌رگه”‌ له‌سه‌ر خه‌باتکار و به‌رگریکاری نیشتمانیی کورد دانرا. “هێزی پێشمەرگە” و “ئاڵای کوردستان” لە داهێنان و دەسکەوتە هەرە بە نرخەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و کۆماری کوردستان بە سەرۆکایەتیی پێشەوا قازی محەمەدن. له‌و کاته‌وه‌ “ئاڵا” و “پێشمه‌رگه‌” بوونه‌ شوناس و پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌ییمان. هەروەها لە پەیامەکەی دەفتەری سیاسیدا ئاماژە بەوەش دەکرێ کە: رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست به‌گشتی و ئه‌م ناوچه‌یه‌ی که‌ کوردستان و نەتەوەی دابەشکراوی کوردی تێدا هەڵکەوتووە بە تایبەتی، له‌ ئاڵۆزترین ناوچه‌کانی جیهانن. هاتنی داعش وەک هێزێکی توندڕەوو دواکەوتوو و دژە مرۆیی بۆ ناو گۆره‌پانه‌که‌، ئه‌م ناوچه‌ پڕ کێشه‌یه‌ی هێنده‌ی دیکه‌ ئاڵۆزتر کردوه‌. ناکۆکی و ململانێی نێوان وڵاتانی ناوچه‌که‌ و حوزووری زلهێزه‌کانی جیهان و وڵاتانی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ند، دۆخی رووداوه‌کانی به‌ ئاقارێکی دیکه‌دا بردوه. له‌ دوو ساڵ و نیوی ڕابردوودا ئه‌م ناوچانه‌ بوونه‌ شوێنی ته‌راتێن و پێکدادانی توند و خوێناویی چه‌ندین هێز و لایه‌نی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی. قوربانیانی سه‌ره‌کیی ئه‌م شه‌ڕه‌ خه‌ڵکی بێدیفاع و ژن ومنداڵ و پیرو په‌ککه‌وتوو بووه. له‌ ئاکامی ئه‌م شه‌ڕ و ململانێیانە دا سه‌ره‌ڕای قووڵتر بوونه‌وه‌ی کێشە سیاسی و ئابووری و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بیه‌کان له‌ نێوان پەیڕەوانی ئایین وئایینزا جیاوازەکان دا، ژێرخانی ئابووریی ئه‌م وڵاتانه‌ به‌ ته‌واوی رووخاوه‌. به‌ میلۆنان که‌س ئاواره‌ و بێ ماڵ و حاڵ بوون، به‌ سه‌دان هه‌زار که‌س کوژراو بڕیندار بوون‌و بوون بە‌ ده‌سته‌چیله‌ی ئه‌م شه‌ڕه‌، به‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌ستکه‌وتێکیان هه‌بێ." هەوەها دەڵێ: "سه‌ره‌ڕای هه‌موو پیلان و هەوڵەکانی دەوڵەتانی دژە کوردی ناوچە‌، کورد یەکێک لە فاکتەرە گرنگەکانە کە هێزە جیهانی و ناوچەییەکان ناتوانن حیسێبی بۆ نەکەن. وەک دەبینین لە شەڕی جیهانیی دژە تیرۆر دا نەتەوەی کورد، هاوپەیمان و هێزێكی سەرەکییە و ئەم ڕاستییە و کۆمەڵیک هۆکاری دیکە وایان کردوە، لە ئاستی نیودەوڵەتی دا، پرسی کورد و نەتەوەی کورد،پشتیوانییان لێ بکرێ." ئەوجار کۆڕی سروودی یەکێتی لاوان بە سروودی "هەڤاڵی پێشمەرگە" جۆش و خرۆشێکی تایبەتییان بە رێوڕەسمەکە بەخشی. دوا سروودی هەڤاڵی پێشمەرگە، پەیامی هاوبەشی یەکێتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان و یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستان و کۆمەڵەی کلتووری رۆمەریکە لە وڵاتی نۆڕوێژ، لە لایان هاوڕێ "جەعفەر رەسوڵی" بەرپرسی یەکێتی لاوانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دەروەی وڵات خوێندرایەوە کە لە بەشێک لە پەیامەکەیدا هاتبوو: "ئەگەرچی بەهۆی دەستەڵاتی داپڵۆسێنەری کۆماری ئیسلامی و فەزای ئەمنییەتی زاڵ بەسەر رۆژهەڵاتی کوردستاندا، تا ئێستا دەرفەتی ئەوە دروست نەبووە کە بە شێوەیەکی یاسایی رۆژهەڵاتی کوردستان کە خۆی خاوەنی ئەو هێما پیرۆزانەیە، ئاڵای خۆی هەڵبکات و بشەکێتەوە، بەڵام پێشمەرگە وەک سومبولی قارەمانەتی و خۆڕاگری، لەخۆبوردووانە بۆ ئازادیی نیشتمان هەروا لە تێکۆشان و گیانبازیدایە و لەم رێگەیەدا بۆ بەدەستهێنانی مافی نەتەوەیی، گەورەترین تێچووی گیانی داوە و سەرەڕای ئەو هەموو کەندو کۆسپ و زەبرو زەنگە، لە خەبات و تێکۆشان بەردەوامەو تا گەیشتن بە ئاواتەکانی ئەرکی خۆی درێژە پێ دەدا.." دوابەدوای پەیامی یەکێتییەکانی لاوان و ژنان و کۆمەڵەی کلتووری، سروودی "کوردستان، تۆی ژیان" لە لایان کۆمەڵێک لە پێشمەرگە دێرینەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە هاتە پێشکەشکردن کە لە لایان ئامادەبووانەوە بە گەرمی پێشوازی لێ کرا. چەند تابڵۆیەکی هونەریی تیپی هەڵپەڕکێی یەکێتی لاوان، بڕگەیەکی جوان و ڕازاوەی دیکەی رێوڕەسمەکە بوو. وەک رێزێک لە چالاکی و هەڵسوڕانی بەرچاویان، بەڕێوەبەریی دەرەوەی وڵاتی یەکێتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان لەوحی رێزلێنانی پێشکەش بە گرووپی سروود و تیپی هەڵپەڕکیی لاوان کرد کە لە لایان هاوڕێ "حەبیب زادە" بەرپرسی کومیتەی نۆڕوێژی حیزبی دیموکراتی کوردستانەوە رادەستیان کرا. ئەو جار هونەرمەندانی دەنگخۆش "هوشیار ئیبراهیمی" و "سیروان عەبدوڵڵاهی"، بە چەند گۆرانییەکی خۆش و هەستبزوێن، جۆش و خرۆشێکی تایبەتییان بە رێوڕەسمەکە بەخشی و بوونە مایەی شادی و خۆشحاڵیی بەشداران. لە بڕگەیەکی دیکەی رێوڕەسمەکەدا، هاوڕێ "مامۆستا تاهیر بەهراموەند" بە نوێنەرایەتی کومیتەی وڵات، چەپکە گوڵی رێزلێنانی پێشکەش بە کۆمەڵێک لە ئەندامانی یەکێتی لاوانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچەی "رۆگلاند" کرد کە تازە شەرەفی ئەندامەتی حیزبی دێموکراتیان پێ بەخشراوە و ئەو چەپکە گوڵە رادەستی هاوڕێ "مەندانە حەبیب زادە" کرا کە خۆیان وەک نوێنەر دیارییان کردبوو و لەو پەیوەندییەشدا هاوڕێ "مەندانە" وتەیەکی پێشکەش کرد. دوابەدوای ئەو رێزلێنانە، هاوڕێ "حوسێن حەسەنیان" پەخشانێکی شۆڕشگێڕی و حیماسی تایبەت بەو رۆژە خوێندەوە. ئەوجار هونەرمەندی شۆڕشگێڕ و دەنگخۆش هاوڕێ "بێهروز لوتفی" مایکی ئەو رێوڕەسمەی درایە دەست و بە چەندین گۆرانیی خۆش و رەسەنی کوردی هاوکات لەگەڵ شایی و هەڵپەڕکێی بەشداران، هەرچی زیاتر رێوڕەسمەکەی رازاندەوە و شادی لەدڵاندا گێڕا و وەک رێزگرتن لە زەحمەت و ماندووبوون و روحیەی هاوکاری، لە لایان هاوڕێی "هەمزە ئاگوشی"یەوە بە نوێنەرایەتی کومیتەی وڵات، ئاڵای کوردستان بە سینگی هەریەک لە هونەرمەندان "هوشیار ئیبراهیمی" و "سیروان عەبدوڵڵاهی" و "بێهروز لوتفی"یەوە هەڵواسرا و سوپاسیان کرا.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی نۆروێژ

