top of page

بەیاننامە لە بارەی: تەقینەوە تیرۆریستیەکەی شەوی ١ی بەفرانبار‌و پەیام‌و ‌شوێنەوارەکانی

 

خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان‌و ڕۆڵەکانی نەتەوەی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان!

هێز‌و ڕێکخراو‌و کەسایەتییە کوردستانی‌و ئێرانییەکان!

دامەزراوە حکوومییەکان لە هەرێمی کوردستان!

کۆنسۆڵخانە‌و نوێنەرایەتییەکانی وڵاتانی جیهان لە هەرێمی کوردستان!

ناوەندە ناوچەیی‌و نێودەوڵەتییە مرۆڤدۆستەکان!

شەوی ١ی بەفرانباری ئەمساڵ (٢١ی دیسامبری ٢٠١٦)، مەراسمێکی کولتووری بە بۆنەی شەوی یەلدا(٨٦ساڵەی لە دایکبوونی د.قاسملوو) لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان کە بە ئیبتیکاری یەکیەتیی لاوانی دیموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان‌و بە بەشداریی بنەماڵە‌و تێکۆشەران‌و ئەندامانی ئەم حیزبە پێک هاتبوو، کرا بە ئامانجی تەقینەوەی تێرۆریستی. ڕاست لە کاتی تەواوبوونی بەرنامەکە‌دا، بۆمبێک لە نزیک شوێنی بەڕێوەچوونی مەراسمەکە، لە پەنا فرۆشگەیەک‌و لە تەنیشت ڕێگای هاتوچۆی گشتیی هەڕمۆتە – کەمپی “ئازادی” تەقێندرایەوە. کاتێک کۆمەڵێک لە پێشمەرگەکانی دیموکرات‌و پۆلیسەکانی بنکەی ئاسایش لەو نزیکانە، بۆ فریاکەوتن دەگەنە شوێنی ڕووداوەکە، بۆمبی دووهەمیش دەتەقێندرێتەوە‌و لە ئاکام دا دەسبەجێ ٦کەس گیانیان لە دەست دەدەن. ٤ کەسیش بریندار دەبن کە یەکێک لە بریندارەکان دوازدە سەعات دواتر بە داخەوە گیانی لە دەست دا‌و بەم جۆرە ژمارەی شەهیدەکانی ئەم کردەوە تیرۆریستییە بووە ٧ کەس(٥تێکۆشەری دیموکرات‌و دوو پۆلیسی ئاسایش).

نیشانەکان‌و زانیارییەکان دەری دەخەن کە ئامانج لەو تەقینەوەیە، کوشتنی ژمارەیەکی هەر چی زیاتر لە تێکۆشەران‌و بنەمالەکانی دێموکرات بووە‌. بەو هۆیەشەوە کە نەیانتوانیوە بۆمبەکان بێننە نێو هۆڵی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکە، نزیکترین شوێن لەو هەدەفەیان- کە خەڵک لە کاتی تەواو بوونی بەرنامەکە‌دا لێی کۆ دەبنەوە- هەڵ بژاردوە. حیزبی دیموکراتی کوردستان لە یەکەم ڕاگەیەندراودا بە مەبەستی هەر چی زووتر ئاگادار کردنی بیروڕای گشتی لەم ڕووداوە، تەنیا ڕوودانی تەقینەوەکە‌و ڕادەی زیان‌و قوربانییە گیانییەکانی بە ئاگاداریی هەموو لایەک گەیاندو قامکی تاوانبار کردنی بۆ لایەنێکی دیاریکراو، ڕانەداشت. بەڵام هەر لە یەکەم ساتەکانەوە، گومانمان نەبوو کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پشت ئەم پیلانە تێرۆریستیەوەیە. لێدوان‌و وتووێژ‌و ڕوونکردنەوەکانی دواتری بەرپرسانی حیزبی ئێمە لە پێوەندی لە گەڵ ئەم تەقینەوەیە دا، پێداگری بووە لە سەر ناساندنی کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک سەرچاوەی ئەسلیی ئەنجامدانی ئەم تاوانە تێرۆریستییە.

