top of page

ڕاگەیەندراو بە بۆنەی پێکهاتنی پلینۆمی چوارەمی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دیموکراتی کوردستان

 

لە ڕۆژانی ١٥و ١٦ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦ (٢٤و٢٥ی ڕەزبەری ١٣٩٥) چوارەمین پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندیی هەڵبژێراوی کۆنگرەی شازدەیەمی حیزب بە بەشداریی ئەندامانی ئەسلی، جێگرو ڕاوێژکاری کۆمیتەی ناوەندی‌و بەرپرسانی هێندێک لە ئۆرگانە حیزبییەکان بەڕێوە چوو.

پلینۆمی چوارەم بە دەقیقەیەک بیدەنگی بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی شەهیدانی کوردستان بە تایبەتی دوو شەهیدی تازەی حیزب، هاوڕێیان ئازاد ئاڵی‌و ئەمیر نەستانی دەستی پێکرد. لە سەرەتای یەکەم دانیشتن دا، دەستووری کاری پێشنیارکراوی دەفتەری سیاسی، خرایە بەر نەزەری پلینۆم‌و دوای ئەوەی بەشداران تێبینی‌و سەرنجەکانی خۆیان لە بارەیەوە خستە ڕوو، پەسند کرا.

یەکەم خاڵ لە دەستووری کاری پلینۆمی چوارەم، پێشکەشکردنی باسێکی سیاسی لە لایەن سکرتێری گشتیی حیزب، هاوڕێی بەڕێز خالید عەزیزییەوە بوو. ئەم باسە  لە ئاوڕدانەوەیەک لە گرنگترین ڕووداو‌و ئاڵوگۆرە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی نیوەڕاست بە تایبەتی  ڕووداوەکانی یەمەن، سووریە، عێراق‌، تورکیا‌و ئێران پێک هاتبوو‌و خوێندنەوە‌و ڕوانگەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی  کوردستانی لە بارەیانەوە گرتبووە خۆ.

ڕاپۆرتی سیاسیی سکرتێری گشتیی حیزب لە بارەی ڕووداو‌و ئاڵوگۆرەکانی ناوچە، وێڕای ئاماژە بە ململانێ ناوچەیی‌و نێودەوڵەتییەکان‌و نێوەرۆک‌و ئامانجی ململانێیەکان‌و، هەڵوێستەکردن لە سەر وڵاتان‌و لایەنەکانی بەشدار تێیان‌دا، حوزوور‌و دەست تێداهەبوونی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نێو کێشەکانی دا، دابووە بەر سەرنج. بە پێی لێکدانەوەکە، کۆماری ئیسلامی بە نۆرەی خۆی ڕۆڵی هەبووە لە ئاراستەکردنی کێشەو ئاڵۆزییەکان بەرەو شەڕ‌و ململانێی مەزهەبیی‌و، شکڵگرتن‌و لە بەرامبەر یەک‌دا ڕاوەستانی دوو بلۆکی سوننی‌و شێعە لە ناوچەکەدا. هەوڵیشی داوە بە ناوی پشتیوانی‌و دڵسۆزی بۆ دانیشتوانی شیعەی وڵاتانی ناوچە، شانبەشانی تەئسیردانان لە سەر ئاڵوگۆڕە سیاسییەکان بە قازانجی خۆی‌و هاوپەیمانەکانی، خۆی بکا بە فاکتەرێکی دیار لە ملبەملە جیهانییەکان  لەو ناوچەیەداو، بەم جۆرە چەندی بۆی بکرێ هێژمۆنیی خۆی بسەپێنێ. بەڵام خاڵی گرنگ لەم پێوەندییە دا ئەوەیە کە ئەم ڕێژیمە، سەرەڕای ئەم هەوڵانە‌و ڕێكکەوتنی لە گەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە سەر پرسی ناوکی، لە پڕۆسەی هەوڵە نێودەوڵەتی‌و ناوچەییەکان بۆ چارەسەری کێشەو قەیرانەکانی‌‌دا، هەر وەک ڕابردوو، لە پەراوێز دایە‌و ئەو جێگە‌و پێگەیەی پێ نەدراوە کە بەدوای‌دا دەگەڕێ.

