top of page
سێهەمین کۆنفڕانسی یەکێتی لاوانی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ، بەڕێوەچوو
ماڵپه‌ڕی لاوان/ به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفرانسی ژمارە ٣ و کۆبوونەوەی گشتی ساڵانەی
ژمارە ١١ی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له وڵاتی نۆروێژ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕێکه‌وتی ١٠-٢-٢٠١٣ی زایینی کۆنفرانسی ژمارە ٣ وکۆبوونەوەی ساڵانەی ژمارە١١ ی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له وڵاتی نۆروێژ، بە ئامادە بوونی کۆمەڵێکی بەرچاو لە لاوان و به به‌شداری نوێنه‌ری کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له وڵاتە و نوێنه‌رایه‌تی
یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان، کۆمەڵەی کولتووری کوردی لە ڕۆمەریکە، نوێنه‌ری یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ئوروپا و نوێنەری یەکیەتی لاوانی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران به‌ڕێوه‌چوو.کاتژمێر ٢ی پاش نیوه‌ڕۆ بەڕێز کاک سالار عەبدیپوور بەڕێوەبەری کۆنفرانس بەخێرهاتنی بەشداربووانی کۆنفرانسی کرد. دواتر به سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب و یه‌ک خوله‌ک وه‌ستان بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان کۆنفرانسی سێهەم ده‌ستی به کاره‌کانی خۆی کرد. پاشان به‌ڕێز سەیران مەعروفی، به‌رپرسی پێشووی یه‌کیه‌تی لاوان له وڵاتی نۆروێژ، به‌خێرهاتنی هه‌موو به‌شداربووانی کرد و سوپاسی ئاماده‌بوونی میوانان و نوێنه‌رانی حیزب و ڕێکخراوه‌کانی کرد. به‌ڕێز سەیران مەعروفی پەیامی یەکیەتی لاوانی لە وڵاتی نۆروێژ بۆ بەشدار بووان خوێندەوە و بە ڕەسمی کۆنفرانسەکەی کردەوە. خاتوو سەیران وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی و ئاواتی سەرکەوتن بۆ کۆنفرانسکەکە، ئاماژەی بە ئەرکی لاوان لە بواری نەتەوایەتییدا و نەقشی لاوان لە خەباتی مەدەنی و جێگە و پێگەیان لە شۆرشە کانی کورد دا کرد و بە گشتی باسی لە سەر راپەرینەکانی بەشێک لە وڵاتانی ئەفریقا و ڕۆژھەلاتی نێوەڕاست کرد وە رۆڵی لاوانی لەو ڕاپەرینە جەماوەرییانە دا بە بەرز و گرنگ نرخاند. دوابەدوای پەیامی یەکیەتی لاوان لە وڵاتی نۆروێژ،. په‌یامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له لایه‌ن به‌ڕێز کاک یاسین حاجی زادەوە پێشکه‌ش کرا. به‌ڕێز حوسەین حاجی ئەحمەدی په‌یامی کومیته‌ی نۆروێژی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی خوێنده‌وه و پاشان په‌یامی یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان له وڵاتی نۆروێژ له لایه‌ن به‌ڕێز مەحبووبە ڕەحیم یەوە پێشکه‌ش کر.بە دوای ئەو دا بەڕێز تاھیر ئیسماعیل پوور په‌یامی یەکیەتی لاوانی دێموکڕاتی کوردستانی ئێرانی پێشکەش کرد.پەیامی کۆمەڵەی کولتووری کوردی لە ڕۆمەریکە لە لایەن بەڕێز ئەبووبەکر قەدیکورد پێشکەش کرا، کە بەرێزیان لە پەیامەکەی دا بە تیشک خستنە سەر ئەرکی لاوان بوو پاراستنی فەرھەنگ و زمانی کوردی و پەرە پپێدان بە کولتوری نەتەوەکەمان و لە بیر نەکردنی بە ئەرکێکی نیشتمانی زانی و ڕۆڵی لاوان و یەکیەتی لاوانی دێموکراتی ڕۆژھەڵاتی کوردستانی لە وڵاتی نۆروێژ لەو بوارە دا بەرز نرخاند. پاشان کاک ئۆمید محەمەدزادە پەیامی لاوان لە باشوری نۆروێژی خوێندەوە. جێی ئاماژه پێکردنه که کومیتەی پێشووی یەکیەتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کورستان لە نۆروێژ سوپاسنامەی پێشکەش بەو مامۆستایانە کرد کە خۆبەخشانە وانەی کوردی بە ئەندامانی یەکیەتی لاوان دەڵێنەوە کە بریتی بوون لە بەڕێزان هاشمی ڕۆستەمی، ڕامان مەعروفی، محەممەد ئەحمەدی، بێری محەممەد پوور و تاهیر بەهرامیوەند. سمایل زارعی وبەرێز کاک حسەین حاجی ئەحمەدی پاشان سوپاسنامە پێشکەش بە شۆڕش ئوستادی ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکیەتی لاوان لە وڵاتی نۆروێژ کرا. دوای ١٠ خوله‌ک پشوو بۆ مەشرووعیەتی کۆنفرانس دەنگی زۆرینەی ئەندامان وەرگیراو و پاشان سێ ئەندام هەڵبژێردران کە پرۆتۆکۆڵی کۆتایی کۆنفرانسی ٣ بنوسن و ئیمزای بکەن.