top of page

!کارەساتی وییەن، تاوانێکی لە بیرنەکراو
بیست وشەش ساڵ لەمەوبەر، واتە ۲۲پوشپەری،۱۳٦۸دوژمنانی کورد و مرۆڤایەتی لە کاتێکداسکرتێری گشتی حیزبی دێموکرات بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری مەسەلەی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە گەڵ "دیپلومات- ترۆریسته‌کانی" کۆماری ئیسلامی کە سەرقاڵی وتووێژ ده‌بێ به‌داخێکی گرانه‌وه جه‌سته‌ی له لایه‌ن هه‌یئه‌تی به ناو وتووێژ کاری کۆماری ئیسلامیەوە شەلاڵی خوێن ده‌کەن ومامۆستاو زانای بلیمه‌تی گه‌له‌که‌مان دوکتۆر قاسملوومان لێده‌ستێنن. بەم شێوەیە دڕندەکان وتاریکی په‌ره‌ستان جینایه‌تێکی سامناک ده‌خولقێنن.
گەلی کورد لە مێژوودا سەلماندوویەتی کە گەلێکی ئازادیخواز و ئاشتیخوازە. مخابن دۆستی کەم هەبووە، بەڵام دوژمنی زۆر بووە. ئەم گەلە بۆ ئازادی و رزگاری نیشتمان ئەوەندە خەباتی کردوە ئەوەندە قوربانی داوە، نەک لە کوردستانی داگیرکراو کە بست بە بست ئەم خاکە بە خوێنی پاکی ڕۆڵە نیشتیمان پەروەرەکانی، نەخشی سووری مێژووی لە سەر دراوە. تەنانەت داگیرکەرانی کوردستان لە دەرەوەی ئەم نیشتمانە داگیرکراوەش خوێنی پاکی ڕۆڵە زانا و ڕۆشنبیرو و بلیمەتەکانی ئەم گەلە دەرێژن. بە هەزاران کیلومتر دوورتر لە کوردستان، لە وڵاتانی بە ناو ئازاد و دێموکرات‌دا، خوێنی سەرکردەو وتێکۆشەرانی، بە فێل و دەهۆ دەرێژن. به ترۆرکردنی قاسملوو، دوژمن توانی گورزێکی قورس و جگه‌ربڕ له بزووتنه‌وه‌ی کورد‌و به تایبه‌تی حیزبی دێموکرات بوه‌شێنێ. بەڵام مه‌به‌ستی کۆماری ئیسلامی له ئه‌نجامدانی ئه‌و جنایه‌ته ئه‌وه‌بوو که بۆ هه‌میشه ئاگری خه‌بات بۆ رزگاری، دێموکڕاسی و مافهنهتهوایهتیه کان له رۆژهەلاتی کوردستان خه‌فه‌بکات. به‌ڵام ئێستا ئه‌وه چاک ده‌رکه‌وتووه که ئه‌و ئامانجانه‌ی که قاسملوو خه‌باتی بۆ ده‌کردن و ژیان و گیانی له پێناویان‌دا دانا، بوونه‌ته ئامانجی سیاسیی هه‌موو ڕۆڵه‌کانی گه‌لی کورد‌و سه‌رجه‌م ئازادیخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان. کۆماری ئیسلامی ئێران کە بۆ تەواوی دونیا بوەتە سەرچاوە و لانەی ترۆر و تۆقاندن و تێکدان، هەر وەها ناتوانی لە دەست ئەم کردەوە ڕەشە کوژیە رزگاری بێ و بۆ هەتا هەتایە لەکەیەکی ڕەشە لە نێوچاوانی کۆماری ئیسلامی و هەر وەها شەرمەزاری بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و بە تایبەت وڵاتی ئوتریش کە لە ئاست ئەم کارساتە دژە مرۆڤانەیە بێ دەنگیان هەڵبژارد دەمێنیتەوە. پاش نزیک بە سێ دەیە لەم رووداوە، وه‌زعی ئێستای ئێران ئه‌وه ده‌رده‌خات که کۆماری ئیسڵامی ئێران ئیستبدادیکی مه‌زهه‌بییه که هیچ داهاتوویه‌کی نیه و تەنانت ئه‌مرۆ ناوی د.قاسملوو بۆته سه‌رمه‌شق و ئیلهام به‌خشی خه‌بات بۆ هه‌موو تێکۆشه‌رانی رێگای ئازادی، دێموکراسی و دادپەروەری له رۆژهەلاتی کوردستان و ناوی دوکتۆر قاسملوو بیر و ئامانجەکانی هەموو ڕۆژێک وەک تیشکی خۆر لە بەربەیان هەڵدێ و بوەتە هیوا و ئۆمێدیکی گەورە بۆ خەڵکی کوردستان و بوەتە بڵێسەیەکی ئاگراوی بۆ داگیرکەران و شەو پەرەستان.
روحی دوکتۆر قاسملوو و هاوڕێیانی شاد و یادیان بەرزو بەرزتر بێ
( حسن بێورانی (قرە نی



![]() | ![]() |
---|---|
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() |



bottom of page