top of page
ئێعدامی لاوانی کورد ناڕه‌زایه‌تیی ئاشکرای خه‌ڵکی مه‌ریوانی لێ که‌وته‌وه
ده‌یان که‌س له لاوان‌و خه‌ڵکی به هه‌ڵوێستی شاری مه‌ریوان به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی دربڕین به ئیحدامی چالاکانی سیاسیی
کورد‌و به دروشمی" کوردستان له سێداره مه‌ده‌ن" ڕژانه سه‌ر شه‌قام.ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه، ١٤ی خەزەڵوەر کۆمه‌ڵێکی زۆر له خه‌ڵکی شاری مەریوان خۆپیشاندانێکیان لە سێ‌ڕێیانی شەبڕەنگەوە تا چوارڕێیانی سەرەکیی ئەو شارە به‌ڕێوه برد‌و به‌و خۆپیشاندانه ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان له شه‌پۆلی نوێی ئێعدامی لاوانی کورد به‌هۆی ده‌زگای قه‌زایی کۆماری ئیسلامی ده‌ربڕی.خۆپیشانده‌ران له کاتێکدا به به‌رزکردنه‌وه‌ی دروشمه‌کانی "نا بۆ ئیعدام"و " کوردستان له دار مه‌ده‌ن" ڕێیان ده‌پێوا، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه به باتووم په‌لامار دران‌و بڵاوه‌یان پێ کرا.کۆمه‌ڵێک له شایه‌تحاڵانی ئه‌و رووداوه له سه‌ر تۆڕی فه‌یسبووک نووسیویانه که له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و خۆپیشاندانه که‌شێکی ئه‌منیه‌تیی قورس به سه‌ر شوێنه گشتییه‌کانی شاردا زاڵ کراوه‌و هه‌روه‌ها باس له ده‌سبه‌سه‌ر کرانی کۆمه‌ڵێک له‌و خۆپیشانده‌رانه‌یان کردوه که ناوی دوو که‌س له‌وان وریا تاسه و دانا لهنجئاباد ڕاگه‌یه‌ندراوه.شایانی باسه ئه‌و خۆیشاندانه به نیشانه‌ی ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین به له‌داردرانی سێ زیندانیی سیاسیی کورد، حه‌بیبوڵڵا گوڵپهریپوور، ره‌زا ئیسماعیلی‌و شێرکۆ مه‌عارفی بووه که له مه‌ودای 10 ڕۆژ دا به بڕیاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامی و ده‌زگای قه‌زایی ئه‌و رێژیمه له زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ‌و سه‌ڵماس له دار دران.



![]() | ![]() |
---|---|
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() |



bottom of page