ڕاپۆرتەکە هەڵوێستەی لە سەرئەم ڕاستییەش کردبوو کە مەیدانداریی کۆماری ئیسلامی‌ لە پێوەندی لە گەڵ کێشەو ململانێکانی ناوچە، لە کاتێکدایە کە ئەم ڕێژیمە لە نێوخۆی وڵات‌دا، لە گەڵ قەیران‌و کێشەی جۆراوجۆری سیاسی‌و ئابووری بەرەوڕوویەو بە توندی نیگەرانی تەقینەوەو لە کۆنتڕۆڵ دەرچوونی قەیرانە نێوخۆییەکانە. نە هاتنە سەرکاری دەوڵەتی ڕۆحانی‌و نە کەمبوونەوەی گوشار‌و گەمارووە ئابوورییە نێودەوڵەتییەکان بە دوای ڕێكکەوتنی ئەتۆمیی ئێران‌و وڵاتانی ٥+١، گۆڕانێکی ئەوتۆیان لە ژیان‌و بەڕێچوونی خەڵک‌دا لێ نەکەوتووەتەوە. لە ئاکام‌دا ناڕەزایەتیی خەڵک لە بارودۆخی سیاسی‌و ئابووریی خۆیان‌ پەرەی گرتوەو ئەم ڕاستییەش لە پەرەگرتنی بزووتنەوەو حەرەکەتە مەدەنییەکان‌‌دا، سەرەڕای هەموو گوشار‌و بەربەستەکان، خۆی نیشان دەدا.  ئەوەی پتر بووە بە جێگای نیگەرانیی شەخسی خامەنەیی وەک ڕێبەری ئەو ڕێژیمە، قووڵبوونەوەی ناکۆکیی نێوان قۆلە جۆراوجۆرەکانی ڕێژیمەکەیەتی. هەر بۆیە بە هەموو شێوەیەک هەوڵ دەدا وەزعەکە لە کۆنتڕۆڵی خۆی‌و سوپای پاسداران‌و ناوەندەکانی بەستراوە بە خۆی‌دا ڕابگرێ‌و شەخسەن چوارچێوەو دار‌و لەلە بۆ ملبەملەی جیناحەکان‌ دیاری بکا بۆ ئەوەی یەکتر لەقاودان‌و لە بەرامبەر یەک دا ڕاوەستانیان، زیان بە توانای ڕێژیمەکەی لە ڕووبەرووبوونەوەی نارەزایەتیی مەدەنیی خەڵک‌دا نەگەیەنێ.

لێکدانەوەی سیاسی، لە چاوگێڕان بە ئاڵوگۆڕەکانی عێراق، سووریە‌و تورکیە‌دا، وەک هەمیشە گرنگیەکی تایبەتی دابوو بە خوێندنەوەی ئاسۆی پرسی کورد لە هەر کام لەو وڵاتانەدا. لە عێراق، بە دوای بەرتەسکبوونەوەی جار بە جار زیاتری ناوچەی ژێر کۆنتڕۆڵی داعش‌و بە تایبەتی بە دوای  ئەگەری هاتنەدەری مووسڵ لە دەست داعش، چاوەڕوان دەکرێ ئەو وڵاتە پێ بنێتە نێو قۆناغێکی سیاسیی نوێ. پشک‌و قورساییی کورد لە بڕیاردان لە سەر ئەو داهاتوویە، ئەگەر لە لایەکەوە بەستراوەتەوە بە هاوبەشیی چالاکانەی لەشەڕی دژبەداعش‌و بەشداریی سەرکەوتوانەی هێزی پێشمەرگە لە ڕزگارکردنی ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆلی داعش‌دا، لە لایەکی دیکە لە گرەوی یەکگرتوویی‌و هاودەنگیی هێزولایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوە لە گەڵ دۆخی نوێ دایە.  بە هەڵسەنگاندنی ڕێبەریی حیزب، لە هەلومەرجی ئێستا‌دا بە داخەوە ئەم یەکگرتووییە نەک هەرلە ڕادەی پێویست دا نیە‌، بەڵکوو زۆر لاوازە. ئەم ڕاستییە ئەرک دەخاتە سەر هەموو لایەنەکان کە بە هەستکردن بە بەرپرسایەتیی زیاتر‌و لە پێناوی بەرژوەندی سیاسی‌و نەتەوەیی گەورەتردا، تێ بکۆشن ناکۆکییەکانیان چارەسەر بکەن‌و بە یەکدەنگی‌و یەکگرتوویی بە پێشوازی هەلومەرجی نوێ بچن.

