top of page

جەعفەر سه‌حراروودی ئه‌و که‌سه نه‌بوو پێ بنێته سه‌ر فه‌ڕشی سووری کورد
رۆژی هه‌ینی ٢٦ ی دێسامبری ٢٠١٤ی زایینی، هه‌یئه‌تێکی مه‌جلیسی شووڕای ئیسلامیی ئێران به سه‌رۆکایه‌تیی عه‌لی لاریجانی سه‌رۆکی پارلمانی ئێران له چوارچێوه‌ی سه‌فه‌رێكی چه‌ند رۆژه‌دا بۆ عیراق، پاش سه‌ردانی به‌غدا، به‌مه‌به‌ستی دیدار و چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان گه‌یشته سلێمانی و پاشانیش سه‌ردانی هه‌ولێری پێته‌ختی باشووری کوردستانی کرد. لاریجانی و وه‌ڤدی هاوڕێی له‌و سه‌فه‌ره‌دا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حکومی و حیزبیی هه‌ره پایه‌به‌رزی باشووری کوردستان دیدار و چاوپێکه‌وتنی ئه‌نجام دا و هه‌ردوولا ئه‌م سه‌ردانه‌یان به رووداوێکی گرینگ له تۆماری پێوه‌ندییه‌کانی نێوان باشووری کوردستان و کۆماری ئیسلامی له قه‌ڵه‌م دا
ئه‌وه که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وه‌ک قه‌واره‌یه‌کی ره‌سمی و دانپێدانراوی سیاسی پێوه‌ندیی ره‌سمیی له ئاستی هه‌ره باڵادا له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه و ده‌وڵه‌تانی دراوسێدا هه‌بێ، به‌تایبه‌تی له هه‌لومه‌رجی ئێستای ناوچه‌دا که باشووری کوردستان نه‌خشی هه‌ره گرینگی له شه‌ڕ به‌دژی داعشدا له‌سه‌ر شانه، نه‌ک هه‌ر شتێکی سروشتی و ئاسایی، بگره پێویست و به‌جێشه. کۆماری ئیسلامی‌یش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که سیاسه‌تێكی ده‌غه‌ڵکارانه و تێکده‌رانه‌ی له ناوچه‌دا هه‌یه و رابردوویه‌کی دوورودرێژیشی له سه‌رکوت و دژایه‌تی و پیلانگێڕی به‌دژی گه‌لی کورد هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه که دراوسێیه‌کی گرینگی هه‌رێمی کوردستانه له‌و قاعیده‌یه ئیستسنا نیه و بوونی پێوه‌ندی له‌نێوان حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ئێران، تا ئه‌و کاته‌ی ئه‌و پێوه‌ندییه به‌زیانی به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد یان له‌سه‌ر حیسابی به‌شێك له کورد نیه، شتێکی ئاساییه. ته‌نانه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه که کۆماری ئیسلامی رێژیمێکه که له وڵاتی خۆیدا حاشا له پرسی کورد وه‌ک پرسێكی سیاسی ده‌کا و نه‌یارانه‌ترین و نائیسانیترین سیاسه‌تی سه‌رکوت و ته‌بعیز به‌دژی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا به‌ڕێوه ده‌با، ئه‌وه که به‌رپرسانی هه‌ره پایه‌به‌رزی کۆماری ئیسلامی له دیدار و سه‌ردانه‌کانیاندا بۆ هه‌رێمی کوردستان دان به داموده‌زگا شه‌رعییه‌کانی کورد دابنێن و به‌ڕه‌سمی له‌ژێر ئاڵای کوردستان دابنیشن، جێگای سه‌رنج و به‌قازانجی پرسی کورد به‌گشتییه.