حیزبی دیموکراتی کوردستان لە تاوانبار کردنی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئەنجامدانی ئەم تەقینەوە تیرۆریستییە، پشتی بە کۆمەڵێک بەڵگەو هۆ بەستوە. ئەم ڕێژیمە، هەر لە هەرێمی کوردستان لە دەیەی ٩٠ی زایینی‌دا، دەیان تاوانی تیرۆریستیی گەورەی لە دژی لایەنە سیاسییەکان‌و تێکۆشەرانی کوردی ڕۆژهەڵاتی‌و بنەمالەکانیان ئەنجام داوە کە سەدان قوربانییان لێ کەوتووەتەوە. جگە لەم کارنامە ڕەشە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تیرۆری تێکۆشەرانی سیاسیی نەیاری ئەو ڕێژیمە لە هەرێمی کوردستان‌دا هەیەتی، لە مانگەکانی ڕابردوو‌دا، فەرماندەرانی سوپای پاسداران بە ئاشکرا‌و بەردەوامی هەڕەشەیان کردوە کە لە نێوخۆی هەرێم‌و لە هەر جێیەک بە پێویستی بزانن، زەبر لە دێموکراتەکان‌و بنکە‌و بارەگاکانیان دەوەشێنن. لەمانەش گرنگتر ئەو زانیارییانەن کە کۆمیتەی ئەمنیەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان لەم چەند ساڵەی دوایی‌دا لە ڕەوتی پووچەڵکردنەوەی پیلانەکانی ئەو ڕێژیمە‌و لێکۆڵێنەوە لە ڕاسپێردراو‌و دەستوپیوەندە ناردراوەکانی سەر بە دامودەزگا سیخوڕییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ نێو حیزبی ئێمە، کۆی کردوونەوە. بە گوێرەی زانیارییەکان، ئیتلاعات‌و سوپای پاسداران لە مێژە لە هەوڵی خرابکاری‌و ئەنجامدانی تەقینەوە‌و کردەوەی تێرۆریستیی دیکە لە نێو بنکە‌و دامەزراوەکانی حیزب‌و لە دژی بەرپرسان‌و تێکۆشەرانی حیزب دان. لەڕاستای چالاک کردنەوەی نیازە تێرۆریستییەکانیان لە هەرێمی کوردستان‌و بە دژی حیزبی دیموکرات‌و لایەنە سیاسییەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پێوەندییان بە ژمارەیەک لە هاودەستانی خۆیان لە دەیەی ٩٠ی هەتاوی دا گرتووەتەوە‌و داوایان لێ کردوون بۆ ئەم مەبەستە هاوکارییان بکەن. ئەوەش کە هەر لە دوو ساڵی ڕابردوو دا چەند پیلانی تیرۆریستی لە دژی بنکەکان‌و بەرپرسانی ژمارەیەک ڕێکخراوی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نێو هەرێمی کوردستان دا، پووچەڵ کراونەوە‌و عامیلانیان گەڕاونەوە باوەشی دەزگا سیخوڕییەکانی ڕێژیمی ئێران ، ڕاستیی ئەم قسانە دەسەلمێنن. ئەو بەڵگە‌و نیشانە‌و زانیارییانەش کە لە پێوەندی لە گەڵ تەقینەوەی “شەوی یەلدا‌”دا بە دەست حیزبی دیموکراتی کوردستانەوە هەن‌و جارێ خەریکی بە دواداچوون‌و لێکۆڵینەوەی زیاتر لە سەریانین، ڕۆژبەڕۆژ زیاتر دڵنیامان دەکەن کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەم تاوانە تیرۆریستییەی ئەنجام داوە.

