top of page

 

هۆکار و رێگاکانی پێشگرتن لە توندڕەوی ئایینی

 

ئەم جۆرە توندوتیژیە کە لە بیروباوەڕەوە سەرچاوە دەگرێ راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ کاریگەریی لە سەر گەلان و وڵاتانی جیهان دەبێ. توندڕەویی ئایینی تەنیا لایەنی رواڵەتی و رەفتاریی نیە بەڵکوو لایەنی فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی، ئەمنیەتی، بیروباوەڕ و سیاسیش لە خۆ دەگرێ. چارەسەریی ئەم دەردە هاوبەشە و ئەم نەخۆشیە هەمەگیرە پێویستیی بە کاری هاوبەش و هەمەلایەنەی جیهانی لە بوارەکانی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی سیاسی و ئەمنیەتی هەیە. توندوتیژی ئایینی تەنیا هەڵسوکەوتێکی هەڵە نیە بەڵکوو فەرهەنگێکی خەوشدار و بیروباوەڕێکی هەڵە و نادروستە. بە واتایەکی دیکە توندوتیژیی مەزهەبی جۆرێک لە دینداری و باوەڕمەندی بە دین بە شێوەیەکی دەمارگرژانە، نەزانانە و دوژمنکارانەیە. ئەگەر توندوتیژی تەنیا لایەنی رەفتاریی هەبایە چارەسەر کردنی ئاسانتر دەبوو بەڵام توندوتیژیی مەزهەبی جۆرێک باوەڕە. باوەڕی تەکفیری، باوەڕی توندوتیژی و باوەڕی پیرۆز کردنی جینایەت. هەر بۆیە چارەسەر کردنی ئەم باوەڕە مەزهەبیە و ئەم شێرپەنجە فیکریە پێویستیی بە هەوڵێکی زۆر و ئیرادەیەکی جیهانی لە بوارەکانی ماددی و مەعنەوی هەیە. بەربەرەکانی لە گەڵ بیر و قوتابخانەی تەکفیری کە ئەوڕۆ بە سەلەفی و وەهابی و دیوبەندی دەناسرێن کارێکی ئاسایی نیە بەڵکوو پێویستی بە زانست هەیە و دەبێ خەباتی زانستی و مەعریفی لە پێش هەموو بەرنامەکانەوە بێ. لەم وتارەدا وێڕای ئاماژە بە هۆکارەکانی ئەم نەخۆشییە ئەخلاقی و رەفتارییە رێگاکانی پێشگرتنیشی دەخەینە روو. هەندێ کەس دەڵێن کە هەژاری و هەڵاواردن و چەوساندنەوە و سەرکوت دەبنە هۆی توندوتیژی. لە راستیدا ئەمانە رەنگە ببنە زەمینەسازی توندوتیژی و ناڕەزایەتیە کۆمەڵایەتیەکان بەڵام ناتوانن ببنە هۆکاری توندوتیژیی ئایینی و مەزهەبی. خۆ دیارە هەر کەس کە هەژار بوو خۆ ئاڵای خوێنڕشتن هەڵناگرێ. کەوایە هۆکارەکانی توندوتیژی لە پەروەردەی ئایینی و کەڵکی خراپ وەرگرتن لە ئایین و دەقەکانی ئایینی دایە. بە کورتی هۆکارەکانی توندوتیژی ئایینی لەم چوار خاڵەدایە.