ئه‌وه که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هێزه‌کانی ئه‌و به‌شه له کوردستان له‌پێوه‌ندییه‌کانیاندا له‌گه‌ڵ رێژیمێکی وه‌ک کۆماری ئیسلامی به‌چه‌شنێک مامه‌ڵه بکه‌ن که ئه‌و پێوه‌ندییانه به قازانجی جێگه و پێگه‌ی خۆیان ته‌واو بێ و زیانیشی بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له ته‌واوه‌تیی خۆیدا نه‌بێ، بابه‌تێکه که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و لێپرسراوانی کورد له باشووری کوردستان بۆخۆیان لێی به‌رپرسیارن و هه‌روه‌ک گوترا خودی دیدار و سه‌ردانه‌که‌ی لاریجانییش بۆ هه‌رێمی کوردستان شتێکی ئاساییه. شتێک که به‌ڵام ئاسایی و جێگای په‌سند نه‌بوو، پێکهاته‌ی هه‌یئه‌تی کۆماری ئیسلامی و بوونی محه‌مه‌د جه‌عفه‌ریی سه‌حراروودی له ریزی هه‌ره پێشه‌وه‌ی ئه‌و هه‌یئه‌ته‌دا بوو که لانیکه‌م بۆ گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان وه‌ک ناهه‌قی و ناڕه‌واییه‌ک دێته به‌ر چاو و سه‌رچاوه‌ی پرسیار و گله‌یی نیشتمانپه‌روه‌ران و به‌گشتی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له حکومه‌تی هه‌رێمه.
راسته که سه‌حراروودی ئێستا ره‌ئیسی ده‌فته‌ری سه‌رۆکی پارلمانی ئێرانه و به‌و جێگه و پێگه‌یه‌شه‌وه که وه‌ک خه‌ڵاتی خۆشخزمه‌تییه دژه ئینسانییه‌کانی رابردووی به نسیبی بووه، سه‌یر نیه که بۆ ئه‌و جۆره سه‌فه‌ر و سه‌ردانانه یاوه‌ریی عه‌لی لاریجانی بکا، به‌ڵام ئایا سه‌حراروودی ئه‌و که‌سه بوو که رێگای پێ بدرێ پێ بخاته سه‌ر فه‌ڕشی سووری حکومه‌تی کوردی و ئایا ئیمکانی ئه‌وه نه‌بوو که پێش به به‌شداریی ئه‌و له‌و سه‌فه‌ره‌دا بگیرێ؟
سه‌حراروودی که پێشتر یه‌كێک له فه‌رمانده‌رانی سوپای پاسداران و پاشان جێگری ئه‌منیه‌تی نێوخۆیی شورای عالیی ئه‌منیه‌تی میللیی بووه، هه‌ر ئه‌و که‌سه‌یه که له جێبه‌جێ کردنی پیلانی تێرۆری رێبه‌ری خۆشه‌ویست و لێوه‌شاوه‌ی حیزبی دێموکڕات، دوکتور عه‌بدولڕه‌حمانی قاسملوودا نه‌خشی پله یه‌کی گێڕاوه. به‌و جۆره که لێکۆڵینه‌وه پۆلیسی و رۆژنامه‌وانییه‌کانی ئوتریشی ئاشکرایان کرد و به‌پێی ئه‌و ئاکامگیرییه‌ی له کاسێته‌کانی دوایین وتووێژی دوکتور قاسملوو له‌گه‌ڵ نێردراوانی کۆماری ئیسلامی ده‌کرێ، سه‌حراروودی هه‌م له گفتگۆکاندا به‌رپرسایه‌تییه‌کی پله یه‌که‌می هه‌بووه، هه‌م بۆخۆیشی یه‌کێک له‌و که‌سانه بووه که ته‌قه‌ی له دوکتور قاسملوو کردووه و راسته‌وخۆ ده‌ستی له شه‌هیدکردنیدا هه‌بووه. ته‌نانه‌ت سه‌رباری هه‌موو ئه‌و سات و سه‌ودایه که پاش تێرۆره‌که مه‌قاماتی ده‌وڵه‌تی ئوتریش به خوێنی دوکتور قاسملوو و کاک عه‌بدوڵڵا قادریی هاوڕێی‌یان کرد، رۆژی ٢٢ی دێسامبری ١٩٨٩ به‌رپرسانی قه‌زایی و پۆلیسیی ئوتریش حوکمێکی جه‌لبیان بۆ سه‌حراروودی که بۆخۆی له‌کاتی تێرۆره‌که‌دا بریندار ببوو، ده‌رکرد، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر پێشتر ناوبراو به‌ره‌و تاران ئیسکۆرت کرابوو و به‌هۆی هه‌موو ئه‌و که‌ین و به‌ین و شانتاژانه‌وه که له مانگ و ساڵه‌کانی دوای تێرۆره‌که‌دا باڵی به‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌کانی ئوتریش و ئێران‌دا کێشا، ناوبراو هه‌رگیز راده‌ستی پۆلیس و راپێچی عه‌داله‌ت نه‌کرایه‌وه، به‌ڵکوو پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ره‌جه‌ی سه‌رتیپیی سوپا و دواتریش کۆمه‌ڵێک مه‌نسه‌بی به‌ناو سیاسی و مه‌ده‌نیی له‌نێو ده‌زگای کۆماری ئیسلامی‌دا وه‌رگرت به‌چه‌شنێک که ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن ئه‌و رێژیمه‌وه بێباکانه سه‌ردانی وڵاتانی دیکه و یه‌ک له‌وان هه‌رێمی کوردستان بکا.
