top of page
دژ بە ڕەوتی ئێعدام و کوشتاری بەندکراوانی سیاسی لە ئێران، خۆپیشاندانێک لە ئۆسلۆ بەڕێوەچوو
ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: رۆژی شەممە رێکەوتی 9ی خەزەڵوەر، بەرانبەر بە02/11/2013 زایینی ، کۆرد و بەڵوچ و ئێرانیانییە ئازادیخوازەکانی دانێشتوی ئۆسڵو ودەوروبەر، بۆ ڕیسوا کردن و نارەزایەتی دەربرین بە دژی ئیعدامی ئازادیخوازان بە گشتی و بە تایبەتی ڵاوانی کوردستان و بەڵوچستان خۆپێشاندانیان رێکخست.بە پێ بەرنامەی لە پێشدا دیاریکراو، خۆ پێشاندەران کاتژمێر یەکی دوانێوەرۆ لە نێزیک باڵوێزخانەی کۆماری ئێسڵامی لە ئوسڵو کۆبوونەوە .بەرنامە بە یەک خولەک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان و بەتایبەتی شەهیدانی تازە لە سێدارەدراو دەستی پێ کرد، پاشان لە لایەن کاک برایم کۆنەپۆشی بەریوە بەری بەرنامە، بە خێر هاتنی بەشداران کرا. پاشان پەیامی کۆمێتەی بەڕێوە بەری خۆپێشاندەران بە زمانگەڵی نۆروێژی، کوردی، بەڵوچی و فارسی لە لایەن هەر یەک لە بەرێزان.١.هێژا روستەمی. پەیامی نۆروێژی٢.لوقمان فاروقی. کوردی٣.پەرویز ڵاشاری. بەلوچی٤، خوسرەو قادری فارسی، پێشکەش کرا.لە کۆتایی دا، خۆ پێشاندەران بە بەرز کرنەوی دروشمی جۆراوجۆر و مەحکوم کردنی کۆماری ئێسلامی، خۆازیاری ڕاگرتنی ڕەوتی ئێعدام وهەروەها ئازاد کرانی بەندی سیاسیەکان بوون.پیویستە بە گوتری ئەو هێزولایەنانە بەریوەبەرو دارێژەری ئەم خۆ پێشاندانە بوون:١.حیزبی دیمۆکراتی کوردستان٢.کومەڵەی شورشگێری کوردستانی ئێران٣.سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران٤.حیزبی خەڵکی بلوچستان٥، کۆمەڵەی بلوچەکانی نۆروێژ٦.بەرەێ یەکگرتوی بلوچستان- کۆماری خوازان٧.بزوتنەوەی گەڵی بلوچستان- زورمێش٨.کۆمەڵەی لاوانی رۆژهەڵات، لقی نۆروێژ٩. یەکیتی لاوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانخۆپیشاندەران پاش مانەوەی ماوەیەکی زۆر لە بەردەگای جاسوسخانەی ڕژیمی ئیسلامی لە ئۆسلۆی پایتەختی وڵاتی نۆوێژ، بە دانی دروشمی جۆراوجۆر و ئاراستە کردنی داواکاری ڕوو بە کۆمەڵگەی جیهانی و حکومتی نۆروێژ بۆ ڕاگرتنی ماشینی ئێعدام و ئەشکەنجەی حکومەتی ڕۆحانی، کۆتاییان بە خۆپیشیاندانەکەیان هێنا





1/27


![]() | ![]() |
---|---|
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() |



bottom of page