حیزبی دیموکراتی کوردستان، لەهەموو ئەو لایەنانەی بەردەنگی ئەم بەیاننامەن، داوا دەکا تەقینەوەی تێرۆریستی لە دژی حیزبی دیموکراتی کوردستان وەک زەنگێکی مەترسی‌و وەک سەرەتایەکی بە کردەوە لە دەستپێکردنەوەی پیلانە تیرۆریستییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەرێمی کوردستان‌دا، چاو لێ بکەن. هەرێمی کوردستان، بە هۆی ئەو تاوانانەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دەیەی ٩٠ی زایینی لە دژی لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تێی‌دا ئەنجام دا، زیانێکی زۆر بە ئیعتیبارە سیاسی‌و ئەمنیەتییەکەی گەیشت. هەر وا کە برایەتیی گەلی کورد لە دوو بەشی ڕۆژهەڵات‌و باشووری کوردستانیش لە ژێر کاریگەریی ئەو کارەساتانەی لە هەرێمی کوردستان بە سەر تێکۆشەرانی کوردی ڕۆژهەڵات هاتن، زیانی گەورەی دیت. چالاکبوونەوەی تێرۆریزمی کۆماری ئیسلامی، هەموو ئەو لایەنانەی بەر دەنگی ئەم بەیاننامەیەن بەرەوڕووی کۆمەڵێک ئەرک دەکاتەوە. گرنگترینی ئەم ئەرکانە بریتین لە:

– دەنگهەڵبڕین‌و مەحکوومکردنی ڕاشکاوانەی دەستدرێژیی سوپایی‌و کردەوەی تێرۆریستی لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە،

– چاوەدێڕیی‌ بنکەو دامەزراوە‌ جۆراوجۆرەکانی ئەو ڕێژیمە لە هەرێمی کوردستان‌و هاتوچۆی کاربەدەستان‌و دەستوپێوەندەکانی ڕێژیمی ئێران،

– هەست کردن بە بەرپرسیارەتی لە ئاست ئەمنیەتی تێکۆشەران‌و بنکەو کەمپەکانی ڕێکخراوە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان‌و،

– پشتیوانی‌و هاودەنگی لە گەڵ حیزب‌و ڕێکخراوە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات‌و تێکۆشەرانی ئەو بەشەی کوردستان کە لە هەرێمی کوردستانن لە دژایەتی لە گەڵ هەڕەشە و تاوانی تێرۆریستی‌دا.

حیزبی دیموکراتی کوردستان، وەبیر هێزو لایەنە سیاسییە ڕۆژهەڵاتییەکانیشی دێنێتەوە کە ئەگەر زۆر فاکتەری سیاسی‌و خەباتگێڕانەی گرنگی دیکەش هەتا ئێستا بە داخەوە نەبوون بە هۆ‌و پاڵنەری یەکگرتن‌و هاوکاریی بەرین‌و درێژخایەن لە نێوانیان دا، حەق وایە هەڕەشەو نیازو بەرنامە تێرۆریستییەکانی ڕیژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ زەبر وەشاندن لەوان لە هەرێمی کوردستان‌دا، ببێ بە هاندەرێک بۆ هەڵدانەوەی لاپەرەیەکی نوێ لە پێوەندییەکانیان‌و بکرێتە سەرەتایەک بۆ یەکگرتن‌و هاوکاری‌و خەباتی هاوبەش لە بواری جۆراوجۆردا.

ئێمە جارێکی دیکە سەرنجی دەوڵەتان‌و هێز‌و لایەنە سیاسییەکانی ناوچە‌و جیهان بۆ لای ئەم راستییە ڕادەکێشین کە حوزووری ڕێژیمی ئێران لە عێراق، سووریە، لوبنان، یەمەن‌و شوێنەکانی دیکەی ناوچە، نەک بۆ بەشداری لە شەڕی جیهانیی دژ بە تێرۆریزم، بەڵکوو بۆ پشتیوانی لە هاوپەیمانە ئیدئۆلۆژیکەکانی خۆی‌و زاڵکردنی هێژمۆنیی سیاسی، ئەمنیەتی‌وسوپایی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکە دایە. ئامانج و نیازی حوزووری ئەم ڕێژیمە لە نێو ڕووداوەکانی ناوچەدا نەک لە ڕاستای پێکەوەژیانی بە ئاشتیی وڵاتان‌و نەتەوە‌و ئایینە جیاوازەکانی ناوچە‌، بەڵکوو بۆ داکۆکی‌و پشتیوانیی بەشێکی دیاریکراویانە‌و دەیەوێ بە هەر نرخێک بووە هاوپەیمانەکانی خۆی بە سەر ئەوانی دیکە زاڵ بکا. ئەم حوزوورە ناوچەییە کە بە ڕواڵەت بەشدارییە لە شەڕی جیهانی بە دژی تێرۆریزم‌و توندڕەویی ئایینی، هیچی لە ماهییەتی ئەو ڕێژیمە کە پەنابردنە بۆ تێرۆریزم‌و پیلان‌و سەرکوت لە دژی نەیارەکانی، نەگۆڕێوە‌و لە هەر شوێنێک‌و هەر کاتێک بە پێویستی زانیبێ، سوودی لێوەرگرتوە.

