top of page

ئەمنێستی دەڵێ ئێران لە ٢ حەفتەدا ٤٠ کەسی لە سێدارە داوە
ئەمێنێستی ئینتەرناشناڵ رایدەگەیەنێ کە کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە ماوەی نزیک بە سێ حەوتوودا ٤٠ هاووڵاتیی لەدار داوە کە تەنیا ٢١ کەسیان لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە دانی پێدا نراوە.
لە لێدوانێکدا کە لە سایتی ڕەسمیی خۆیدا بڵاوی کردۆتەوە، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاشکرای کردووە کە تەنیا لە یەک حەوتووی ڕابردوودا لانیکەم ٣٣ کەس و لە سەرەتای ساڵی زاینیشەوە بە گشتی ٤٠ کەس لە گرتووخانەکانی ئێراندا ئێعدام کراون.
ڕاپۆرتەکە ڕوونی کردۆتەوە کە دەزگای دادوەریی ئێران، تا ئێستا تەنیا دانی بە ئێعدامکردنی ٢١ کەسدا ناوە و ئێعدامی ١٩ کەسەکەی دیکە، لە لایەن "سەرچاوەگەلی باوەڕپێکراو" پشتڕاست کراوەتەوە.
جێگری بەرپرسی بیرۆی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئەمێنێستی حەسیب حاج سەحراوی، لە لێدوانێکدا کە لە سایتی ئەو ڕێکخراوەدا بڵاو کراوەتەوە دەڵێ "هەڵکشانی ژمارەی ئەوانەی لەم مانگەدا ئێعدامکراوان زۆر جێگەی نیگەرانییە". دەستنیشانیشی کرد کە تەنیا لە ٩ی ئەم مانگەوە تا ئێستا، بە ئەندازەی هەموو مانگی کۆتایی ساڵی ڕابردوو هاووڵاتی ئێعدام کراون.
سەرکۆماری ئێران حەسەن ڕووحانی، کە بە گوێرەی سەرژمێرییە دەوڵەتییەکان لە هەڵبژاردنی سەرکۆماریی هاوینی ڕابردوودا دەنگی ئەرێی زۆرینەی دەنگدەرانی ئێرانی بە دەست هێنا، بەڵێنی دابوو "ڕێگەیەکی ماقوڵانە" هەڵبژێرێ لە پەیوەندی دەگەڵ کێشە ناوخۆیی و ناونەتەوەییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا.
بەڵام بەگوێرەی ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤی ئێرانی، لە مانگی ئۆگوستی ڕابردووەوە، کە هاوکاتە دەگەڵ دەست بەکار بوونی سەرکۆماری نوێی ئێران، تا ئێستا زیاتر لە ٣٠٠ کەس لە سێدارە دراون.
"ناوەندی بەڵگەنامەکانی مافی مرۆڤی ئێران"، لە ڕاپۆرتێکدا کە دوو رۆژ بەر لە ئێستا بڵاوی کردۆتەوە، بە گشتی باس لە ئێعدامکرانی زیاتر لە ٣٠٠ هاووڵاتی دەکا کە زۆرینەیان لە پەیوەندیی دەگەڵ مادە سڕکەرەکاندا لەدار دراون.
ـ ئێران تۆمەتلێدراوانی مادە سڕکەرەکان لە دادگەکانی ئینقیلابدا دادگایی دەکا، ئەوانە بەهیچ جۆرێک پابەند بە نۆڕمە نێونەتەوەییەکانی دادمەندی نین. لە ڕاستیدا لە ئێران خەڵک لە پڕۆسەگەلی زۆر ناتەواودا و زاڵمانە بە ئێعدام مەحکووم دەکرێن، ئەمە شتێک نییە ئێمە قبووڵی بکەین.بەرپرسەکەی ئەمێنێستی، لە ڕاپۆرتەکەی خۆیدا وای نووسیوە و جەختیشی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە "هەوڵەکانی ئێران بۆ باشترکردنی پێگەی خۆی لە ئاستی نێونەتەوەییدا بێواتان، ئەگەر بێتوو هاوکات درێژە بە ئێعدامەکان بدات."


![]() | ![]() |
---|---|
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() |



bottom of page