ئەلف. بە سیاسی کردنی ئایین

لە یەکەم رۆژەکانی خەلافەتی ئیسلامیەوە کە ئایینی ئیسلامی هاتە نێو سیاسەتەوە شەڕی(ئیرتداد) یان وەرگەڕاوان لە ئیسلام دەستی پێکرد. بە سیاسی کردنی ئایین لە مێژووی ئیسلامدا پاپۆڕی ئوممەتی موسڵمان بە دەریایەک لە خوێندا رۆیی. سیاسی کرانی دین و کێبڕکێ لە سەر دەسەڵات و خەلافەت بەڵایەکی وەهای بەسەر موسڵمانان هێنا کە هیچ شتێکی دیکە هێندە نابوودی و وێرانیی لە گەڵ خۆی نەهێنا.ئەوەندەی لە ئیسلامدا لە سەر خەلافەت شەڕکرا و خوێن رژا لە سەر هیچ شتێکی دیکە خوێن نەڕژا. نە تەنیا ئیسلام بەڵکە هەر ئایینێکی دیکە ئەگەر تێکەڵ بە سیاسەت بکرێ توندوتیژیی لێ بەرهەم دێت، چونکە سیاسەت بە هێز و دەسەڵاتەوە گرێ دراوە. سیاسەت بە بێ زۆر و فشار و حوکم کردن بەڕێوە ناچێ بەڵام دین و ئەوەی لە دین فێر دەکرێ تەنیا لایەنی ئەخلاقی و مەعنەوی و باوەڕیی هەیە. باوەڕ و ئەخلاق بە پێچەوانەی سیاسەت لە گەڵ زۆر و فشار و حوکم بە سەردا کردن و توندوتیژی نایەتەوە و زۆر و فشار باوەڕمەندان لە ئایین دوور دەکاتەوە. بە شایەتی مێژوو توندڕەوی و بە سیاسی کردنی ئایین بەردەوام خەساری لە کۆمەڵگای ئیسلامی داوە بە جۆرێک کە کۆمەڵگای ئیسلامی لە هەموو قۆناغەکاندا لەو زەرەرە بێ بەش نه‌بووه‌.بۆچی ئایینی سیاسی مه‌ترسیدار و ماڵوێرانکه‌ره‌؟ بۆچی له‌ شه‌ڕی نه‌هره‌واندا سه‌ری نزیکه‌ی ٢٠٠هه‌زار که‌س ده‌په‌ڕێندرێ؟ بۆچی له‌ دوازده‌ له‌شکری بێ ره‌حمی خه‌لیفه‌ی یه‌که‌م بۆ کوشتنی موسڵمانان به‌ تۆمه‌تی وه‌رگه‌ڕان له‌ ئیسلام که‌ڵک وه‌رده‌گیرێ؟ و هه‌موو دژبه‌رانی خه‌لیفه‌ به‌ ناوی مورته‌ده‌وه‌ ده‌کوژرێن؟ بۆچی به‌ درێژایی مێژووی خه‌لافه‌تی ئیسلام هه‌ر له‌ سه‌ره‌وه‌ تا خوارێ، له‌ خه‌لیفه‌ی یه‌که‌مه‌وه‌ بگره‌ تا خه‌لافه‌تی عوسمانی و هه‌تا ئێستاش گیان و ماڵی موسڵمانان له‌ سه‌ر ئایینی سیاسی

