top of page

سەردەشت زامێک لە سەر جەستەی کوردستان
س28سال له‌مه‌وبه‌ر، له ئاکامی شه‌ڕی ماڵوێرانکه‌ری نێوان ئێران‌و عێراق دا،شار‌ی سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی رێژیمی عێراق که‌وته به‌ر بۆردومانی چه‌کی کۆمه‌ڵکووژی کیمیای، له ئاکامی ئه‌و بۆردومانه‌دا هه‌زاران که‌س له خه‌ڵکی بێ‌تاوانی سه‌رده‌شت و ده‌وروبه‌ری شەهید و بریندار بوون، ئێستاکه‌ش که28 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ساته‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت ئاسه‌واری ئه‌و بۆردومانه هه‌ر ماوه‌و ساڵ نیه چه‌ند که‌سێک له بریندارانی ئه‌و کاره‌ساته گیان له ده‌ست نه‌ده‌ن. .ئه گه ر چی ڕێژیمی و دیکتاتۆر به عسی ده‌ستی چۆ گه‌روی دانیشتوانی شار‌ی سه‌رده‌شت و باقی شوێنه‌کانی دیکه‌ی کوردستان و خه‌ڵکی بێ دیفاعیان ژه‌هر خنکێن کرد، کۆماری ئیسلامیش وه‌ک لایه‌نێک له شه‌ری نێوان ئه‌و دوو ڕێژیمه، تاوانبار و خوڵقێنه‌ره‌ی به‌شێک له م کاره‌ساته بوو،یەکێک لەو هۆکارانەی کە وایان کرد کە شار‌ی سەردەشت کیمیا باران بکرێت ئەوە بوو کە کۆماری ئیسلامی لە کاتی شەڕی ماڵوێرانکەری ئێران ـ عێراق دا شار‌ی سەردەشتی کردبوو بە بەرەی شەڕ و شار‌ی وەک ناوەندێکی نیزامی لێکرد بوو، کە رووخساری زۆرتر بە پادگان دەچوو نەک بە شار. بۆیە دەبێ کۆماری ئیسلامی وەک یەکێک لە تاوانبارانی ئەو کارەساتە بناسرێت، هەروەها بەدوای روودانی ئەم کارەساتەش کەمترین ئاوڕی لە زامدارانی ئەو کارەساتە نەدایەوە و کەمترین ئیمکاناتی چارەسەریشی بۆ دابین نەکردن،ئێستاکەش زامدارانی ئەو کارەساتە بەشێکی زۆریان خەرجی نەخۆشخانە و دا‌و دەرمانیان هەر لەسەر خۆیانە و بە هۆی کەمی پێ داویستیەکان لەم شارە دا وای کرد
کە کەس و کاری زامداران بە هۆی خەرجی زۆر نەتوانن زامداران ببەنە شارەکانی دیکە بۆ چارەسەر کردن. و ئەوەش ئاماری قوربانیانی ئەو کارەساتە لە سەرەتاکاندا زۆر بردە سەری به هیوای ئه‌وه که زامدارانی شیمیایی سه‌رده‌شت له نێوچوونی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش وه‌ک ڕێژیمه پڕ له تاوانه‌که‌ی عێراق به چاوی خۆیان ببینن و ئه‌و جار بزه‌ی شادی یه‌کجاره‌کیان بکه‌وێته سه‌ر لێو و نه‌فره‌ت بنێرن بۆ تاوانباران و خوڵقێنه‌رانی ئه‌و کاره‌ساته.
هه‌موو ساڵێک له حه‌وتی پوشپه‌ڕ دا خه‌ڵکی شار‌ی سه‌رده‌شت یادی شه‌هیدانی ئه‌و کاره‌ساته به‌رز راده‌گرن و به چالاکی جۆراو جۆر یادیان ده‌که‌نه‌وه. ئه‌گه‌رچی هه‌موو ساڵێک له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی ئێران رێگری له پێکهێنانی یادواره‌و رێوره‌سم به‌و بۆنه‌وه ده‌کرێ، به‌ڵام چالاکانی مه‌ده‌نی سه‌رده‌شت به پشتیوانی خه‌ڵکی ناوچه‌که ئه‌و یاده به‌رز ڕاده‌گرن
یادی شه‌هیدانی 7ی پووشپه‌ر به خێر وسەری رێز و نەوازش بۆ شەهیدانی کارەساتی ٧ی پووشپەڕ سەرجەم شەهیدانی کوردستان دادەنەوێنم و بە هیوای سارێژ بوونەوە زامدارانی ئەم کارەساتە دڵ تەزێنە و هیوادارم مرۆڤ بەگشتی لە هیچ شوێنێکی ئەم گۆی زەویەدا تووشی کارەساتێکی وەها نەبێتەوە
( حسن بێورانی (قرە نی

