top of page

ئەگەری لە سێدارەدانی گیراوێکی سیاسی کورد لە ئارا دایە
ناوەندی نوچە و شرۆڤەی رۆژ(ن ن س رۆژ) لە هەوالێک دا باس لە ئەگەری لە سێدارەدانی گیرواێکی سیاسی کورد دەکا. لە گوزارشی ئەو ناوەندە خەبەریە دا هاتوە کە:بنەماڵەی گیراوێکی سیاسیی کورد ڕایدەگەیەنن کە بڕیارە حوکمی ئێعدامی ئەو گیراوە لە حەوتووەکانی داهاتوودا بەڕێوە بچێ و داواش لە کۆڕ و کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤ دەکەن سەبارەت بەو بابەتە کاردانەوە لەخۆیان نیشان بدەن.یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی گیراوی سیاسیی کورد بەختیار مێعماری بە وێبگەی "خودنویس"ی ڕاگەیاندووە کە بڕیاری جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی ئەو ئەندامەی بنەماڵەکەیان، لە دیوانی باڵای دەوڵەتەوە ڕەوانەی دادگوستەریی پارێزگەی سنە کراوە و "مەترسیی ئێعدام لە هەر ئان و ساتێکدا هەڕەشەی لێدەکا".بەختیار مێعماری تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی شاری مەریوان، لە ١٣ی گەلاوێژی ساڵی ٨٩ی هەتاویدا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە قۆڵبەست و لە لایەن دادگەیەکی دەوڵەتیشەوە، بە تۆمەتی "کوشتنی دوو هاووڵاتی و ئەندامبوون لە حیزبێکی کوردیدا" حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێنراوە.حوکمی ئێعدامی ئەو گیراوە کوردە هاوکات دەگەڵ حوکمی ئێعدامی زانیار و لوقمان مورادی و هەژیر ئیبراهیمی، بە لیدوانێکی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە گەلاوێژی ساڵی ٩١ی هەتاویدا ئاشکرا کرا.ڕێکخراوی چاودێرانی مافی مرۆڤ لە ماوەی ڕابردوودا لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە دابوو کە لە لێکۆڵینەوەکانیدا بەو ئەنجامە گەیشتووە کە "پێشێلکرانی ئاشکرای قانوون" لە ڕەوتی دادگایی ئەو دۆسیەدا دەبێتە هۆی ئەوە کە ڕەوایەتیی حوکمە دەرکراوەکان بچێتە ژێر پرسیارەوە.راپۆرتەکە ئەوەش ڕوون دەکاتەوە کە بەختیار مێعماری و زانیار و لوقمان مورادی، لەژێر گوشار و "ئەشکەنجەی توندوتیژی فیزیکیدا" ناچار بە دانپێدانان بە دژی خۆیان کراون.


![]() | ![]() |
---|---|
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() |



bottom of page