ڕاپۆرتی سیاسیی سکرتێری گشتیی حیزب، هەورازو نشێوەکانی بەردەم پرسی کورد‌و، ڕووداو‌و ئاڵوگۆڕەکانی پێوەندیدار بە  گەلی کورد لە باکوور‌و ڕۆژاوای کوردستان لە نێوان دوو پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندییشی‌دا لە بیر نەکردبوو. لەم بارەیەوە ئاماژەی بە پیلان‌و هەوڵەکانی ڕاستەوخۆ‌و ناراستەوخۆی دەوڵەتانی ناوچە دژی بەرەوپێشچوونی پرسی کورد‌و جێگیربوونی دەسکەوتەکان لە باکوور‌و ڕۆژاوای کوردستانی کردبوو. جەوهەری هەر هەمووی ئەو پیلان‌و دژایەتیانەش، ڕەوانەدیتنی مافی دیاریکردنی چارەنووس بە نەتەوەی کوردە. لە ڕاپۆرتەکەدا، وێڕای پێداگرتنەوە لە سەر ڕوانگەو هەڵوێستی پەسندکراوی کۆنگرەی شازدەیەمی حیزب کە  بریتیە لە پشتیوانی لە بزووتنەوەی نەتەوەیی‌و دابینبوونی مافەکانی نەتەوەکەمان لەو دوو بەشەی کوردستان،  ئاماژە بەو دیدار‌و دانیشتنانەش کرابوو کە لە نێوان ڕێبەری‌و نوێنەرایەتییەکانی حیزبی ئێمە لە گەڵ لایەنە سیاسییەکانی باکوور‌و ڕۆژاوا لە چەند مانگی رابردوودا، بەڕێوەچووبوون.

ڕاپۆرتی سیاسیی سکرتێری گشتیی حیزب، ئاوڕدانەوەیەکی گشتگیریشی لە بارودۆخی سیاسی‌و گشتیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نێوان دوو پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی دا هەبوو. دیارترین ڕوخساری ئەم بارودۆخە، درێژەی بێمافی‌و پێشێلکرانی سەرەتاییترین مافەکانی خەڵکی کوردستان لە لایەک‌و، لە لایەکی دیکە توندتربوونی کەشوهەوای ئەمنییەتی‌و زیاتربوونی بنکە نیزامییەکان‌و هێزە سەرکوتکەرەکان لە شارەکان‌و سنوورەکان بە مەبەستی پێشگیری لە حزووری تێکۆشەرانی دیموکرات‌و زەبر لێوەشاندیان بوو. سوپای پاسداران، وەزارەتی ئیتلاعات‌و ڕاگەیەنەکانی بەستراوە بەوان، ڕوودانی چەند جار تێکهەڵچوون لە نێوان هێزی پێشمەرگە‌و بەکرێگیراوانی ئەو ڕێژیمەیان بە دەرفەت زانی هەم بۆ پێ‌هەڵاگوتن بە نفووز‌و توانای سەرکوتکەرانەی ڕێژیمەکەیان، هەم بۆ دووپاتکردنەوەی درۆ‌و چەواشەکارییەکانیان دژی بزووتنەوەی کوردستان‌و هێزە سیاسیەکانی نێو ئەو بزووتنەوەیە. لە نێوخۆی وڵات دا شەپۆلی بانگکردن‌و دەستبەسەرکردنی دڵسۆزان‌و لایەنگرانی هێزە سیاسییەکانیان وەڕێ خست. هەر لەو کاتەدا، بە بیانووی بوونی پێشمەرگەکانی دیموکرات لە ناوچە سنوورییەکانی باشووری کوردستان، کەوتنە ئاگربارانی خاکی هەرێمی کوردستانیش.