18.12.2016

 

13413088_1167530979976971_8884583110802294845_n.jpg

13413088_1167530979976971_8884583110802294845_n.jpg

13432361_1167531233310279_4513431985125774866_n.jpg

13432361_1167531233310279_4513431985125774866_n.jpg

.jpg

.jpg

.jpg

.jpg

DSC05533.JPG

DSC05533.JPG

.

.

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">دوو دێموکراتەکە موژدەی یەکگرتنەوە دەدەن </marquee> </font>

.jpg

.jpg

.

.

.

.

<font color="red" size="5"> <marquee direction="right">خالید عه‌زیزی: ئینسانییه‌ت زۆر له‌ حیزبایه‌تی گه‌وره‌تره‌، ئه‌گه‌ر قه‌راره‌ حیزبایه‌تی ئێمه‌ ئینسانه‌کان خراپ بکاو دایم له‌ دژی یه‌کتر بین ئه‌وه‌ حیزبایه‌تییه‌کی خراپه‌ </marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانێکی گه‌وره‌ له‌ هه‌ولێر </marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">ڕاپۆرتێک لە سەر مانگرتنی کۆمەڵێک لە کوردسانی دانشتووی نۆروێژ، سەبارەت بە ئێعدامی لاوانی کورد لە ئێران </marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">ئێعدامی لاوانی کورد ناڕه‌زایه‌تیی ئاشکرای خه‌ڵکی مه‌ریوانی لێ که‌وته‌وه‌ </marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">لاوانی کورد هێرشیان کردە سەر باڵوێزخانەی ئێران لە پاریس </marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">شێرکۆ مەعارفی، زیندانیی سیاسیی کورد لەسێدارە درا </marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right"> له‌ شاری هه‌ولێر، پێته‌ختی هه‌رێمی کوردستان خۆپیشاندانێکی هێمنانه‌ بۆ مه‌حکومکردنی کۆماری ئیسلامی سه‌باره‌ت به‌ به‌رده‌وامیی له‌ ئێعدامی لاوانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ڕێوه‌ چوو. </marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌ کۆیه‌ بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌ ئێعدامی لاوانی کورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان </marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">سیاسه‌تی‌ تاران به‌رامبه‌ر خۆرهه‌ڵاتی‌ كوردستان </marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">مۆتەکەی ئێعدام لە سەر رۆژهەڵاتی کوردستان/ گیانی حەبیب، لوقمان و زانیار لە مەترسی دایە </marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">١٦تن در زاهدان در یک "اقدام مقابله به مثل" اعدام شدند </marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">گیانبەختکردووانی ئەمڕۆی بانە پێشمەرگەی باڵێکی کۆمەڵە بوون </marquee> </font>

images.jpg

images.jpg

10747778805_7a3cd59b2e_s.jpg

10747778805_7a3cd59b2e_s.jpg

1925802_Page__2.jpg

1925802_Page__2.jpg

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">گزارش احمد شهید: تداوم نقض حقوق بشر در ایران </marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right"> کوژرانی تازه‌لاوێکی کورد به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌ سه‌رده‌شت </marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right"> لە نامەیەک دا بۆ ئەنترپۆل، حیزبی دێموکراتی کوردستان داوای دەسبەسەرکردنی قاتڵی شەهید قاسملوو دەکا </marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">ڕێ و ڕەسمی ڕێزلێنان لە تێکۆشەری دێرین ماموەستا عبداللە حەسەن زادە لە وڵاتی نۆروێژ</marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">سێهەمین کۆنفڕانسی یەکێتی لاوانی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ، بەڕێوەچوو</marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">ئاڵۆزکاری و دەست تێوەردانی سیاسی لە لایان کۆماری ئئسلامیەوە لە ناو عەراق و هەرێمی کوردستان</marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">ئەوانەی ئەوڕۆیان ساز کرد. ئەوانەی هەرگیز نامرن</marquee> </font>

pyawani kord.jpg

pyawani kord.jpg

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">چالاکە دێپلوماسیەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە وێنە لە سەر فليكه ر</marquee> </font>