به‌ تاڵان ده‌برێ؟وڵامه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئایین کاری سیاسی نیه‌ به‌ڵکوو قوتابخانه‌یه‌کی په‌روه‌رده‌ و ئه‌خلاقیه‌. کاتێک که‌ ئایین قه‌واره‌یه‌کی سیاسیی نیه‌ و یاسایه‌کی سیاسیی روونی نیه‌ ، ئه‌گه‌ر ئه‌و دووه‌ تێکه‌ڵ بکرێ ئاکامه‌که‌ی ده‌بێته‌ ئه‌وه‌ که‌ خه‌لیفه‌ و ده‌سه‌ڵاتدار وه‌کوو وته‌بێژ و تیوریسیینی دینی ده‌رکه‌وێ. بۆیه‌ ئاکامه‌که‌ی ده‌بێته‌ ئه‌وه‌ی که‌ هه‌موو کاره‌کان به‌ پێی خواست و حه‌زی خه‌لیفه‌ به‌ڕێوه بچێ و له‌ ئاکامدا ده‌سه‌ڵات ده‌بێته‌ ده‌سه‌ڵاتی تاکه‌که‌سی. ده‌سه‌ڵاتی تاکه‌که‌سییش ئه‌نجامه‌که‌ی ده‌بیته‌ دیکتاتۆری و سه‌رکوت. بۆیه‌ من پێم وایه‌ که‌ دین له‌ سیاسه‌ت جودایه‌. ئایین قوتابخانه‌یه‌که‌ بۆ په‌روه‌رده‌ی مرۆڤه‌کان نه‌ک دروست کردنی شار و شه‌قام و به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا.هه‌روا که‌ باس کرا سیاسه‌ت گرێدراوی هێزه‌ به‌ڵام ئایین به‌ مه‌عنه‌ویه‌ته‌وه‌ به‌ستراوه‌.سیاسه‌ت به‌ هێز و ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ په‌ره‌ ده‌ستێنی به‌ڵام دین به‌ مه‌نتق و قه‌ناعه‌ت پێ هێنان. هه‌رکات بانگهێشت بۆ ئایین تێکه‌ڵ به‌ زۆر و توندوتیژی بوو ناحه‌ز و بێزراوی ده‌کا، بێ باوه‌ڕ و بێ بایه‌خی ده‌کا. چونکه‌ ئه‌و بانگهێشتنه‌ هه‌وڵێکه‌ بۆ چوونه‌ نێو ناخی مرۆڤه‌کان بۆ دروست کردنی که‌سایه‌تییه‌کی به‌رز و هه‌ڵکه‌وتوو و ئاڵۆگۆڕ له‌ هه‌موو لایه‌نه‌کانی ره‌فتاری و خوو و خده‌ی تاکه‌که‌سی و گه‌یاندنی مرۆڤ به‌ روانینێکی نوێ.ئه‌م بانگهێشته‌ هه‌وڵ ده‌دا کۆمه‌ڵگا له‌ بیروباوه‌ڕی کۆن و به‌ میرات به‌ جێ ماو دوور بخاته‌وه‌. خه‌ڵکی موسڵمان ده‌بێ له‌ هه‌ر کوێ و له‌ هه‌ر بارودۆخێکدا په‌روه‌رده‌ و ئه‌خلاقی ئیسلامی بپارێزن، به‌ واتایه‌کی دیکه‌ ئایین بۆ په‌ره‌پێدانی چاکه‌یه‌ نه‌ک پێکهێنانی حکوومه‌تێکی خراپ. دیاره‌ مرۆڤه‌ چاکه‌کان ده‌توانن دسه‌ڵات پێک بێنن و به‌ ره‌وشتی به‌رزی ئینسانی و ئیسلامی ده‌سه‌ڵاتداری بکه‌ن به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که‌ ئه‌مر و فرمان له‌ دیندا ده‌که‌ن ناتوانن به‌ چاکه‌ و دادپه‌روه‌رانه‌ ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه‌ به‌رن. بۆیه‌ کاتێک ده‌توانین له‌ توندوتیژی و توندڕه‌وی ئایینی دوور بکه‌وینه‌وه‌ که‌ دین له‌ سیاسه‌ت جودا بکه‌ینه‌وه‌. له‌م حاڵه‌ته‌دا توندڕه‌وه‌کان ناتوانن له‌ ئایین بۆ توندوتیژی که‌ڵک وه‌ربگرن. به‌م شێوه‌ پێش به‌وه‌ش‌ ده‌گیردرێ که‌ وه‌کوو که‌ره‌سه‌ له‌ دین و ئایین که‌ڵک وه‌ربگیرێ. به‌واتایه‌کی دیکه‌ کۆمه‌ڵگا ئیسلامیه‌کان وه‌کوو کۆمه‌ڵگاکانی دیکه‌ پێویستییان به‌ دیموکراسی هه‌یه‌ تا مافه‌کانی شارۆمه‌ندان رێزی لێ بگیردرێ و ئازادیی دین و مه‌زهه‌بیشی تێدا بپارێزرێ. ئایا ده‌کرێ ئه‌و وتانه‌ی که‌ سه‌دان ساڵ له‌وه‌پێش وتراون راست و دروست چه‌ند سه‌د ساڵ دواتر بنووسرێنه‌وه‌؟ جیا له‌وه‌ ئه‌و وته‌ و حه‌دیسانه‌ی رابردوو مه‌به‌ستی توندی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییشی تێدایه‌. بۆیه‌ هه‌بوونی ئه‌و وتانه‌ له‌ نێو ده‌قه‌ ئایینیه‌کاندا بۆ خۆی یه‌کێک له‌ هۆکاره‌کانی توندوتیژی و توندره‌ویی ئایینین. بیروباوه‌ڕی که‌سانێک وه‌کوو بن لاده‌ن، مه‌لا عومه‌ر، ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی، خومه‌ینی و خامنه‌یی له‌ نێو ئه‌و ده‌قانه‌دا زۆرن و به‌ پشت به‌ستن به‌و ره‌وایه‌ت و قسانه‌ سێداره‌کانیان هه‌میشه‌ ئاماده‌یه‌ و خه‌ڵک ده‌گرن و سه‌ری ده‌بڕن و له‌ سێداره‌ی ده‌دن یان ده‌یکه‌نه‌ کۆیله‌ی خۆیان. مه‌به‌ست له‌و روونکردنه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ بڵێین بیری ته‌کفیری ئیزنی کوشتن و به‌ تاڵان بردنی ماڵی خه‌ڵک و له‌ یه‌ک قسه‌دا، کرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌کان و توندڕه‌وییه‌ ئایینیه‌کان هه‌مووی له‌و ره‌وایه‌ت و قسانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێ که‌ تێکه‌ڵن به‌ چه‌واشه‌کاری و گه‌نده‌ڵیی سیاسی و تائیفی. که‌وابوو نابێ رێگا بدرێ که‌ ئه‌و ره‌وایه‌تانه‌ به‌ بچنه‌ ناو ده‌قه‌ ئایینیه‌کان و به‌ بێ ئاماژه‌ کردن به‌ قورئان ئه‌حکامی دینیی لێ به‌رهه‌م بهێنرێ.