هەروەها کۆمه‌ڵێک پێشنیار بۆ ناوی کۆنفرانسی ٣ وه‌رگیران، که ناوی "بەرەو هاودەنگی" به زۆرینه‌ی ده‌نگ وه‌ک ناوی کۆنفرانس په‌سه‌ند کرا. دواتر به‌ڕێز سەیران مەعروفی، به‌رپرسی پێشووی یه‌کیه‌تی لاوان له نۆروێژ و هێژا ڕۆستەمی، ڕاپۆرتی کار چالاکی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری له ماوه‌ی نێوان کۆنفرانسی ٢ تا ٣ یان پێشکه‌ش به به‌شداربووان کرد و پڕۆژە و پلانی پێشنیار کراو بۆ ساڵی ٢٠١٣ هەر لە لایەن ئەو بەڕێزانەوە پێشکەش کرا. پاشان بەڕێز مامۆستا محەممەد ئەحمەدی ژمێریاری یەکیەتی لاوان لە نۆروێژ بە هاوکاری کاک شۆڕش ئوستادی ڕاپۆرتی ماڵی ساڵی ٢٠١١ و ٢٠١٢ ی بۆ بەشداربووان خوێندەوە و بە وردی داهات و دەرکەوتی بەشی ماڵی بۆ بەشدار بووان شی کردەوە. بودجەی پێشنیار کراو بۆ ٢٠١٣ لە لایەن بەرێزان کاک شۆڕش ئوستادی و پرشەنگ خوونوری پێشکەش کرا.به‌شێکی تری کاری کۆنفرانسی ٣ ته‌رخان کرابوو بۆ وه‌رگرتنی ڕه‌خنه له‌سه‌ر کاروباری ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوو و ڕاپۆرتی کار و چالاکی و ڕاپۆرتی به‌شی ماڵی، که تییایدا ئه‌ندامانی به‌شداری کۆنفرانس به شێوه‌یه‌کی چالاکانه ڕه‌خنه‌کانیان ئاڕاسته‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له وڵاتی نۆروێژ کرد، و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی یه‌کیه‌تی لاوان له نۆروێژ به‌و په‌ڕی دڵ فره‌وانیه‌وه ڕه‌خنه‌کانیان وه‌رگرت و به وردی وه‌ڵامی هه‌موو گلەیی و گازندەکانیان دایه‌وه. ڕاپۆرتی کار وچالاکی و به‌شی ماڵی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکڕاتی رۆژهه‌ڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له وڵاتی نۆروێژ به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی کۆنفرانس په‌سه‌ند کرا. به‌ڕێز شۆڕش ئوستادی باسێکی له‌سه‌ر پێڕەوپرۆگرامی تایبه‌ت به یه‌کیه‌تی لاوان له نۆروێژ پێشکه‌ش کرد و پشنیاری گۆڕانی ناوی یەکیەتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان له پێڕەو و پرۆگرامدا خسته به‌ر ده‌نگی ئه‌ندامانی کۆنفرانس کە به زۆرینه‌ی ده‌نگ ناوی یەکیەتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە زمانی نۆرێژی بە وەردە گۆڕانکاریەکەوە په‌سه‌ند کرا.به‌شی کۆتایی کاری ڕه‌سمی کۆنفرانسی ٣ی گشتی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له وڵاتی نۆروێژ ته‌رخان کرابوو بۆ هه‌ڵبژاردن. کە ھەڵبژاردنەکە لە کەشو ھەوایەکی تەواو دێموکڕاتیک و ئازاد‌دا بەرێوە چوو و ئه‌و به‌ڕێزانه وه‌ک ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ڵبژێردران:١. هێژا ڕۆستەمی٢. شوانه مستەفایی٣. ئارێز موعەممەد پوور٤. پەریسا خونوری٥. نیاز هەمزەزادە ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش وه‌ک جێگری ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌ڵبژێردران:١. بەهمەن ئەحمەدپوور٢. پڕشەنگ خونوریله کۆبوونه‌وه‌یه‌کی کورتی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری تازه داهێژا ڕۆسته‌می وه‌ک به‌رپرسی گشتی یه‌کیه‌تی لاوان له وڵاتی نۆروێژ هه‌ڵبژێردرا.پاش چەندین کاتژمێر کاری بەردەوام، سەرەئەنجام کۆنفڕانسی سێهەمی گشتی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له وڵاتی نۆروێژ بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێ هات.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکڕاتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان - نۆروێژ



![]() | ![]() |
---|---|
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() |



bottom of page