حیزبی دیموکراتی کوردستان بە دەرفەتی دەزانێ، لە ڕێگای ئەم بەیاننامەیەوە سپاس‌و پێزانینی گەرمی خۆی بەرامبەر ئەو هاوخەمی‌و هاوپێوەندییە بەرینە ڕابگەیەنێ کە دوابەدوای تەقینەوەی تیرۆریستی لە بارەگای دەفتەری سیاسیی حیزب لە نزیک شاری کۆیە‌و لە ڕۆژانی دواتر دا خۆی نواند. سەرۆکایەتیی هەرێم، حکوومەتی هەرێمی کوردستان، فراکسیۆنە پارلمانییەکان، زۆربەی حیزب‌و ڕێکخراوە سیاسییەکانی هەموو بەشەکانی کوردستان، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەو ڕاگەیاندنی هەڵوێستی رەسمی، وێڕای مەحکوومکردنی ئەم تاوانە گەورەیە، لە گەڵ حیزبی دیموکراتی کوردستان‌و بنەماڵەی شەهیدەکان، هاوخەمیان کرد. ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتییەکان‌، کاربەدەستانی حیزبی‌و حکوومی، نوێنەرانی چین‌و توێژە جۆراوجۆرەکان لە هەرێمی کوردستان، لە بەخاکسپاردنی شەهیدەکان یا لە ڕێورەسمی پرسەو سەرەخۆشی لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزب دا بەشدار بوون. خەڵکی شاری کۆیە بە هاتن بۆ نەخۆشخانەکان بە مەبەستی خوێن بەخشین بە بریندارەکان‌و سەردان بۆ بنکە‌و کەمپەکانی حیزب و ئامادەیی دەربرین بۆ هەر جۆرە هاوکارییەکی پێویست، جارێکی دیکە جوانترین نموونەی دلسۆزییان بەرامبەر حیزبی دیموکرات نواندەوە. جێگای خۆیەتی سپاسی بەرپرسان‌و کاربەدەستانی ئاسایش‌و دەزگا حکوومی‌و ئیدارییەکانی کۆیە بکەین کە بە مەبەستی فریاکەوتن‌و هاوکاری‌و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە، لە یەکەم ساتەکانی دوای ڕووداوەکە، خۆیان گەیاندە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزب. هیوادارین لێکۆڵینەوەو‌ بە دواداچوونی ‌دەزگا ئەمنییە پیوەندیدارەکان هەرچی زووتر بگاتە ئاکام‌و بیروڕای گشتیی لێ ئاگادار بکرێتەوە. ئەوەندەش کە دەگەڕێتەوە سەر هاوخەمیی دێموکراتەکان لە گەڵ یەکتر لەم ڕووداوە دا، وەک زۆر بۆنەی دیکە کە ڕووداوی ناخۆش بۆ دیموکراتەکان دێتە پێش، جارێکی دیکە سێبەری هاودڵی‌و هاوسەنگەربوون‌و هاوڕێیەتی باڵی بە سەربنکە‌و مالەکانی دیموکرات دا کێشا.