به حزووری سه‌حراروودی له‌و سه‌فه‌ره‌دا نه‌ک هه‌ر دڵی برینداری خه‌ڵکی کوردستان جارێکی دیکه کولایه‌وه، به‌ڵکوو به‌م شێوه ده‌رکه‌وتن و پێشوازییه که له‌و سه‌فه‌ره‌دا به نسیبی ناوبراو بوو، خه‌ڵک و هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و له‌نێو وانیشدا به‌تایبه‌تی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکڕات ئه‌و هه‌سته‌یان تێدا دروست بوو که شعور و غرووری ئازادیخوازانه و خه‌باتگێڕانه‌یان نادیده و به‌که‌م گیراوه. ئه‌و حزوور و ده‌رکه‌وتنه زه‌ق و رووهه‌ڵماڵاوه‌ی سه‌حراروودی له‌و سه‌فه‌ر و سه‌ردانه‌ی هه‌یئه‌تی کۆماری ئیسلامی بۆ هه‌رێمی کوردستاندا له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌روه‌ها به مانای ده‌مه‌لاسکه‌ی کۆماری ئیسلامی بۆ رابردووی خه‌بات و خوێندانی کوردی رۆژهه‌ڵات و ته‌نانه‌ت عیزه‌ت و سه‌روه‌ریی باشووری کوردستان بوو، ده‌توانێ کاریگه‌ریی خراپیشی له‌سه‌ر هه‌ستی هاوسۆزی و هاوپێوه‌ندیی نێوان دوو پارچه‌ی کوردستان هه‌بێ و په‌رە به گومان و دڕدۆنگی له‌نێو ماڵی کورددا بدا
ره‌نگه لێره‌دا ئه‌و پرسیاره بێته پێش که ئایا به‌ڕاستی به‌رپرسانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئیمکانی ئه‌وه‌یان هه‌بوو که پێش به حزووری سه‌حراروودی له سه‌فه‌رێکی له‌م چه‌شنه‌دا بگرن؟ به‌داخه‌وه ده‌بێ بڵێین وڵامی ئه‌و پرسیاره پۆزه‌تیڤه. له‌لایه‌ک، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بیرۆکه‌یه که له ساڵانی پێشوودا باو بووه، ئه‌مڕۆ به‌هۆی هه‌لومه‌رجی نوێی ناوچه و مه‌وقعییه‌تێکی زۆر تایبه‌تی که باشووری کوردستانی تێدایه و به‌هۆی هاوکاری و پشتیوانیی ده‌وڵه‌تانی هه‌ره ده‌سڕۆیشتووی جیهان له حکومه‌تی هه‌رێم، ئه‌و حکومه‌ته کوردییه ده‌ره‌تانی ئه‌وه‌ی هه‌یه که له پێوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی دراوسێ و یه‌ک له‌وان کۆماری ئیسلامی‌یش نه‌ک هه‌ر به قازانجی کورد له باشوور به‌ڵکوو به قازانجی کوردی پارچه‌ی تری کوردستانیش که‌ڵک وه‌ربگرێ، یا لانیکه‌م ئه‌وه‌نده کارتی فشاری به‌ده‌سته‌وه‌یه که پێش به‌وه بگرێ که له‌و جۆره حاڵه‌تانه‌دا هه‌ست و غرووری کوردی پارچه‌یه‌کی دیکه‌ی کوردستان بریندار بکرێ.