بە پێی ڕاپۆرتی سیاسیی سکرتێری گشتی، سەرەڕای کەشوهەوای سەرکوتکەرانە، خەڵکی وشیارو بە هەڵوێستی کوردستان، لە بەهار‌و هاوینی ڕابردوودا، لە سەر دەربڕینی نارەزایەتی‌و هێنانەگۆڕی داخوازەکانیان لە ڕێگای هێمنانەوە، غافڵ نەبوون. ڕێپێوان‌و دژکردەوەی ئێعترازیی دانیشتوانی چەندین گوند لە ناوچەی سەردەشت لە پێوەندی لە گەڵ کوژرانی کۆڵبەران‌‌و کاسبکارانی ناوچەو دەستبەسەرداگرتنی پاسگاو بنکەی بە ناو ئینتیزامی، ڕێپێوانی خەڵکی مەریوان بە دژی قەدەغەکردنی دووچەرخە لێخوڕین لە ژنان،  کەمپەین‌و جووڵەی ئێعتڕازی بۆ نیشاندانی ناڕەزایەتی هەمبەر خراپیی ڕێگاو بانەکانی پارێزگەی کوردستان، دەیان چالاکی‌و هەرەوەزی ژینگەپارێزانە، دەنگهەڵبڕین دژی پەرەپێدرانی ماددەسڕکەرەکان لە لایەن دەستوپێوەندەکانی ڕێژیم لە  ئاوایی شایەنی کامیاران، بەردەوامبوون لە سەر چالاکیی کولتووری‌، وەرزشی‌و کۆمەڵایەتیی خاوەن نێوەرۆک‌و ئامانجی نەتەوەیی‌و پێشکەوتوانە، خزمەتی شێلگیرانەی زمان‌و شوناسی نەتەوەیی‌و چەندین نموونەی دیکەی تێکۆشان‌و حەرەکەتی مەدەنی‌و مافخوازانەی ڕێکخراو، ڕوخسارێکی دیکەی وشیاری‌و زیندوێتیی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن کە پلینۆم  بە بایەخ و گرنگیەکی تایبەتەوە، خستنیە بەر باس‌و هەڵسەنگاندن. بە هەڵسەنگاندنی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دیموکراتی کوردستان، یەکێک لە ئامانجەکانی پتر ئەمنیەتی کردنی کوردستان‌و هەڕەشە‌و گوڕەشەکانی سوپای پاسداران‌و ئیتلاعات لە پێوەندی لە گەڵ تێکۆشان‌و جموجۆڵی تێکۆشەرانی دیموکرات‌دا، تەنگ هەڵچنین بە خەبات‌و تێکۆشانی مەدەنیی نێوخۆ‌و چاوترساندنی  ڕێکخەران‌و بەشدارانی ئەو جۆرە خەباتەیە.

