top of page

ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان مەترسی دیپۆرتکردنەوەی لەسەرە
چالاکێکی سیاسی کورد کە ماوەی حەوت ساڵە لە وڵاتی نۆڕوێژ داوای مافی پەنابەری
کردووە، وەڵامی رەتی پێ دراوەتەوە و مەترسی دیپۆرتکردنەوەی لەسەرە.چالاکێکی سیاسیی ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ناوی "کامیل گدروون"، کوڕی "عەزیز"، خەڵکی پیرانشار کە ماوەی 7 ساڵە لە وڵاتی نۆڕوێژ دەژی و داوای مافی پەنابەری لەو وڵاتە کردووە، لە لایان دەوڵەتی نۆڕوێژەوە وەڵامی رەت و بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی بۆ ئێرانی پێ راگەیەندراوە و ئێستا ناوبراو لە دۆخێکی ناجێگیری دەروونیدایە و بە ئان و سات مەترسی دیپۆرتکردنەوەی هەیە.دیپۆرتکردنەوەی ئەو لاوە کوردە بۆ ئێران، بەهۆی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستان و بەشداریی لە خۆپیشاندانەکان دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران و چالاکیی تەشکیلاتی و بەشداری لە زۆربەی بۆنە حیزبییەکان لەە نۆروێژ، گیان و ژیانی ناوبراو دەخەنە مەترسییەوە. لە پەیوەندییەکدا دەگەڵ "رۆژهەڵات تایمز"، "کامیل گدروون" وێڕای ئاماژەکردن بە دۆخی دەروونی و نیگەرانییەکانی لەو بریارە دەوڵەتی نۆڕوێژ، داوای لە ناوەندەکانی مافی مرۆڤ کرد کە بە هانایەوە بێن و داوا لە دەوڵەتی نۆڕوێژ و پۆلیسی ئەو وڵاتە بکەن کە لەو بڕیارەیان پاشگەز ببنەوە، چونکە بەپێی یاساکانی کۆماری ئیسلامی، حیزبی دێموکراتی کوردستان حیزبێکی نایاساییە و ئەندامان و لایەنگرانی ئەو حیزبە لە لایان کۆماری ئیسلامییەوە لەگەڵ سزای قورس و زیندان و ئەشکەنجە و تەنانەت ئیعدام رووبەڕوو دەبنەوە.




1/10


![]() | ![]() |
---|---|
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() | ![]() |
![]() |



bottom of page