ئه‌وه‌نده‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر لایه‌نی قانوونی و دیپڵۆماسیی مه‌سه‌له‌که‌ش، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئامراز و ته‌کنیکی قانوونیی پێشگیری له حزووری که‌سێکی له‌م چه‌شنه‌ی له هه‌یئه‌تێكدا که سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کا له‌به‌رده‌ستدایه. له سه‌رده‌می ئه‌مڕۆدا نه‌ک هه‌ر هه‌رێمی کوردستان که به‌شێوه‌ی دوفاکتۆ نیمچه سه‌ربه‌خۆیه و مۆدێلێکی له چه‌شنی خۆیدا بێوێنه له پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندایه، به‌ڵکوو هه‌رێمه فێدراتیوه‌کانی دیکه‌ی دنیاش له چوارچێوه‌ی ئه‌و چه‌مکه‌دا که پێی ده‌ڵێن "پاڕادیپڵۆماسی" له کرده‌وه‌دا زۆر له ته‌کنیک و رێکاره‌کانی قانوونی دیپلۆماسی و کۆنسوولی له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه هۆوییه‌تیه‌کانی خۆیان به‌کار ده‌به‌ن. یه‌كێک له‌و ته‌کنیک و رێکارانه‌ش چه‌مکی "پێرسۆنا نۆن گراتا" یان شه‌خسی نامه‌تڵووبه، که چ له کاتی بوونی نوێنه‌رانی دائیمیی ده‌وله‌تێک له‌سه‌ر خاکی ده‌وڵه‌ت و قه‌واره‌یه‌کی تر و چ له کاتی هه‌ماهه‌نگی سه‌باره‌ت به پێکهاته و پرۆتۆکۆلی سه‌ردانه دیپڵۆماسی و کۆنسولییه‌کان، حکومه‌تی گه‌ل یا وڵاتی میواندار بۆی هه‌یه که سه‌باره‌ت به بوونی که‌سێکی نه‌خوازراو له‌نێو هه‌یئه‌تی ده‌وڵه‌تی میواندا تێبینی بداته ئه‌و ده‌وڵه‌ته و کارێك بکا که پێش له هاتنی ئه‌و شه‌خسه نامه‌تڵووبه بگیرێ
به‌دڵنیایی‌یه‌وه ئه‌گه‌ر رێکخه‌رانی سه‌ردانه‌که‌ی لاریجانی له لایه‌نی کورده‌کانه‌وه هه‌ست و چاوه‌ڕوانیی کورده‌کانی رۆژهه‌ڵاتیان له‌به‌رچاو گرتبا، نه‌ک هه‌ر خاڵێکی جێگای دڵخۆشی و شانازی له‌سه‌ر تۆماری عیزه‌ت و غروور و هاوپێوه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی کورد ده‌چه‌سپا، به‌ڵكوو کۆماری ئیسلامی‌یش ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌و داوا و تێبینیه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم نه‌ک هه‌ر سه‌ردانه‌که‌ی لاریجانیی هه‌ڵنه‌ده‌وه‌شانده‌وه، به‌ڵكوو به چاوێکی دیکه‌وه سه‌یری حکومه‌تی هه‌رێم و به‌گشتی ئیراده و هه‌ستیاریی نه‌ته‌وه‌یی کورده‌کانی ده‌کرد
له سه‌رده‌مێکدا که ئه‌وه‌نده باسی یه‌كگرتنی کورد و هاوپێوه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كرێ، زۆر گرینگه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وه‌ک تاقه قه‌واره‌ی کوردیی دانپێدانراو و خاوه‌ن جێگه و پێگه‌ی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی ئاگاداری روانین و چاوه‌ڕوانیی کوردی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش بێ
ئه‌گه‌ر هه‌رێمی کوردستان بێگومان له هه‌لومه‌رجێکدا نیه که سه‌حراروودی ده‌سگیر بکا، لانیکه‌م ده‌یتوانی پێش به‌وه بگرێ که پیاوکوژێک به‌و پرۆفایله ناسراو و بێزراوه‌وه که ناوبراو هه‌یه‌تی پێی پیسی بخاته سه‌ر فه‌ڕشی سووری حکومه‌تی کوردی، سوور له ره‌نگی رووباری خوێنی شه‌هیدانی رێی رزگاریی کوردستان، سوور له ره‌نگی خوێنی دوکتور قاسملوو
سەرچاوە>کوردستان وکورد


![]() | ![]() |
---|---|
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() |



bottom of page