تاوانی تێرۆریستیی کۆماری ئیسلامی لە دژی حیزبی دیموکراتی کوردستان، هەم لە نێوخۆی ڕۆژهەڵات‌و هەم لە نێو کوردەکان‌و ئێرانییەکانی دەرەوەی وڵات، شەپۆلێکی بەرین لە هاوخەمی‌و هاوپێوەندی لە گەڵ حیزبی ئێمە وەڕێ خستوە. دڵسۆزان‌و هۆگرانی حیزب لە نێوخۆ لە ڕێگای جۆراوجۆرەوە پێوەندییان بە بەرپرسان‌و تێکۆشەرانی حیزبەوە گرتوە، ئەو تاوانە دڕندانەیان مەحکووم کردوە‌و هاوخەمی‌و پشتیوانیی خۆیان بە حیزبی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاندوە. لە دەرەوەی وڵاتیش، جینایەتی تازەی کۆماری ئیسلامی بووە بە هۆی تووڕەیی کوردەکان‌و کۆڕ‌و کۆمەڵی سیاسیی ئێرانی. هیوادارین ئازادیخوازانی کورد‌و ئێرانی لە دەرەوەی وڵات ئەم تاوانە گەورەیەی ڕێژیمی ئێران بکەنە هەوێنی چالاکیی سیاسی جۆراوجۆر بۆ لەقاودان‌و مەحکوومکردنی کۆماری ئیسلامی. هەر لێرەش‌دا بە پێویستی دەزانین ڕێز‌و پێزانینی خۆمان بۆ ئەو بەشە لە میدیاکان ڕابگەیەنین کە بایەخی پێویستیان بەم ڕووداوە دا و بە هاتن بۆ شوێنی ڕووداوەکە‌و وەرگرتنی لێدوان‌و ڕوونکردنەوە لە بەرپرسانی حیزبی دیموکراتی کوردستان، تیشکیان خستە سەر ئەو هێرشە تێرۆریستییە‌و بیروڕای گشتییان لە لایەنە جۆراوجۆرەکانی ڕووداوەکە ئاگادار کردەوە.

ئێمە جارێکی دیکە یادی شەهیدانی ئەو تەقینەوە تێرۆریستییە‌ بەرز رادەگرین‌و سەرەخۆشی لە بنەماڵە دڵ بە خەمەکانیان‌و هاوسەنگەرانیان دەکەین. خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان‌و هۆگرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە هەر شوێنێک، دڵنیا دەکەینەوە کە هەڕەشە‌و تاوانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەم حیزبە لە درێژە دانی خەباتی ڕەوا‌و فرەڕەهەندی خۆی بە دژی کۆماری ئیسلامی، سارد ناکاتەوە. بە پێچەوانەوە، ئەم تاوانە‌و خوێنی تازەترین شەهیدەکانمان هەر لەو کاتە دا کە هانمان دەدا بۆ وریایی‌و پارێزگاریی زیاتر لە ڕێبەری‌و تێکۆشەران‌و بنکەکانی حیزب، لێبڕاوی‌و ئیرادەشمان بۆ خەباتی زیاتر لە نێوخۆ‌و دەرەوەی کوردستان ، بە گوڕتر دەکا.

سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی 1ی بەفرانبار(یەلدای خوێناوی)،

سڵاو لە هاوپێوەندیی دۆستان‌و دڵسۆزان لە گەڵ حیزبی دیموکراتی کوردستان،

ڕسوایی بۆ تێرۆریزم و ڕێژیمی تێرۆریستی کۆماری ئیسلامیی ئێران،

سەرکەوتن بۆ خەباتی ئازادیخوازنەی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان‌وهەموو بەشەکانی کوردستان.

حیزبی دیموکراتی کوردستان

دەفتەری سیاسی

٤ی بەفرانباری ١٣٩٥

 

13413088_1167530979976971_8884583110802294845_n.jpg

13413088_1167530979976971_8884583110802294845_n.jpg

13432361_1167531233310279_4513431985125774866_n.jpg

13432361_1167531233310279_4513431985125774866_n.jpg

.jpg

.jpg

.jpg

.jpg

DSC05533.JPG

DSC05533.JPG

.

.