ب. بوونی فتوا نه‌زانانه‌و دواکه‌وتوه‌کان

نموونه‌ی ئه‌م فتوایانه‌ به‌ دژی شیعه‌کان و سونیه‌کان زۆرن. بیروباوه‌ڕی ده‌مارگرژانه‌ و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌ندێشه‌ دواکه‌وتوه‌کان ئاکامی ئه‌و فتوا هه‌ڵانه‌ن. بۆ وێنه‌ له‌ فتوای ئه‌و که‌سانه‌دا په‌یکه‌رتاشی، وێنه‌کێشان، ئارایشگه‌ری،مووسیقا،سینما، کراوات، ریش تاشین و چوونه‌ سه‌رقه‌بران و سه‌دان بابه‌تی دیکه‌ش به‌ حه‌رام ده‌زانرێ. هه‌ر بۆیه‌ یه‌کێک له‌ رێگاکانی به‌ربه‌ره‌کانی له‌ گه‌ڵ توندڕه‌ویی ئایینی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و فتوایانه‌ به‌ وه‌حی خودایی له‌ قه‌ڵه‌م نه‌درێ و موسڵمانان رێگا به‌ خۆیان بده‌ن که‌ له‌ سه‌ر ئه‌و بابه‌تانە بیر بکه‌نه‌وه‌ و هه‌ر وا کوێرکوێرانه‌ وه‌شوێن ئه‌و فتوایانه‌ نه‌که‌ون و هه‌رکات فتوایه‌کیان به‌ دژی بایه‌خه‌ مرۆییه‌کان زانی قه‌بووڵی نه‌که‌ن و ره‌دی بکه‌نه‌وه‌.

د. خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ و ناڕاست له‌ سه‌رچاوه‌ ئایینیه‌کان له‌ کێشمه‌کێشه‌کانی ناوچه‌یی

