top of page

پەیامی کومیتەی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی رۆژھەڵاتی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ بە بونەی رۆژی جیھانی لاوان
لاوانی تێکوشەر ھەر وەک ئاگادارن له ساڵی ١٩٩٩ی زایینی به فهرمی رۆژی ١٢ی
ئاگوست وهكوو رۆژی جیهانی لاوان لە لایەن رێكخراوی نهتهوه یهكگرتووهكان ناوزهد كراوە. بە ناو کردنی رۆژی تایبهت به لاوان له جیهاندا ئەوە دەگێەنێت کە لاوان لە گەشە کردن و ئالوگورەکانی جیھان دەورێکی بەرچاو وە کاریگەریان ھەبووە. ئەگەر ئاورێک لە شورشەکانی ئەم دوایانەی چەند وڵاتێکی ئەرەبی بدەینەوە ئەوە دەبینین کە لاوان نەقشێکی گرنگیان ھەبوو لە رۆخاندنی دەسەڵاتە دیکتاتورەکان کە چەندین دەیە بوو ھێزی خۆیان بە زۆر بە سەر گەلەکەیاندا داسەپاندبوو، وە لە کوردستانیش لە چەندین دەیە لەوە پەش ھەتاە ئێستاش لاوان نەقشێک وە دەورێکی ئێجگار گرنگیان گێراوە وە ئێستاش دەیگێرن. ئەگەر چی لە پارچەکانی کوردستان بێجگە لە باشوری وڵات کە حکومەتێکی دێموکرات وە خۆیان ھەیە، لە بەشەکانی تری کوردستان وە بە تایبەت لە رۆژھەلاتی نیشتمان لاوانی گەلەکەمان کەمتەرخەمیان نەکردوە لە ئاست ئالوگۆرەکانی ناوچە وە بۆ بە دێموکراتیزە کردنی وڵات وە بە گشتی بۆ سیستمێکی دادپەروەری کە ھەموو چینەکانی کۆمەلگاە خۆی تێدا ببینێ وە ھەست بە ئەمنیەت و ئارامش بکەن..
بەڵام لە ھەمانکاتدا بە بۆنەی نەبوونی سیستمێکی دادپەروەر وە بیرو فکری کونەپەرەستانە، لە رۆژھەڵاتی نیشتمان لاوان ناتوانن لە ئالوگورەکانی ناوچە بەو شێوە کە پێویستە بەشدار ببن یان نەقشیان ھەبێت. وە بەو شێوەی کە پێویستە بیری مودێرن وە سەردەمیانە گەشەی تێدا نەکردوە وە بەڵکوو رۆژ لە دوای رۆژ لە رۆژھەڵاتی کوردستانەکەم بیرو فکرەی تازە سەرکوت دەکرێت، تەنانەت یاسای ههڵاواردنی نهتهوهیی زمانی و جنسی و كلتووری و ھەتاە نژادی رو لە زیاد بوندایە وە زیاتر پەرەی سەندوە . ههروهها پەرهسهندنی دیاردهی بێكاری له نێو لاوان بە گشتی وە بە تایبەتی لە رۆژھەلاتی کوردستان وە لە ھەمانکاتدا پەرەسندنی بەڵاە مالوێرانکەرەکانی وەک خۆكوژی، ئیعتیاد وە زۆر بەڵای تر روو لە زیاد بونە . وە بە بروای ئێمە بەرپرسی ئەسڵی ئەم کارەساتە کە بەرۆکی لاوانی لە رۆژھەڵاتی نیشتمان گرتوە، رژیمی دیکتاتور خوێنمژی کۆماری ئسلامی ئێرانە کە لە ئاست ئەو پرسانەدا ھەست بە بەرپرسیارەتی ناکات وە بەلکوو بە پێچەوانەوە خۆی یارمەتیدەری ئەو قەیرانەیە کە خوڵقاندوویهتی .
بۆیە لاوانی رۆژھەلاتی نیشتمان وە بە گشتی ئێمەی لاو ئەو ئەرک وە وەزیفەمانە دەکەوێتە سەر شان کە چاو کراوتر وە وەشیارتر بین لە ئاست پلانە چەپەلەکانی رژیمە دیکتاتورەکان لە ئاست لاوان وە رۆڵەکای کورد.
ھەر بەو بۆنەوە ئێمە وەک یەکیەتی لاوان لە وڵاتی نۆروێژ، پێرۆزبایی خۆمان به بۆنهی ١٢ی ئاگوست رۆژی جیهانی لاوان ئاراستهی سهرجهم لاوانی كوردستان دهكهین وە پیرۆزبایی لەو لاوانە دەکەین کە ئێستاە لە ناو دڵی دوژمندا بە پشتیوانی ھێزەکانیان لە شاخەکانی ھەڵگوردو قەندیل وە کێلەشین درێژە بە ئەرک وە چالاکی خۆیان ئەدەن، وە پیروزبایی لەو لاوانە دەکەین کە لە سەنگەرەکانی بەرگیریدا روبەروی تروریستان وەستاون وە رۆژانە خوێن ئەدەن بۆ نیشتمان، پیروزبایی لە رۆڵەکانی کورد لە باکوری وڵات وە لاوانی شەرەڤانی کورد لە رۆژ ئاوای وڵات دەکەین.
وە پیروزبایی لە ئێوەی بەرێز ئەندامانی یەکیەتی لاوان وە ھەموو ئەو لاوانەی دور لە نیشتمانن دەکەین.
ھیوای دوارۆژێکی رون بۆ ھەموو لاوانی نیشتمان و هیوادارین ههمیشه شاد و سڵامهت و سهركهوتوو بن.
کومیتەی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی رۆژھەڵاتی کوردستان- نۆروێژ


![]() | ![]() |
---|---|
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() |



bottom of page