بەشدارانی پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی وێڕای دەوڵەمەندکردنی ئەو باسە بە پێشنیار‌و تێبینی‌و هەڵسەنگاندنەکانی خۆیان، لە سەر سیاسەتی پەسندکراوی کۆنگرەی شازدەیەم کە بایخدان بە فرەڕەهەندیی خەبات لە کوردستان‌و سوود وەرگرتن لە هەموو شێوەیەکی مومکینی خەبات‌و تێکۆشانە، پێیان داگرتەوە. لەم پێوەندییە دا کۆمەڵێک ڕێنوێنی‌و ڕاسپاردەشیان خستە بەر سەرنجی دەفتەری سیاسی کە لە بەرنامەڕێژیی کارو تێکۆشانی داهاتوو دا پێویستە لەبەر چاو بگیرێن. لە نێو ئەو ڕاسپاردانەدا دەتوانین ئاماژە بە پێویستیی کاری زیاتر لە سەر سیاسەت‌و گوتاری ڕۆژهەڵاتتەوەرانەی حیزب‌،  خۆتەرخانکردنی زیاتری ڕێبەریی حیزب بۆ جووڵاندن، ئاراستەکردن‌و پشتیوانی کردنی حەرەکەت‌و خەباتی مەدەنی لە نێوخۆی کوردستان‌و ڕووماڵکردنی هەر چی پتری پێشێلکردنەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان‌و ئاگادارکردنی بیرورای گشتی و کۆڕ‌و کۆمەڵی نیودەوڵەتی لەو پێشێلکردنانە ناوببەین.

دووهەم خاڵ لە دەستووری کاری پلینۆمی چوارەمی کۆمیتەی ناوەندی‌دا، باس لە کارو تێکۆشانی ئۆرگان‌و ڕێکخراوەکانی حیزب لە کوردستان‌و دەرەوەی وڵات لە نێوان دوو پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی دابوو. پلینۆم وێڕای دەستنیشانکردنی‌ لاوازییەکان‌و کەموکووڕییەکان‌و ئەرکدار کردنی دەفتەری سیاسی‌و کۆمیسیۆنەکانی حیزب بۆ نەهێشتنیان، بە ڕێزو پێزانینەوە، هاوبەشیی دڵسۆزانەو بەرپرسانەی ئەندامانی حیزب لە کوردستان‌و دەرەوەی وڵاتی هەم لە دەوڵەمەند کردنی باس‌و بیروراگۆڕینەوە نێوخۆییەکان، هەم لە جێبەجێکردنی ئەرکە پێسپێردراوەکان‌دا، هەڵسەنگاند. لەم بارەیەوە تێکۆشانی بەرچاوی ئەندامان‌و لایەنگرانی نهێنیی حیزب لە پاریزگەو ناوچە جۆراوجۆرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوەی نێوان دوو پلینۆم‌داو هەر وەها خەمخۆری‌و هیممەت نواندنی کۆمیتەکان‌و ئەندامان‌و دڵسۆزانی حیزب لە وڵاتانی دەرەوە لە هاوکاری‌و پشتیوانیی حیزبی خۆیان لە ڕووی ماڵییەوە، ئەویش لە بارودۆخێک دا کە حیزب لەم بارەیەوە پێویستیی زۆری هەیە، بە شیاوی سەرنج و ڕێزلێگرتن زانران. هەر لەو کاتەش‌دا، لە سەر چەند خاڵ تەئکید کرایەوە. پێویستیی بەرنامەدانان بۆ ڕاکێشانی هاوکاریی ماڵیی دڵسۆزانی حیزب لە کوردستان‌و دەرەوەی وڵات‌و زەروورەتی کار‌و خۆماندووکردنی زیاتر بە مەبەستی دەربازبوون لە تەنگەژەی ماڵی‌و دارایی حیزب‌و دابینکردنی پێویستییەکانی بەردەوامیی تێکۆشانی ئۆرگانەکان، یەک لەو خاڵانە بوو.