ساڵه‌هایه‌ که‌ رکه‌به‌رایه‌تیی شیعه‌ و سوننی چووته‌ قۆناغێکی دیکه‌وه‌. ئێران و عه‌ره‌بستانی سعوودی به‌ یارمه‌تی کردنی لایه‌نه‌کانی به‌شدار له‌ شه‌ڕی ناوخۆیی له‌ سووریه‌، عێراق، لوبنان و ئه‌فغانستان و پاکستان شه‌ڕێکی نیابه‌تی له‌ گه‌ڵ یه‌کدا ده‌که‌ن. و به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی خۆیان و به‌ پووڵ و به‌ چه‌ک ئه‌و شه‌ڕانه‌ زیاتر هه‌ڵده‌گیرسێنن و به‌ هه‌ڵخراندنی هه‌ستی لاوه‌کان ده‌ریایه‌کیان له‌ خوێن وه‌رێ خستووه‌. ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ نایانهه‌وێ که‌ شیعه‌ و سوننی پێکه‌وه‌ له‌ ته‌نیشت یه‌کدا وه‌کوو مرۆڤ بژین، له‌ حاڵێکدا پێکه‌وه‌ ژیانی ئاشتی خوازانه‌ی گه‌لان و ئایینه‌ جۆراوجۆره‌کان له‌ بابه‌ته‌ گرینگه‌کانی ئه‌وڕۆیه‌ و له‌ پێویستییه‌کانی مرۆڤ و کۆمه‌ڵگای ئه‌وڕۆیه‌. گه‌شه‌ و پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگای ئه‌وڕۆ به‌ تایبه‌تی له‌ بواری تکنۆلۆژی و رایه‌ڵه‌کانی پێوه‌ندیدار مرۆڤه‌کانی له‌ ئاستی جیهانیدا لێک نزیک کردوەته‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ پێکه‌وه‌ ژیانی ئاشتیخوازانه‌ له‌ نێوان ئایین و مه‌زهه‌به‌ جۆربه‌جۆره‌کاندا زیاتر له‌ رابردوو پێویستی به‌ زانیاری و ناسین و لێک تێگه‌ییشتن هه‌یه‌. دیالۆگ و وتووێژی نێوان ئایین و مه‌زهه‌به‌کان یه‌کێک له‌ رێگاکانی به‌ربه‌ره‌کانی له‌ گه‌ڵ توندڕه‌وییه‌. ئه‌وڕۆ ته‌ندڕه‌وی و زێده‌خوازیی ئایینی یه‌کێک له‌ له‌مپه‌ره‌کانی به‌رده‌م وه‌دیهاتنی ئاشتییە له‌ جیهاندا.توندڕه‌ویی ئایینی یه‌کێک له‌ چالشه‌ پڕکێشه‌کانه‌ که‌ جیهانی ئه‌وڕۆ له‌ گه‌ڵیدا ده‌سته‌ویه‌خه‌یه‌.له‌وه‌ی که‌ تا ئێستا باس کرا به‌و ئاکامه‌ ده‌گه‌ین که‌ هۆکاره‌کانی توندڕه‌ویی مه‌زهه‌بی بریتین له‌ ؛ به‌ سیاسی کردنی دین و ئایین، هه‌بوونی هه‌ندێ ده‌قی خه‌وشدار و ناڕوون له‌ سه‌رچاوه‌ دینیه‌کاندا، بوونی فتوا دواکه‌وتوانه‌ و ده‌مارگرژانه‌، و رکه‌به‌رایه‌تیی سیاسی و ناوچه‌یی له‌ نێوان ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌ پارێزه‌ری دین ده‌زانن و که‌ڵک وه‌رگرتنی خراپ له‌ دین له‌ نێو ئه‌و لاوانه‌ی که‌ هه‌ستی دیندارییان هه‌یه‌. بۆ پێشگرتن له‌ توندڕه‌ویی دینی جگه‌ له‌ چالاکیی سه‌ربازی و ماڵی و فه‌رهه‌نگی له‌ گه‌ڵ ئه‌م تاعوونه‌دا، ده‌بێ دین له‌ سیاسه‌ت جیا بکرێته‌وه‌. هه‌ندێ ده‌قی ناڕاست و هانده‌ری توندوتیژی وه‌کوو ره‌وایه‌ت و فتواکان لە نێوەرۆکی دین جیا بکرێنەوە و‌ وه‌لابنرێن. له‌ کۆتاییدا پێش به‌ رکە‌به‌رایه‌تیی سیاسی له‌ نێوان شیعه‌ و سوننی له‌ ناوچه‌که‌دا بگیردرێ و رێگا نه‌درێ که‌ڵکی خراپ له‌ دین وه‌ربگرن. کارێک بکه‌ین که‌ راوچیانی دین نه‌توانن به‌ ئاسانی لاوه‌کانمان راو بکه‌ن.

حەسەن بێورانی                                                                               

لە ژماره‌ ٦٩٦ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه‌

 

13413088_1167530979976971_8884583110802294845_n.jpg

13413088_1167530979976971_8884583110802294845_n.jpg

13432361_1167531233310279_4513431985125774866_n.jpg

13432361_1167531233310279_4513431985125774866_n.jpg

.jpg

.jpg

.jpg

.jpg

DSC05533.JPG

DSC05533.JPG

.

