top of page

ئاڵای پیروزی کوردستانه
ئاڵای پیروزی کوردستانه !ئاوا بچتە پێش دەبێ کوردستان بۆ ئیسلامی کان بە جێ بێڵین وزمانی کوردیش بگورێ بۆ زمانی عەرەبی ئهوه نیشانهی بی ریزی مسولمانه سهر به عهرهب و بیگانهكانه به سونبولهكانی كوردی. ههر كهرسێک ههستا له خۆوه دهست كاری دهكاته میژوی كورد. خەریکە هێمای نەتەوایەتیشمان لەناو دینی ئیسلامدا ئەتوێننەوە..بە داخەوە زۆرێک لە کۆمەڵگای ئێمە ئاینیان پێش نەتەوە خستوە هەر بڕوایان بە نەتەوە نییەبە هیوام وابێت ئەو هەستە نەتەوایەتییە هەبێت..هەستی ئاینی هەستێکی لەمێژینەیە بەڵام مرۆڤ بە بێ ئاینیش کیشەیەکی وای نابێت،ئێمە هەستی ئاینی بکەینە هەستێکی گیان و رۆحی نەک سەپاندن و فەرزکردنی بەسەر نەتەوە و وڵات..من پێموایە ئاین خزمەتێکی ئەوتۆی بە نەتەوەی کورد نەکردوە جگە لە زیان بە داخەوە لە کوردستانی باشور هەندی حزب چونەتە پەرلەمان دەنگێکی زۆری خەڵکیان بەدەستهیناوە دژی هەستی نەتەوایەتین هەر بەشیک لە کۆمەڵگاکەمان زیاتر بۆ ئاین تێ ئەکۆشیت نەک فەرهەنگ و کلتوری رەسەنی خۆمان..من بۆ خۆم ئینتیمام بۆ مرۆڤی هەزاران سالی لەمەوپێش کورد هەیە نەک هی ئێستا چونکە زۆربەیان جێگای نائومێدین بۆ ئێمه ی کورد هەزار ساڵ لەمەوپێش کلتوری زۆر جوانتر بوە لە ئیستا ئەوەندەی كه له میژوو داباسی كراوه کاتێک لەناو فارس و تورک و عەرەب لەسەر شەرەف ژنیان کوشتوە ژن لەناو کورددا دەسەڵاتدار بوە خاوەن دارایی خۆی بوە بەڵام کاتێک لەشکری ئیسلام و ئەو نەتەوانە تێکەڵ بە کورد بون کلتورمان گۆڕانکاری بەسەرهات و بگرە ئێستا ئەو کلتورە لەناو بەشێک لە کۆمەڵگای ئێمە خراپتر لەو نەتەوانا پەێڕەو ئەکرێت بۆیە ئەوەی من ئەبەستێتەوە بە نەتەوەکەم هەستی پیرۆزی نیشتیمان پەروری کلتووروفەرهەنگ وزمانی نەتەوەییە .ئەوه هەستە قوڵە نەتەوەییە كه هەمومان و پێویستە هەر تاکێکی کورد هه بێت.بەرە بەرە نەتەوە خەریکە بەرەو کاڵبونەوە ئەڕوات...وە هەموشمان لێی بەرپرسین دەسەڵات و تاک ته ك ئێمه ئاڵای نەتەوەیەک بۆ دەست تێوەردان نابێ، نە لە لایەن هێزە سیاسیەکان و نە ئایینیەکان. هیچکەس مافی ئەوەی نیە و بێ ڕێزی بە کەڕامەت و گەورەیی نەتەوەیەک بكات
حسن بیورانی


![]() | ![]() |
---|---|
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() |



bottom of page