top of page

مانگرتووانی نۆروێژ کۆتاییان بە کاری خۆیان هێنا
ناوەندی هەواڵ_نۆروێژ: بەدوای ئەوەیدا کە بەرێز محەممەد سەدیقی کەبوودوەند سەرۆکی مافی مرۆڤی کوردستان بە شێوەی کاتی مانگرتنەکەی خۆی کۆتایی هێنا، چالاکانی سیاسی و مەدەنی کە بۆ داوا رەواکەی بەرێز کەبوودوەند لەبەر دەرگای وەزارەتی دەرەوەی نۆروێژ مانیان لە نانخواردن گرتبوو، دوای ٥ رۆژ کۆتاییان بە مانگرتنەکەی خۆیان هێنا.ئەوەی خوارەوە خوارەوە دەقی بەیاننامەی کۆتایی هێنانی مانگرتنەکەیە.خەلکی ئازادیخوازی کوردستان، تێکۆشەرانو ولاتپارێزانی رۆژهەڵاتی کوردستان، هەر وەک ئاگادارن لە رۆژی دووشەممەوە کۆمەڵیک لە چالاکانی سیاسی کوردو ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ پشتگیری لە دۆزی رەوای بەرێز محەممەد سەدیقی کەبوودوەند، سەرەتا لە بەردەم پارلمانی نۆروێژ بە شێوەی نارەسمیو رۆژێک دواتر دوای دانی مۆڵەتی یاسایی لە لایەن پۆلیسی نۆروێژەوە، لە بەردەم وەزارەتی دەرەوەی نۆروێژ دەستمان بە مانگرتن کرد، لە کاتی مانگرتنەکەدا دەیان کەس لە خەڵکی سڤیل، ئازادیخوازانو چالاکانی سیاسی نۆروێژی، بیانیو کورد، بەتایبەت مێدیاکانی کوردی وەک، کوردکاناڵ، کوردستان ٢٤، کوردستان، روداو و سایتەکانی کوردستان و کورد، ک د پ مێدیا، رۆژهەڵات تایمز، رۆژی کورد، رادیۆ ئاوریشەم سەردانی ئێمەیان کردو ئاگاداری بارودۆخی مانگرتووان بوونو هەواڵە پیوەندیدارەکانیان بەو پەڕی بەرپرسیارێتییەوە بڵاودەکردەوە، دەیان لاپەرە لە بەیاننامەکانی هومەن رایتسو بەیاننامەی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە سەر بەریز کەبوودوەند لە لایەن مانگرتووانەوە لە نیو خەڵکدا بڵاو کرایەوە، ئاڵاکانی کوردستان، وێنەی زیندانیانی سیاسیی، محەممەد سەدیقی کەبوودوەند، کەماڵی شەریفی سەرنجی رێبوارانو گەشتیارەکانیان بۆ لای خۆی راکیشابوو و لە لایەن مانگرتووانەوە بە شێنەیی وڵام دەدرانەوە، دوای تێگەیشتن لە مانگرتنەکە پشتیوانی خۆیان لە مانگرتووانو ویستەکانیان دەردەردەبری.. دوابەدوای شکاندنی مانگرتنەکەی بەرێز کەبوودوەند کاک خالیدی عەزیزی داوای کۆتایی هێنان بە مانگرتنی لە ئێمە کرد، ئێمەش بۆ رێزگرتن لە داوای بەرێزیانو شکاندنی مانگرتنی بەرێز کەبوودوەند بە شێوەی کاتی ئێمەش کۆتاییمان بە مانگرتنەکەمان هێنا.ئێمە لە سەر هەستین بۆ خاوەندارێتی کردن لە وڵاتپارێزانی کوردو ویستەکانیان، ئەگەر رۆژانێک مەلا ئاوارە، موعینیو کاک سمایل شەریفزادە شەوەزەنگی داگیرکەرانیان دەتاراند، ئەوە ئەوڕۆکە کاک سەدیقی کەبوودوەندو زیندانیانی سیاسیین کە بە شێوازێکی مەدەنی ویستە رەواکانیان بە سەر داگیرکەراندا سەپاندو هەقانییەتی بوونی مافی رەوایان بۆ هەموو جیهان سەلماند. سەرکەوێ خەباتی رەوای هەموو چینوتوێژەکانی کوردستانبەیاننامەی کۆتایی مانگرتووانی نۆروێژ١٠ی٦ی ٢٠١٦ی زایینی
سۆران شێرزاد
حەسەن بێورانی
محەممەد سەمەدی
رۆژین(ملوک) مورادی
موختار نەقشبەندی
سیروان بەرزگر




1/15


![]() | ![]() |
---|---|
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() |



bottom of page