.

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">دوو دێموکراتەکە موژدەی یەکگرتنەوە دەدەن </marquee> </font>

.jpg

.jpg

.

.

.

.

<font color="red" size="5"> <marquee direction="right">خالید عه‌زیزی: ئینسانییه‌ت زۆر له‌ حیزبایه‌تی گه‌وره‌تره‌، ئه‌گه‌ر قه‌راره‌ حیزبایه‌تی ئێمه‌ ئینسانه‌کان خراپ بکاو دایم له‌ دژی یه‌کتر بین ئه‌وه‌ حیزبایه‌تییه‌کی خراپه‌ </marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانێکی گه‌وره‌ له‌ هه‌ولێر </marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">ڕاپۆرتێک لە سەر مانگرتنی کۆمەڵێک لە کوردسانی دانشتووی نۆروێژ، سەبارەت بە ئێعدامی لاوانی کورد لە ئێران </marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">ئێعدامی لاوانی کورد ناڕه‌زایه‌تیی ئاشکرای خه‌ڵکی مه‌ریوانی لێ که‌وته‌وه‌ </marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">لاوانی کورد هێرشیان کردە سەر باڵوێزخانەی ئێران لە پاریس </marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">شێرکۆ مەعارفی، زیندانیی سیاسیی کورد لەسێدارە درا </marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right"> له‌ شاری هه‌ولێر، پێته‌ختی هه‌رێمی کوردستان خۆپیشاندانێکی هێمنانه‌ بۆ مه‌حکومکردنی کۆماری ئیسلامی سه‌باره‌ت به‌ به‌رده‌وامیی له‌ ئێعدامی لاوانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ڕێوه‌ چوو. </marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌ کۆیه‌ بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌ ئێعدامی لاوانی کورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان </marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">سیاسه‌تی‌ تاران به‌رامبه‌ر خۆرهه‌ڵاتی‌ كوردستان </marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">مۆتەکەی ئێعدام لە سەر رۆژهەڵاتی کوردستان/ گیانی حەبیب، لوقمان و زانیار لە مەترسی دایە </marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">١٦تن در زاهدان در یک "اقدام مقابله به مثل" اعدام شدند </marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">گیانبەختکردووانی ئەمڕۆی بانە پێشمەرگەی باڵێکی کۆمەڵە بوون </marquee> </font>

images.jpg

images.jpg

10747778805_7a3cd59b2e_s.jpg

10747778805_7a3cd59b2e_s.jpg

1925802_Page__2.jpg

1925802_Page__2.jpg

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">گزارش احمد شهید: تداوم نقض حقوق بشر در ایران </marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right"> کوژرانی تازه‌لاوێکی کورد به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌ سه‌رده‌شت </marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right"> لە نامەیەک دا بۆ ئەنترپۆل، حیزبی دێموکراتی کوردستان داوای دەسبەسەرکردنی قاتڵی شەهید قاسملوو دەکا </marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">ڕێ و ڕەسمی ڕێزلێنان لە تێکۆشەری دێرین ماموەستا عبداللە حەسەن زادە لە وڵاتی نۆروێژ</marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">سێهەمین کۆنفڕانسی یەکێتی لاوانی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ، بەڕێوەچوو</marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">ئاڵۆزکاری و دەست تێوەردانی سیاسی لە لایان کۆماری ئئسلامیەوە لە ناو عەراق و هەرێمی کوردستان</marquee> </font>

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">ئەوانەی ئەوڕۆیان ساز کرد. ئەوانەی هەرگیز نامرن</marquee> </font>

pyawani kord.jpg

pyawani kord.jpg

<font face="Unikurd Web, arial"> <font color="red" size="5"> <marquee direction="right">چالاکە دێپلوماسیەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە وێنە لە سەر فليكه ر</marquee> </font>