سێهەم خاڵی گرنگی دیکە، جەختکردنەوە لە سەر پابەندیی بەرپرسان، تێکۆشەران، ئەندامان‌و لایەنگرانی حیزب بە گوتار‌و هەڵوێستی ڕەسمی‌و پەسندکراوی حیزبەکەیان لە راگەیەنەکان‌و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان‌دا‌و، ئەرکدارکردنیان بۆ دووریکردن لە هەر لێدوان‌و بیروڕادەربڕینێکی نەگونجاوو زیانبار چ بە نیسبەت یەکیەتیی سیاسی‌و تەشکیلاتیی نێوخۆیی حیزب، چ بە نیسبەت حیزب‌و رێکخراوە سیاسییەکانی دیکە، بوو.

پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی لە چوارچێوەی خەسارناسی‌و باس لە خاڵە بەهێزو لاوازەکانی  کۆنگرەی شازدەیەمی حیزب‌دا، تەئکیدێکی تایبەتیشی لە سەر پێویستی بە هێزکردنی کولتووری حیزبی‌و كارکردن بە پڕەنسیپ‌و ڕێوشوێنە حیزبی‌و ئەساسنامەییەکان کردەوەو داواکار بوو دەفتەری سیاسی‌و ئۆرگانە پیوەندیدارەکان، بە پێکهێنانی کلاسی فێرکردن، بەستنی سمینار‌و کۆبوونەوەی تایبەت‌و رەخساندنی دەرفەتی‌ لەبار، بایەخی زیاتر بە پەروەردەو فێرکردنی ئوسوولی حیزبی لە ڕیزەکانی حیزب دا بدەن بۆ ئەوەی  لە کاتی پێویست‌دا بە شێوەیەکی ئاسایی‌و سروشتی بەرەوڕووی ئاڵوگۆڕەکانی  نێوخۆیی حیزب، ببنەوە.

دواخاڵ لە دەستووری کاری پلینۆمی چوارەم، پڕکردنەوەی جێگایەکی بەتاڵ لە کۆمیتەی ناوەندی‌دا بوو. کۆمیتەی ناوەندی لە نێو ئەندامانی جێگری خۆی دا، یەکێکیانی بە  دەنگی نهێنی  بە ئەندامی ئەسلی هەڵبژارد.

بەم جۆرە پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی لە ماوەی دوو ڕۆژ کارو دانیشتنی پڕ لە باسی زیندوودا، کارو ئەرکە پێسپێردراوەکانی خۆی جێبەجێ کرد. دەفتەری سیاسی هیوادارە ئاکامی باسەکان‌و، کۆی بڕیار‌و راسپاردە‌و ڕێنوێنییەکانی ئەم پلینۆمە، هاندەر‌و یارمەتیدەری سەرجەم ڕێکخراوەکان‌و ئۆرگانەکانی حیزب بێ بۆ کارو تێکۆشانی زیاترو ڕێکوپێکتر.  بۆ تێکڕای تێکۆشەران‌و هاوڕێیانی حیزب لە کوردستان‌و دەرەوەی وڵاتیش، شێلگیرتربوون‌و سەرکەوتن لە جێبەجێکردنی ئەرکی حیزبی‌و تێکۆشانی نەتەوەیی‌و ئازادیخوازییان، بە ئاوات دەخوازێ.

حیزبی دیموکراتی کوردستان

دەفتەری سیاسی

١٨/١٠/٢٠١٦

٢٧ی ڕەزبەری ١٣٩٥

 

13413088_1167530979976971_8884583110802294845_n.jpg

13413088_1167530979976971_8884583110802294845_n.jpg

13432361_1167531233310279_4513431985125774866_n.jpg

13432361_1167531233310279_4513431985125774866_n.jpg

.jpg

.jpg

.jpg

.jpg

DSC05533.JPG

DSC05533.JPG

.

.

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">دوو دێموکراتەکە موژدەی یەکگرتنەوە دەدەن </marquee> </font>

.jpg

.jpg

.

.

.

.