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">دوو دێموکراتەکە موژدەی یەکگرتنەوە دەدەن </marquee> </font>

.jpg

.jpg

.

.

.

.

<font color="red" size="5"> <marquee direction="right">خالید عه‌زیزی: ئینسانییه‌ت زۆر له‌ حیزبایه‌تی گه‌وره‌تره‌، ئه‌گه‌ر قه‌راره‌ حیزبایه‌تی ئێمه‌ ئینسانه‌کان خراپ بکاو دایم له‌ دژی یه‌کتر بین ئه‌وه‌ حیزبایه‌تییه‌کی خراپه‌ </marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانێکی گه‌وره‌ له‌ هه‌ولێر </marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">ڕاپۆرتێک لە سەر مانگرتنی کۆمەڵێک لە کوردسانی دانشتووی نۆروێژ، سەبارەت بە ئێعدامی لاوانی کورد لە ئێران </marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">ئێعدامی لاوانی کورد ناڕه‌زایه‌تیی ئاشکرای خه‌ڵکی مه‌ریوانی لێ که‌وته‌وه‌ </marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">لاوانی کورد هێرشیان کردە سەر باڵوێزخانەی ئێران لە پاریس </marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">شێرکۆ مەعارفی، زیندانیی سیاسیی کورد لەسێدارە درا </marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right"> له‌ شاری هه‌ولێر، پێته‌ختی هه‌رێمی کوردستان خۆپیشاندانێکی هێمنانه‌ بۆ مه‌حکومکردنی کۆماری ئیسلامی سه‌باره‌ت به‌ به‌رده‌وامیی له‌ ئێعدامی لاوانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ڕێوه‌ چوو. </marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌ کۆیه‌ بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌ ئێعدامی لاوانی کورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان </marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">سیاسه‌تی‌ تاران به‌رامبه‌ر خۆرهه‌ڵاتی‌ كوردستان </marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">مۆتەکەی ئێعدام لە سەر رۆژهەڵاتی کوردستان/ گیانی حەبیب، لوقمان و زانیار لە مەترسی دایە </marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">١٦تن در زاهدان در یک "اقدام مقابله به مثل" اعدام شدند </marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">گیانبەختکردووانی ئەمڕۆی بانە پێشمەرگەی باڵێکی کۆمەڵە بوون </marquee> </font>

images.jpg

images.jpg

10747778805_7a3cd59b2e_s.jpg

10747778805_7a3cd59b2e_s.jpg

1925802_Page__2.jpg

1925802_Page__2.jpg

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">گزارش احمد شهید: تداوم نقض حقوق بشر در ایران </marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right"> کوژرانی تازه‌لاوێکی کورد به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌ سه‌رده‌شت </marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right"> لە نامەیەک دا بۆ ئەنترپۆل، حیزبی دێموکراتی کوردستان داوای دەسبەسەرکردنی قاتڵی شەهید قاسملوو دەکا </marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">ڕێ و ڕەسمی ڕێزلێنان لە تێکۆشەری دێرین ماموەستا عبداللە حەسەن زادە لە وڵاتی نۆروێژ</marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">سێهەمین کۆنفڕانسی یەکێتی لاوانی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ، بەڕێوەچوو</marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">ئاڵۆزکاری و دەست تێوەردانی سیاسی لە لایان کۆماری ئئسلامیەوە لە ناو عەراق و هەرێمی کوردستان</marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">ئەوانەی ئەوڕۆیان ساز کرد. ئەوانەی هەرگیز نامرن</marquee> </font>

pyawani kord.jpg

pyawani kord.jpg

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">چالاکە دێپلوماسیەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە وێنە لە سەر فليكه ر</marquee> </font>

