top of page

٢٦ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ بهرز ڕاگیرا
٢٦ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ بهرز ڕاگیرا
لە رێورەسمێکی شایستەدا که لەلایەن کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان،یەکیهتییهکانی ژنان و لاوانی دێموکرات لە وڵاتی نۆروێژ بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز رێک خرابوو، رۆژی پێشمەرگەی کوردستان بە بەشداریی بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانو لایەنگرانی حیزب بهرز ڕاگیرا.
ئهو ڕێوڕهسمه رۆژی شەممە، ٢٢ی سەرماوەزی ١٣٩٣ی هەتاوی بە ئامادەکاریی کۆمیتەکانی حیزب دێموکراتی کوردستان، یەکیهتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانو یەکیهتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە نۆروێژ بەرێوەچوو.
سەرەتای رێورەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتیی "ئەی رەقیب" و چەند ساتێک بێدەنگیی بۆ رێزلێنان لە گیانبازییو فیداکاریی شەهیدانی رێگای ئازادیو رزگاریی کوردستان دەستی پێکرد. ئینجا پەیامی کۆمیتەی نۆروێژی حیزب لە لایەن رەزا ئەمینی، ئەندامی کۆمیتەوە پێشکەش کرا که لە بەشێکی پەیامەکەدا هاتووە: جێی خۆیەتی کە هەر لێرەوە سڵاو بنێرین بۆ بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی کوردستان، سلاو بنێرین بۆ سەرجەم زیندانیانی سیاسی، ئەو بەناحەق بەندکراوانەی کە بە نارەوا کەوتوونەتە ناو چاڵە رەشەکانی کۆماری ئیسلامی. ئەو بەندییە خۆراگرانەی کە سەرەرای زەختو گوشاری رێژیمو جەللادەکانی، زیندانیشیان کردۆتە سەنگەری دیفاع لە رزگاریو مافە رەواکانی نەتەوەکەمان. ئەو بەندکراوانەی کە بە حەق شایستەی ئەوەن پێیان بگوتری پێشمەرگەی نێو زیندان. چونکە ناوی پێشمەرگە کاڵای پر بە باڵای ئەو رۆلە نەبەزو گیان فیدایانەیە کە لە پێناو رزگاری گەلو وڵاتدا ئامادەن گیانی خۆیان پێشکەش بە خاکو خەڵکو نیشتمانەکەیان بکەن. "
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە: "لە کاتێکدا رێز لە رۆژی ناو لێنانی پێشمەرگەو هەڵکردنی ئاڵای کوردستان دەگرین، کە مهخابن تا ئێستاش گەلی ئێمە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، هەروەک رابردوو لە سەرەتاییترین مافە نەتەوایەتییەکانی بێبەش کراوە. تا ئێستاش داخوازە رەواکانی ئێمە بە گرتنو ئەشکەنجەو ئێعدامو شەهیدکردن وەڵام دەرێنەوە. تا ئێستاش کۆماری ئیسلامیی ئێران، رۆژهەڵاتی کوردستانی کردۆتە پادگانێکی گەورەی نیزامی. تا ئێستاش رێژیم حازر نەبووە دان بە بوونی ئێمەی کورد، وەک نەتەوەیەکدا بنێت. نەک هەر ئەوە، بەڵکوو هەوڵ دەدات کە بیری نەتەوەیی لەنێو گەنجو لاوەکانماندا بنبر بکات. هەر لە راستای بەلارێدا بردنی لاوەکانمانە کە رێژیم پەرە بە بڵاو بوونەوەی ماددە هۆشەبەرەکان دەدا".
لە درێژەی رێورەسمی رێزلێنان لە رۆژی ٢٦ی سەرماوەز، یەکیهتیی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانو یەکیەتیی لاوانی دێمۆکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە پەیامێکی هاوبەشدا کە لەلایەن خاتوون مەحبووبە رەحیمی بەرپرسی یەکێتیی ژنانەوە خوێندرایەوە، بەشدارییان کرد کە لە بەشێکی پەیامە هاوبەشەکەدا هاتووە: " ئێمە وەک یهكیهتیی ژنانی دێموكرات کوردستان و یەکیهتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان، وێڕای پیرۆزبایی كردنی ئهو رۆژه له سهرجهم پێشمهرگهكانی كوردستان، جارێكی دیكه پهیمان نوێ دەکەینەوە كه ههتا گهیشتن به ئازادیو رزگار یهكجاری نهتهوهكهمان له بندهستی، شان بهشانی هێزی پێشمهرگهی كوردستان له سهنگهری ههره پێشهوهی خهباتدا تێكۆشانی سیاسیو مهدهنی خۆمان بهردهوام بین".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیاندا هەردووک رێکخراوی ژنانو لاوان سەبارەت بە مانگرینی ٢٧ کەس لە بەندکراوانی کورد لە بەندیخانەی ورمێدا هاتووە: "٢٤ رۆژە کە ٢٧ کەس لە بەندکراوە سیاسییە کوردەکان لە بەندیخانەی ورمێ بۆ وەدەست هێنانی سەرەتاییترین مافەکانی خۆیان مانیان لە خواردن گرتووە، هەر بۆیە لێرەدا بەپێویستی دەزانین کە سڵاو بنێرین بۆ خۆراگریو داکۆکاریییان بۆ دەستبەسەرکردنی مافەکانیانو ئازایانە زیندانی دوژمنانیشیان کردۆتە مەیدانێکی دیکەی پێشمەرگایەتی و خۆراگری.
پێویستە بگوترێ ئەندامانی یەکێتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە نۆروێژ، بە پێشکەشکردنی چەند سروودی شۆرشگێرانە بەشدارییەکی چالاکانەیان بۆ هەرچی باشتر بەرێوەچوونی رێورەسمەکە هەبوو.
لەبرگەیهکی دیکهی ئهو ڕێوڕهسمهدا سەلاح ئیبراهیمی و تاهیر بەهرامیوەند، ئەندامانی کۆمیتەی نۆروێژ، بەدانی چەپکە گوڵ رێزیان لە چەند کەم ئەندامێکی حیزبو هونەرمەندانی بەشداربوو لەو رۆژەدا گرتو لە بەشێکی دیکەی رێورەسمی ٢٦ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی کوردستان هونەرمەندان حەسەن کۆساری، دڵدار زێباری، کارۆخ، پیران، رۆنی و ئامانج بە پێشکەشکردنی چەند سروودی شۆرشگێرانەو هەروەها چەندین گۆرانی هاوکات لە گەڵ بەشدارانی رێورەسمەکە جۆشو خرۆشیکی دیکەیان بەخشیە یادی رۆژی هەڵکردنی ئاڵاو رۆژی ناولێنانی پێشمەرگە.
هەروەها هاورێ حەکیم حوسێن زادە بە خوێندنەوەی چەند کورتە پەخشانێکی هەست بزوێن رێورەسمەکەی بەرێوەبرد.




1/28


![]() | ![]() |
---|---|
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() |



bottom of page