<font color="red" size="5"> <marquee direction="right">خالید عه‌زیزی: ئینسانییه‌ت زۆر له‌ حیزبایه‌تی گه‌وره‌تره‌، ئه‌گه‌ر قه‌راره‌ حیزبایه‌تی ئێمه‌ ئینسانه‌کان خراپ بکاو دایم له‌ دژی یه‌کتر بین ئه‌وه‌ حیزبایه‌تییه‌کی خراپه‌ </marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانێکی گه‌وره‌ له‌ هه‌ولێر </marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">ڕاپۆرتێک لە سەر مانگرتنی کۆمەڵێک لە کوردسانی دانشتووی نۆروێژ، سەبارەت بە ئێعدامی لاوانی کورد لە ئێران </marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">ئێعدامی لاوانی کورد ناڕه‌زایه‌تیی ئاشکرای خه‌ڵکی مه‌ریوانی لێ که‌وته‌وه‌ </marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">لاوانی کورد هێرشیان کردە سەر باڵوێزخانەی ئێران لە پاریس </marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">شێرکۆ مەعارفی، زیندانیی سیاسیی کورد لەسێدارە درا </marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right"> له‌ شاری هه‌ولێر، پێته‌ختی هه‌رێمی کوردستان خۆپیشاندانێکی هێمنانه‌ بۆ مه‌حکومکردنی کۆماری ئیسلامی سه‌باره‌ت به‌ به‌رده‌وامیی له‌ ئێعدامی لاوانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ڕێوه‌ چوو. </marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌ کۆیه‌ بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌ ئێعدامی لاوانی کورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان </marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">سیاسه‌تی‌ تاران به‌رامبه‌ر خۆرهه‌ڵاتی‌ كوردستان </marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">مۆتەکەی ئێعدام لە سەر رۆژهەڵاتی کوردستان/ گیانی حەبیب، لوقمان و زانیار لە مەترسی دایە </marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">١٦تن در زاهدان در یک "اقدام مقابله به مثل" اعدام شدند </marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">گیانبەختکردووانی ئەمڕۆی بانە پێشمەرگەی باڵێکی کۆمەڵە بوون </marquee> </font>

images.jpg

images.jpg

10747778805_7a3cd59b2e_s.jpg

10747778805_7a3cd59b2e_s.jpg

1925802_Page__2.jpg

1925802_Page__2.jpg

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">گزارش احمد شهید: تداوم نقض حقوق بشر در ایران </marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right"> کوژرانی تازه‌لاوێکی کورد به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌ سه‌رده‌شت </marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right"> لە نامەیەک دا بۆ ئەنترپۆل، حیزبی دێموکراتی کوردستان داوای دەسبەسەرکردنی قاتڵی شەهید قاسملوو دەکا </marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">ڕێ و ڕەسمی ڕێزلێنان لە تێکۆشەری دێرین ماموەستا عبداللە حەسەن زادە لە وڵاتی نۆروێژ</marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">سێهەمین کۆنفڕانسی یەکێتی لاوانی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ، بەڕێوەچوو</marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">ئاڵۆزکاری و دەست تێوەردانی سیاسی لە لایان کۆماری ئئسلامیەوە لە ناو عەراق و هەرێمی کوردستان</marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">ئەوانەی ئەوڕۆیان ساز کرد. ئەوانەی هەرگیز نامرن</marquee> </font>

pyawani kord.jpg

pyawani kord.jpg

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">چالاکە دێپلوماسیەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە وێنە لە سەر فليكه ر</marquee> </font>

