top of page

به‌رزبوونه‌وه‌ی حووكمی ئێعدام له ئێران
ڕۆژی ١٠ی ئۆكتوبەر، ڕۆژی جیهانیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئێعدام و نا بۆ ئێعدامه، به‌ڵام له
حاڵێكدا كه چالاكانی مافی مرۆڤ دژایه‌تی ئێعدام وه‌ك سزایه‌كی ناعادڵانه دهزاننو داوایان كردوه كه سزایه‌كی دیكه جێگای بگرێته‌وه.
له ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا ڕێژه‌ی پێدانی حووكمی ئێعدام له حاڵی په‌ره‌سه‌ندن دایه‌و، به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبۆته‌وه و كاریگه‌ریی ئه‌وتۆشی له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی تاوانه‌كان نه‌بووه.
له لایه‌كی دیكه ئه‌گه‌رچی جێبه‌جێكردنی حووكمی ئێعدام سه‌دی ٣٨ دابه‌زیوه، به‌ڵام ده‌ركرانی حوكمی ئێعدام سه‌دی ١٢ به‌رزبۆته‌وه.
هه‌روه‌ها چالاكانی دژبه‌ری ئێعدام ده‌ڵێن: له وڵاتی ئێران سزای ئێعدام و به‌تایبەت ئێعدامكردن له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك لایه‌نگریی خۆی هه‌یه و پێویسته چالاكانی مه‌ده‌نی، دامه‌زراوه‌كان، گرووپ و ڕێكخراوه جۆراوجۆره‌كانی مافی مرۆڤ له هه‌وڵی ئه‌وه دابن كه ڕاگشتی سه‌باره‌ت به سزای ئێعدام هه‌ستیارتر بكه‌ن.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا مدیار سهمیعنژاد، چالاكی مافی مرۆڤ له نۆروێژ ده‌ڵێ: بۆ جێگره‌وه‌ی سزای ئێعدام سزایه‌كی بێ توندوتیژیی بێ به‌ڵام هێندێك كه‌س له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن كه زیندانی هه‌تاهه‌تایه جێگره‌وه‌ی سزای ئێعدام بێ به‌ڵام ناوبراو ڕه‌تی ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ: ئه‌م حووكمهش هیچ هیوایه‌كی ئازادبوونی تێدا نییه و ده‌چێ له خانه‌ی توندوتیژی و ئه‌شكه‌نجه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتێك كه دامه‌زراوه‌ی ئاماری كۆمه‌ڵه‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ له ئێران بڵاوكردۆته‌وه، له ڕۆژی ١٠ی ئۆكتۆبەری ساڵی ٢٠١٥ بۆ سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبەری ساڵی ٢٠١٦ لانیكه‌م ٥٠٩ كه‌س به ئاشكرا له شاره جیاجیاكانی ئێران ئێعدام كراون كه له چاو ساڵی پێشوو سه‌دی ٣٨ دابه‌زیوه به‌ڵام سه‌دی 12 دركرانی حوكمی ئێعدام به‌رزبۆته‌وه.
زۆربه‌ی حوكمه‌كانی ئێعدام له باردۆخێكدا ده‌رده‌كرێن كه ڕه‌وتی دادگایی كردن ناعادڵانهیەو، به‌بێ له‌به‌ر چاوگرتنی قسه‌كانی تاوانبار.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته 39 كه‌س له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك ئێعدام كراون و سه‌دی ٥٧ی ئێعدامكراوه‌كان له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ماده‌ی هۆشبه‌ر، سه‌دی ٢٦ی به تۆمه‌تی كوشتن، سه‌دی ٦ ده‌سدرێژیی و سه‌دی ٧ی به تۆمه‌تی سیاسیی و ئه‌منیه‌تی و هه‌روه‌ها سه‌دی ٤ی بۆ بابه‌ته‌كانی دیكه بووه.
به پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی حووكمی ئێعدام له پارێزگاكانی ئێران، پارێزگای ئه‌لبۆرز به ٣ زیندان سه‌دی ٢٩ و ورمێ به سه‌دی ١٠ و هه‌روه‌ها هورموزگان به سه‌دی ٨ له پله‌كانی یه‌ك هه‌تا سێدان.هەروەها لە دوایین ڕاپۆرتی بان کی‌مۆن بە توندی رەخنە لە کاربەدەستانی نیزام دەگرێت سەبارەت بە پەرەسەندنی سزای ئێعدام لە ئێران
کوردستان وکورد


![]() | ![]() |
---|---|
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() |



bottom of page