images.jpg

images.jpg

202.jpg

202.jpg

10343046_913168378699987_2811835015094240474_n.jpg

10343046_913168378699987_2811835015094240474_n.jpg

10574266_906804679336357_5504101170999927546_n.jpg

10574266_906804679336357_5504101170999927546_n.jpg

DSC_0176.jpg

DSC_0176.jpg

DSC_0035.jpg

DSC_0035.jpg

afishi-25y-gelawej-1.jpg

afishi-25y-gelawej-1.jpg

10524961_763926203670786_171416975_n.jpg

10524961_763926203670786_171416975_n.jpg

10529560_763928467003893_2070118452_n.jpg

10529560_763928467003893_2070118452_n.jpg

natanyaho.jpg

natanyaho.jpg

10410859_306899382805538_6078530628159248056_n.jpg

10410859_306899382805538_6078530628159248056_n.jpg

10494726_649714741781979_8203166235080695988_n.jpg

10494726_649714741781979_8203166235080695988_n.jpg

10401932_777051538992313_3941131562048270947_n.jpg

10401932_777051538992313_3941131562048270947_n.jpg

beshkachiii.jpg

beshkachiii.jpg

bername.jpg

bername.jpg

b_556c749d375949b9a8cc7d8a9594aa66.png

b_556c749d375949b9a8cc7d8a9594aa66.png

sahid-khalidaziz.jpg

sahid-khalidaziz.jpg

1521719_647676198645949_1864520131_n.jpg

1521719_647676198645949_1864520131_n.jpg

last ned.jpg

last ned.jpg

10747778805_7a3cd59b2e_s.jpg

10747778805_7a3cd59b2e_s.jpg

1780757_687655167964557_773410225_n.jpg

1780757_687655167964557_773410225_n.jpg

1471374_641019122586372_1976537905_n.jpg

1471374_641019122586372_1976537905_n.jpg

kurdish-girl.jpg

kurdish-girl.jpg

images.jpg

images.jpg

2yrebandan-daftar.jpg

2yrebandan-daftar.jpg

sedara.jpg

sedara.jpg

kabudwend.jpg

kabudwend.jpg

fdral-usa.jpg

fdral-usa.jpg

fdral-usa1.jpg

fdral-usa1.jpg

00001.jpg

00001.jpg

7pGgkkK81hVE-Fjqtl5IDQ.jpg

7pGgkkK81hVE-Fjqtl5IDQ.jpg

DSC_3608.JPG

DSC_3608.JPG

DSC_2479.JPG

DSC_2479.JPG

10427681_747862098610530_2677971050302488760_n.jpg

10427681_747862098610530_2677971050302488760_n.jpg

10464355_267658423422078_4809325004919760780_n.jpg

10464355_267658423422078_4809325004919760780_n.jpg

baird.jpg

baird.jpg

amesty-internashillan.jpg

amesty-internashillan.jpg

israel-teamss.jpg

israel-teamss.jpg

images.jpg

images.jpg

th.jpg

th.jpg

10665143_340655492763260_7332540939856832640_n.jpg

10665143_340655492763260_7332540939856832640_n.jpg

10522578_724902460909276_4852348319793145936_n.jpg

10522578_724902460909276_4852348319793145936_n.jpg

n4Ylin1Cau5EatRxDcR-Cg.jpg

n4Ylin1Cau5EatRxDcR-Cg.jpg

esmailnabikandi.jpg

esmailnabikandi.jpg

DSC_0176.jpg

DSC_0176.jpg

DSC_0064.jpg

DSC_0064.jpg

DSC_0037.jpg

DSC_0037.jpg

afishi-25y-gelawej-2.jpg

afishi-25y-gelawej-2.jpg

106022.jpg

106022.jpg

th.jpg

th.jpg

10427681_747862098610530_2677971050302488760_n.jpg

10427681_747862098610530_2677971050302488760_n.jpg

10494726_649714741781979_8203166235080695988_n.jpg

10494726_649714741781979_8203166235080695988_n.jpg

pirshalez (1).jpg

pirshalez (1).jpg

10401932_777051538992313_3941131562048270947_n.jpg

10401932_777051538992313_3941131562048270947_n.jpg

b_556c749d375949b9a8cc7d8a9594aa66.png

b_556c749d375949b9a8cc7d8a9594aa66.png

baird.jpg

baird.jpg

10272303_856151507732619_1688768794_o.jpg

10272303_856151507732619_1688768794_o.jpg

bottom of page