images.jpg

images.jpg

202.jpg

202.jpg

10343046_913168378699987_2811835015094240474_n.jpg

10343046_913168378699987_2811835015094240474_n.jpg

10574266_906804679336357_5504101170999927546_n.jpg

10574266_906804679336357_5504101170999927546_n.jpg

DSC_0176.jpg

DSC_0176.jpg

DSC_0035.jpg

DSC_0035.jpg

afishi-25y-gelawej-1.jpg

afishi-25y-gelawej-1.jpg

10524961_763926203670786_171416975_n.jpg

10524961_763926203670786_171416975_n.jpg

10529560_763928467003893_2070118452_n.jpg

10529560_763928467003893_2070118452_n.jpg

natanyaho.jpg

natanyaho.jpg

10410859_306899382805538_6078530628159248056_n.jpg

10410859_306899382805538_6078530628159248056_n.jpg

10494726_649714741781979_8203166235080695988_n.jpg

10494726_649714741781979_8203166235080695988_n.jpg

10401932_777051538992313_3941131562048270947_n.jpg

10401932_777051538992313_3941131562048270947_n.jpg

beshkachiii.jpg

beshkachiii.jpg

bername.jpg

bername.jpg

b_556c749d375949b9a8cc7d8a9594aa66.png

b_556c749d375949b9a8cc7d8a9594aa66.png

sahid-khalidaziz.jpg

sahid-khalidaziz.jpg

1521719_647676198645949_1864520131_n.jpg

1521719_647676198645949_1864520131_n.jpg

last ned.jpg

last ned.jpg

10747778805_7a3cd59b2e_s.jpg

10747778805_7a3cd59b2e_s.jpg

1780757_687655167964557_773410225_n.jpg

1780757_687655167964557_773410225_n.jpg

1471374_641019122586372_1976537905_n.jpg

1471374_641019122586372_1976537905_n.jpg

kurdish-girl.jpg

kurdish-girl.jpg

images.jpg

images.jpg

2yrebandan-daftar.jpg

2yrebandan-daftar.jpg

sedara.jpg

sedara.jpg

kabudwend.jpg

kabudwend.jpg

fdral-usa.jpg

fdral-usa.jpg

fdral-usa1.jpg

fdral-usa1.jpg

00001.jpg

00001.jpg

7pGgkkK81hVE-Fjqtl5IDQ.jpg

7pGgkkK81hVE-Fjqtl5IDQ.jpg

DSC_3608.JPG

DSC_3608.JPG

DSC_2479.JPG

DSC_2479.JPG

10427681_747862098610530_2677971050302488760_n.jpg

10427681_747862098610530_2677971050302488760_n.jpg

10464355_267658423422078_4809325004919760780_n.jpg

10464355_267658423422078_4809325004919760780_n.jpg

baird.jpg

baird.jpg

amesty-internashillan.jpg

amesty-internashillan.jpg

israel-teamss.jpg

israel-teamss.jpg

images.jpg

images.jpg

th.jpg

th.jpg

10665143_340655492763260_7332540939856832640_n.jpg

10665143_340655492763260_7332540939856832640_n.jpg

10522578_724902460909276_4852348319793145936_n.jpg

10522578_724902460909276_4852348319793145936_n.jpg

n4Ylin1Cau5EatRxDcR-Cg.jpg

n4Ylin1Cau5EatRxDcR-Cg.jpg

esmailnabikandi.jpg

esmailnabikandi.jpg

DSC_0176.jpg

DSC_0176.jpg

DSC_0064.jpg

DSC_0064.jpg

DSC_0037.jpg

DSC_0037.jpg

afishi-25y-gelawej-2.jpg

afishi-25y-gelawej-2.jpg

106022.jpg

106022.jpg

th.jpg

th.jpg

10427681_747862098610530_2677971050302488760_n.jpg

10427681_747862098610530_2677971050302488760_n.jpg

10494726_649714741781979_8203166235080695988_n.jpg

10494726_649714741781979_8203166235080695988_n.jpg

pirshalez (1).jpg

pirshalez (1).jpg

10401932_777051538992313_3941131562048270947_n.jpg

10401932_777051538992313_3941131562048270947_n.jpg

b_556c749d375949b9a8cc7d8a9594aa66.png

b_556c749d375949b9a8cc7d8a9594aa66.png

baird.jpg

baird.jpg

10272303_856151507732619_1688768794_o.jpg

10272303_856151507732619_1688768794_o.jpg

bottom of page