images.jpg

images.jpg

202.jpg

202.jpg

10343046_913168378699987_2811835015094240474_n.jpg

10343046_913168378699987_2811835015094240474_n.jpg

10574266_906804679336357_5504101170999927546_n.jpg

10574266_906804679336357_5504101170999927546_n.jpg

DSC_0176.jpg

DSC_0176.jpg

DSC_0035.jpg

DSC_0035.jpg

afishi-25y-gelawej-1.jpg

afishi-25y-gelawej-1.jpg

10524961_763926203670786_171416975_n.jpg

10524961_763926203670786_171416975_n.jpg

10529560_763928467003893_2070118452_n.jpg

10529560_763928467003893_2070118452_n.jpg

natanyaho.jpg

natanyaho.jpg

10410859_306899382805538_6078530628159248056_n.jpg

10410859_306899382805538_6078530628159248056_n.jpg

10494726_649714741781979_8203166235080695988_n.jpg

10494726_649714741781979_8203166235080695988_n.jpg

10401932_777051538992313_3941131562048270947_n.jpg

10401932_777051538992313_3941131562048270947_n.jpg

beshkachiii.jpg

beshkachiii.jpg

bername.jpg

bername.jpg

b_556c749d375949b9a8cc7d8a9594aa66.png

b_556c749d375949b9a8cc7d8a9594aa66.png

sahid-khalidaziz.jpg

sahid-khalidaziz.jpg

1521719_647676198645949_1864520131_n.jpg

1521719_647676198645949_1864520131_n.jpg

last ned.jpg

last ned.jpg

10747778805_7a3cd59b2e_s.jpg

10747778805_7a3cd59b2e_s.jpg

1780757_687655167964557_773410225_n.jpg

1780757_687655167964557_773410225_n.jpg

1471374_641019122586372_1976537905_n.jpg

1471374_641019122586372_1976537905_n.jpg

kurdish-girl.jpg

kurdish-girl.jpg

images.jpg

images.jpg

2yrebandan-daftar.jpg

2yrebandan-daftar.jpg

sedara.jpg

sedara.jpg

kabudwend.jpg

kabudwend.jpg

fdral-usa.jpg

fdral-usa.jpg

fdral-usa1.jpg

fdral-usa1.jpg

00001.jpg

00001.jpg

7pGgkkK81hVE-Fjqtl5IDQ.jpg

7pGgkkK81hVE-Fjqtl5IDQ.jpg

DSC_3608.JPG

DSC_3608.JPG

DSC_2479.JPG

DSC_2479.JPG

10427681_747862098610530_2677971050302488760_n.jpg

10427681_747862098610530_2677971050302488760_n.jpg

10464355_267658423422078_4809325004919760780_n.jpg

10464355_267658423422078_4809325004919760780_n.jpg

baird.jpg

baird.jpg

amesty-internashillan.jpg

amesty-internashillan.jpg

israel-teamss.jpg

israel-teamss.jpg

images.jpg

images.jpg

th.jpg

th.jpg

10665143_340655492763260_7332540939856832640_n.jpg

10665143_340655492763260_7332540939856832640_n.jpg

10522578_724902460909276_4852348319793145936_n.jpg

10522578_724902460909276_4852348319793145936_n.jpg

n4Ylin1Cau5EatRxDcR-Cg.jpg

n4Ylin1Cau5EatRxDcR-Cg.jpg

esmailnabikandi.jpg

esmailnabikandi.jpg

DSC_0176.jpg

DSC_0176.jpg

DSC_0064.jpg

DSC_0064.jpg

DSC_0037.jpg

DSC_0037.jpg

afishi-25y-gelawej-2.jpg

afishi-25y-gelawej-2.jpg

106022.jpg

106022.jpg

th.jpg

th.jpg

10427681_747862098610530_2677971050302488760_n.jpg

10427681_747862098610530_2677971050302488760_n.jpg

10494726_649714741781979_8203166235080695988_n.jpg

10494726_649714741781979_8203166235080695988_n.jpg

pirshalez (1).jpg

pirshalez (1).jpg

10401932_777051538992313_3941131562048270947_n.jpg

10401932_777051538992313_3941131562048270947_n.jpg

b_556c749d375949b9a8cc7d8a9594aa66.png

b_556c749d375949b9a8cc7d8a9594aa66.png

baird.jpg

baird.jpg

10272303_856151507732619_1688768794_o.jpg

10272303_856151507732619_1688768794_o.jpg

bottom of page