images.jpg

images.jpg

202.jpg

202.jpg

10343046_913168378699987_2811835015094240474_n.jpg

10343046_913168378699987_2811835015094240474_n.jpg

10574266_906804679336357_5504101170999927546_n.jpg

10574266_906804679336357_5504101170999927546_n.jpg

DSC_0176.jpg

DSC_0176.jpg

DSC_0035.jpg

DSC_0035.jpg

afishi-25y-gelawej-1.jpg

afishi-25y-gelawej-1.jpg

10524961_763926203670786_171416975_n.jpg

10524961_763926203670786_171416975_n.jpg

10529560_763928467003893_2070118452_n.jpg

10529560_763928467003893_2070118452_n.jpg

natanyaho.jpg

natanyaho.jpg

10410859_306899382805538_6078530628159248056_n.jpg

10410859_306899382805538_6078530628159248056_n.jpg

10494726_649714741781979_8203166235080695988_n.jpg

10494726_649714741781979_8203166235080695988_n.jpg

10401932_777051538992313_3941131562048270947_n.jpg

10401932_777051538992313_3941131562048270947_n.jpg

beshkachiii.jpg

beshkachiii.jpg

bername.jpg

bername.jpg

b_556c749d375949b9a8cc7d8a9594aa66.png

b_556c749d375949b9a8cc7d8a9594aa66.png

sahid-khalidaziz.jpg

sahid-khalidaziz.jpg

1521719_647676198645949_1864520131_n.jpg

1521719_647676198645949_1864520131_n.jpg

last ned.jpg

last ned.jpg

10747778805_7a3cd59b2e_s.jpg

10747778805_7a3cd59b2e_s.jpg

1780757_687655167964557_773410225_n.jpg

1780757_687655167964557_773410225_n.jpg

1471374_641019122586372_1976537905_n.jpg

1471374_641019122586372_1976537905_n.jpg

kurdish-girl.jpg

kurdish-girl.jpg

images.jpg

images.jpg

2yrebandan-daftar.jpg

2yrebandan-daftar.jpg

sedara.jpg

sedara.jpg

kabudwend.jpg

kabudwend.jpg

fdral-usa.jpg

fdral-usa.jpg

fdral-usa1.jpg

fdral-usa1.jpg

00001.jpg

00001.jpg

7pGgkkK81hVE-Fjqtl5IDQ.jpg

7pGgkkK81hVE-Fjqtl5IDQ.jpg

DSC_3608.JPG

DSC_3608.JPG

DSC_2479.JPG

DSC_2479.JPG

10427681_747862098610530_2677971050302488760_n.jpg

10427681_747862098610530_2677971050302488760_n.jpg

10464355_267658423422078_4809325004919760780_n.jpg

10464355_267658423422078_4809325004919760780_n.jpg

baird.jpg

baird.jpg

amesty-internashillan.jpg

amesty-internashillan.jpg

israel-teamss.jpg

israel-teamss.jpg

images.jpg

images.jpg

th.jpg

th.jpg

10665143_340655492763260_7332540939856832640_n.jpg

10665143_340655492763260_7332540939856832640_n.jpg

10522578_724902460909276_4852348319793145936_n.jpg

10522578_724902460909276_4852348319793145936_n.jpg

n4Ylin1Cau5EatRxDcR-Cg.jpg

n4Ylin1Cau5EatRxDcR-Cg.jpg

esmailnabikandi.jpg

esmailnabikandi.jpg

DSC_0176.jpg

DSC_0176.jpg

DSC_0064.jpg

DSC_0064.jpg

DSC_0037.jpg

DSC_0037.jpg

afishi-25y-gelawej-2.jpg

afishi-25y-gelawej-2.jpg

106022.jpg

106022.jpg

th.jpg

th.jpg

10427681_747862098610530_2677971050302488760_n.jpg

10427681_747862098610530_2677971050302488760_n.jpg

10494726_649714741781979_8203166235080695988_n.jpg

10494726_649714741781979_8203166235080695988_n.jpg

pirshalez (1).jpg

pirshalez (1).jpg

10401932_777051538992313_3941131562048270947_n.jpg

10401932_777051538992313_3941131562048270947_n.jpg

b_556c749d375949b9a8cc7d8a9594aa66.png

b_556c749d375949b9a8cc7d8a9594aa66.png

baird.jpg

baird.jpg

10272303_856151507732619_1688768794_o.jpg

10272303_856151507732619_1688768794_o.jpg

bottom of page